دیسان بایکۆت و بەیان نوسین یان دورستکردنی بەرەیەکی بەهێز لە خۆپیشاندەران و دەنگەناڕازیەکان !

0

وەستا جەلال 

دوبارە بۆ شەش مانگیتر حیزبەکانی ناو دەسەلات، بۆ مانەوەو درێژەدان بە دەسەلاتی سیاسی و ئابوری خۆیان، دەست دەکەن پێکهێنانی بەرەی دزەکان، بەرەی گەندەڵکاران، بەرەی قاچاخچیەکانی نەوت، غاز و دەرمان. بەرەی پیاوانی ئێران و تورکیا، بەرەی کوشتن و تیرۆر. وەرزی وێنەی ناشیرن، ، وێنەی مرۆڤ کوژ و کۆیلە، وەرزی چاکسازی، وەرزی هەڵخەلەتاندن و گێڵکردنی خەڵک. وەرزی دابەشکردنی پارەو موچە، وەرزی چونە لای سەید و شێخ بە جانتایەک پارە، سەردانی ماڵە شەهید و چاککردنەوەی گۆڕەکان دەست پێدەکاتەوە. خەڵکی کوردستان نابێت، باوەڕ بە درۆ و پەیمانی ئەو قاچاخچی، دەڵاڵ، نەوت فرۆش و دژە مرۆڤانە بکەن. پێویستە لە هەوڵی پێک هێنانی بەرەیەکی بەهێزبن لە ڕێگای ڕێکخستن و یەکگرتوکردنی لاوان، ژنان مامۆستا، کرێکارو خەڵکی زەحمەتکێشی ناڕازی، دژ بەم دەسەلاتە، لە جیاتی بایکۆتکردن، دانیشتن و سەیرکردن، پێویستە بۆ ئیدارەدان و بەڕێوەبدنی کۆمەڵگەی کوردستان، دەست بەپێکهێنانی ڕێکخراوە کرێکاری و جەماوەریەکان بن، پێویستە بەرەی هاوپەیمانی لەگەڵ ژنان، لاوان و خەڵکی ستەم لێکراوی کوردستان، بۆ ئازادی، سەربەخۆیی، یەکسانی و بەرابەری، پێکبهێنن. خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی عێراق و کوردستان لەسەر شەقامەکان نیشانیداوە، دەتوانێت زۆر کاریگەی زیاتربێت لەسەر چاکسازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەژار، لە بەرامبەر درۆ و پەیمانی حیزب و ئەندام پەرلەمانتارەکان.

Leave A Reply

Your email address will not be published.