ئایا باڵا پۆشی هەڵبژاردەی ژنان خۆیانە وەک ئیسلامیەکان و زۆرێک لە لیبریاڵەکان پڕوپاگەندەی بۆدەکەن!

0

کاوە عومەر

سەرەتا ئەوە بڵێم من نازانم ئەم کچەی لە ڤیدیۆکەدایە کییەو چکارەی،باسەکەی من پەیوەند بەکارو ژیانی تایبەتی ئە کچەوە نیە تەنها بابەتەکەی من پەیوەندی بە ئازادی جل وپەرگ پۆشین وئەو فشارە کۆڵایەتیەوە هەیە کە لەلایەن ڕەوتە ئیسلامیەکان و مەلاو بانگخوازو بیرکردنەوەی کۆنەپەرستانەو کلتوری خێڵکەیە لەکوردستان کە ماف وئازادیەکانی ژنان بەڕەسمی نانسن وژنان تەنها وەک کۆیلەو موڵک وماڵ و وەسیلەی تیکردنی ئارەزوی پیاوان دەبینن.هەموان لە ٣٠ساڵی ڕابردودا شاهیدی ئەوەین کە لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بیرکردنەوە دژی ژنانەی ئیسلامیەکان وناسیۆنالیستە خێڵەکیەکاندا چۆن ١٠٠ ژن بونتە قوربانی یان لەلایەن هاوسەر وبراو باوک ونزیکەکانیانەوە کوژراون وەیان ڕوبەڕوی توندتیژی جەستەی ئەشکەنجەو لیدان وەیان ڕوبەڕوی فشاری دەرونی بونەتەوە لە ئەنجامدا دەستیان بۆ خۆکوژی وخۆسوتاندن بردوە،ئەگەر تاکە تاکەیەکیشیان شانسی خۆ دەرباز کردنیان هەبوبێت وگەشتبنە دەست ڕێکخراوەکانی ژنان ودوبارە بەسوڵحی عەشائیری وبەڵینی فریوکارانە هاوسەر وبراو باوکەکانیان ڕادەستی خێزانەکانیان نەکرابنەوە. ژنان لە کوردستان هەر لە سکی دایکیانەوە کە بەهۆی تەکنەلۆجیای ئەمڕۆوە ڕەگەزەکانیان دەزانرێت، ڕوبەڕوی توندوتیژی وبەهیچ نەزانین دەبنەوە،کەم نین ئەو ژنانەی کە لەبەر ئەوەی منداڵی کچیان زۆر دەبێت یان کوڕیان نابێت هاوسەرەکانیان لییان جیابونەتەوە وەیان بەردەوام لەژیر فشاری دەرونی هاوسەرو کەسوکاری هاوسەرو دەوربەریاندان،دواتریش کجان هەر کە لەدایک دەبن زۆرکات هەوالەکەی بەخەمباریەوە ڕادەگەیەنن وەک ئەوەی کارەساتێک ڕویدابێت و لەژێر لێیوەوە دەڵێن کچی بوە یان کجتان بوە وئیشەڵا کوڕیشتان دەبێت.دواتر هەڵسوکەوت ویاری کردن و جلوبەرگ پۆشین دێتە ئاراوە و لەکاتی چونەدەوەدا ئەگەر خێزانەکەشی کیشەیان لەگەڵ هەڵسوکەوت و شێوازی پۆشاکەکانی نەبێت ئەوا توانج و قسەهەڵبەستنی دراوسێ وکۆڵان وگەڕەک وسار دەست پیدەکات،هەموان بە تایبەت ئەوانەی کەلە دەیەی ١٩٩٠ دەکان بۆسەرەوەیان بیر دێت باش بیریان دێت کە چۆن ئیسلامیەکان میشکی کەنج ولاوەکانیان تێک ئەداو هانیان ئەدان بۆ ئەوەی لەسەر ڕیگەی زانکۆو پەیمانگەکاندا تیزاب هەڵدەن بۆ قاچی ئەو کچانەی کە قاچیان ڕوت دەکەن وجل وبەرگی سەردەم لەبەر دەکەن،جۆن لەناو بازاڕەکاندا هۆهایان لە ژنان دەکێشاو هاواری اللەاکبریان بەدوایاندا ئەکیشا. لەو لاشەوە ڕێکخراوە ئیسلامیەکان بەناوی ڕیکخراوی خێرخوازیەوە منداڵانیان پەلکێشی قوتابخانە ڕەسمی و ناڕەسمیەکان دەکردو بەناوی پێدانی کۆمەک بەمنداڵانی بێ سەرپەرس وبیوەژنانەوە موچەیان دەدانێ بەڵام مەرجیان ئەوە بوو کەمنداڵەکانیان بنێر بۆ خوێندی دەسی ئاینی، کە ئیستا دەبینی ئەو فشارە کۆمەڵایەتیەی ناو ماڵ وکۆڵان وشار گوازراوەتەوە بۆناو میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و مەلاو بانگخوازەکان بەکەیفی خۆیان سوکایەتی بەژنان وکچان وبەشداریان لە هونەرو گۆرانی و کاری میدیایدا چۆن ڕەنگی داوەتەوە بەردەوام بینەرو بیسەری ئەم