هەر ڕاپەڕینێک بازوو بیکات، ئەقڵ دەیباتەوە

وەستا جەلال
ڕاپەرین ڕوداوێکی کۆمەڵایەتیە لە چوارچێوەی رەفتاری بە کۆمەڵ،کەبەمەبەستی ئالوگۆرکردنی دەسەلات یان گۆرینی سیستەمی سیاسی،ئابوری و کۆمەلایەتی دێتە ئاراوە.لە رێگای تیۆری زانستی دەتوانرێت نیشان بدرێت هەر ڕاپەڕینێکی کۆمەڵایەتی دەلیلی سەرهەڵدان و ڕەوەندی چونەپێشەوەی، سەرکەوتن یان شکستەکەی دیاری بکرێت.شۆرش و راپەڕین وەکو پەروەردەی منداڵ پەیوەندی بە هەوڵ و زەحمەت و قوربانیدانی دایک و باوکەوە نیە.راپەرین و پەروەردە هەردوکیان پێویستی بەئاگایی و وشیارو زانین هەیە. ئاگایی و وشیاری دەتوانی راپەڕین بەسەرکەوتن بگەیێنێت.
ئەگەرئێستاش لەکوردستان خەلک دوبارە راپەرین بکاتەوە، هێزە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی دەستکەوتەکانی راپەرین نەک خەلک خۆی.لەبەر ئەوەی ئاستی ئاگایی،وشیاری و رێکخراوبونی کۆمەلگەی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانیەوە زۆر لاوازو لە خوارەوەیە.مەبەست ئەوەنیە خەلک ناتوانێت یان شایستەی ئەوەی نیە بە ئازادی، یەکسانی، سەربەخۆیی دادپەروەری بژیت. بەلام ئازادی، دادپەروەری و بەرابەری ناکۆکی هەیە لەگەڵ بیرو باور، فەرهەنگ و سیستەمێک کە بۆخۆی ڕێگرە لە دامەزراندنی سیستەمێکی لەو جۆرە. تاکو ئێستاکە پایە سەرەکیەکانی دەسەلاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە روی ئابوری،سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە بەشێکی زۆری بیرو باوەڕ و فەرهەنگی خەڵکی هەرێمی کوردستانە. تاکو خەڵک ئەو بیروباوەر و فەرهەنگە لەخۆی دور نەخاتەوە، ناتوانێت حکومەتێکی ئازاد و دادپەروەری بەرابەری هەبێت. تاکو ئێستا لەرووی بیروباوەڕ و فەرهەنگەوە، جیاوازییەکی زۆر لە نێوان دەسەلاتدارانی هەرێمی کوردستان و خەلکدا نیە.
بەشێکی زۆر لە خەڵکی هەرێم باوەریان بە جیایی دین لە دەولەت، بەرابەری ژن و پیا و، ئازادی بەیان، هەقی مرۆڤ نیە.کە ئەوانە پایە سەرەکیەکانی حکومەتێکی ئازاد، بەرابەر، یەکسان و دادپەروەرە.ئەگەر سەیری سیستەمی خێزان لە هەرێمی کوردستان بکەین،دەزانین ئەگەر لەو کۆمەلگەیەدا راپەرین بکرێت، چ جۆرە دەسەلات و حکومەتێک دادەمەزرێت.کاتێک لە کۆمەلگەیەک لە ناو سیستەمی خێزاندا ئازادی، دادپەروەری، خۆشەویستی و یەکسانی نەبێت، ئەگەر راپەرینش بکات چۆن دەتوانێت دەسەلاتێکی ئازاد،دادپەروەر و بەرابەر دامەزرێنێت؟.
کاتێک کەلە کۆمەڵگایەک بە تاوانبارێک دەوترێت بەرێز، یان ناسیۆنالیزم،ئاین، سەرۆک و شێخێک بە رزگاربەخشی هەژار و چەوساوەکان دەزانێت،ئەو کۆمەڵگایە چۆن بەئاسانی، بەبێ ئاگایی، وشیاری و رێکخستن بە ئازادی، دادپەروەری، سەربەخۆیی بگات. گەیشتن بە ئازادی، بەرابەری و داپەروەری لە هەر کۆمەڵگەیەک پرۆسەی چونەپێشەوەی تایبەت بە خۆی هەیە. ئەوە ئەرکی لاوان، ژنان، مامۆستایان، کرێکار وخەلکی ئازادیخوازو پێشکەوتنخوازە ئەو هەلومەرجە سیاسی،ئابوری و کۆمەڵایەتییە خراپەی کە دەسەلاتدارانی هەرێم بەسەر خەلکی کوردستانیان داسەپاندوە بیگۆڕن.