برینی قوڵی کیمابارانی خەڵکی هەڵەبجە، بە حیزبی ماڤیا، دەسەلاتی گەندەڵ و کۆمپانیای نەوت ساڕێژ ناکرێت!

0

وەستا جەلال 

خەڵکی هەڵەبجە ئازادی و ژیانێکی باشتریان دەوێت، باوەڕ بە یاد کردنەوەو فرمێسکی درۆینەی دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستان ناکەن، بەشێک لە تاوانبارانی ئەنجامدانی کیمیابارانی خەڵکی هەڵەبجە، لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرگریان ڵێ دەکرێت و موچەو سەروەت و سامان خەڵکی کوردستانیان پێ دەدرێت. لە چەند ساڵی ڕابردو حیزب، بنەماڵە و بەرپرسان، لە ڕێگای دزی و تالانکردنی سەروەتو سامانی شاری هەڵەبجە، بونەتە ملیۆنێر. بەلام خەڵکی هەڵەبجە، لە سەرەتایترێن خزمتگوزاریەکان بێ بەشکراون. ڕێژەی هەژاری و بێکاری لەزیادبوندایە، نەبونی نەخۆشخانە و قوتابخانەی پێویست. تاکو ئێستا بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەڵەبجە شوێنی حەوانەوەی نیە، زۆربەی کرێ نشینەکان پارەی مانگێک کرێیان نیە بیدەن بە خاوەن ماڵ. شیوەن و ڕۆڕۆی یادکردنەوەی کیمیابارانی خەڵکی هەڵەبجەو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و حیزبە دەسەلاتدارەکانی، تەنها بۆ بازرگانی کردنە،بەناوی خەڵکی هەڵەبجە بۆ بەهێزکردنی دەسەلات و کۆکردنەوەی سەرمایەی زیاتر. خەڵکی هەڵەبجە سەرەڕای داواکاری دادگایی کردنی تاوانباران، داوای ئازادی، سەربەخۆی، بەرابەری و ژیانێکی باشتر دەکەن.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.