سوکایەتی بێڕیەین بەژنان وهاندانی کەسوکارو کۆمەڵگەین لەدژیان وبۆ دەخالەت کردن لە ژیانی تایبەتیاندا، شانۆگەریەکەی کەلارو گۆرانیەکەی ماریا هەورامی وچەندی تر نمونەی دیاری ئەم هێرشانەن کە ئەگەر بزوتنەوەی یەکسانی خوازی وئازادیخوازانی کۆمەڵگە لیی بەدەنگ نەهاتنایە ئیستا دیارنەبوو چ دۆزەخێکیان لەمەی کە هەیە خراپریان بۆ ژنان وکچان تاو ئەدا،لەلایەکی تریش ئەو منداڵانی کەلە ساڵی نەوەدەکان بەردەوام بهۆ نابەر پرسیارێتی کەوتونەتە بەر ڕەحمەتی هیزە ئیسلامیەکان ئیستا بەشکیان یان بونەتە داعش بەڕیزەکانی ئەوانەوە پەیوەست بون وەیان بونەتە داعشی دژی کلتورت پیسکەوتو خوازی وبەردەوام بەریان داونەتە ناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان وگەڕەک وکۆڵانەکانی شار بۆ فسار هێنان بۆ کجان وژنان هەتا وەک ئەوەی خۆیان دەیانەوێت دەرنەکەون بەڵکو وەک ئەوە دەرکەون کە ئەوان پێیان خۆشە لە ژێر ناوی پارێزگاری لە داب ونەریت وئایندا ماف وئازادیەکانی ژنان وهەموو کۆمەڵگە جڵەو بکەن،ئیستا بەشێکی زۆری ژنان لەو کۆمەڵگەیەدا جل وبەرگ وەک ئەوە ناپۆشێت کە خۆی پیی خۆشە بەڵکو بەو جۆرە دەکات کە خێزان و کۆنەپاریزان پییان خۆشە وبۆ خۆ دەربازکردن لە قسەوقسەڵۆکی ئەوانە وادەپۆشیت کە ئەوان پێیان خۆسە،ئاخر تەمەنی ژنان چەندیک کە هەتا لەماڵە باواندان کیلەی براو باوک وزۆرجاریش دایک وکۆڵان وگەڕەک ومیدیاو سۆشیال میدیابن ودواتریش کۆیلەی هاوسەرو ماڵی کەسوکاری هاوسەر. ئیوە سەیرکەن وەک ئەوەی ئەم کجە تاوانێکی گەورەی ئەنجام دابێت موچەو قوتی خەڵکی بڕیبێت نەوتی بەقاچاخ بردبێت چاو ساغی بۆ سوپای داگیرکەر کردبێت هەفتەیەکە بۆتە قسەوباسی ناو میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەتا بەدبەختە ناچاریان کرد کە پۆزش بێنێتەوە بۆ تاوانێک کە ئەنجامی نەدااوە ئەو تانها ویستویەتی وەک ئەوە دەرکەوێت کە پێی خۆشەو هچی تر. ئەوەی کە جیگەی سەرنج وتێڕامانە هەندێک لە ژنان وڕاگەیاندنکار شوین ئەم شەپۆلە کەوتون و فوو بەهەمان بلوێری پیاوسالاری وکۆنەپەرستیدا دەکەن وبۆ ڕەوایدان بە هێرشەکەیان تۆمەت وتاوانی ئەوە دەخەنە پاڵ ئەم کچە کە پارەی ڕەش بۆ بەرپرسەکان سپی دەکاتەوە ، ئاخر یەکەم ئەوە تۆمەت هەڵبەستناو تاوانخسنە پاڵ کەسێکە کە هەتا دادگا ئەو تۆمەتە پست ڕاست نەکاتەوە تۆمەتبار بێتاوانە.دواتر قسەو هەرا لەسەر ئەوە نیە کە ئەم کچە کاری مۆدێل دەکات و یان پارەی ڕەش سپی دەکاتەوە قسەلەسەر شێوازی جل وبەرگ پۆشینەکەی ولەسەر دەرکەوتنەکەیەتی.کە باسکردنی ئەمەش دەستیوەردانە لە ژیان وهەڵسکەوتی تایبەتی کەسەکاندا. بەچاو گێڕانیکی خێرادا دەبینی کە بونی ژنان وەک ئینسانێکی ئازاد وپێگەشتو خاوەن بڕیار لە ژیانی خۆیدا نکوڵی لێدەکریت و هەموو کاروکردەوەیەکی کەو توەتە ژیر هەڕەشەی یاساو شەریعەت وداب ونەیتی کۆنەپەرستانەو ئینسانیەتی لێ زەوتکراوەو بەمەش دەڵێن ئاپارتایدی ڕەگەزی دژی ژنان. نابۆ ئاپارتایدی ڕەگەزی دژی ژنان بەڵێ بۆیەکسانی هەمەلایەنەی نیوان ژنان وپیاوان ژن شەرەفی کەس نیەو لاشەی خۆی هی خۆیەتی وخۆی دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات. 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.