لە مانیفێستی کۆمۆنیستەوە بۆ چینی “کۆمۆنیستی”.)١( لە ڕەخنە لە مارکسیزمی مەکتەبیدا

0

 

حەمید تەقوایی
وەرگێڕانی:کاوە عومەر
ئەم بابەتە لەسەر بنەمای باسێکە لە سیمینارێکی ناوخۆیی حزبدائامادەکراوە لەم سیمینارەدا دەمانەوێت بەکورتی لەوە بکۆڵینەوە کە بۆچی ئەو حزبانەی بانگەشەی کۆمۆنیزم و
سۆسیالیزمیان دەکرد دوای هاتنە سەر دەسەڵات بەرەو دیکتاتۆرییەت چوون.

 

بۆچی لە هەموو لەم وڵاتانەدا لە ڕووسیای سۆڤیەت تا چین و کوبا و کۆریای باکور و ڤێتنام و هتد ڕووبەڕووی دیکتاتۆرییەکی تاک حزبی دەبینەوە؟

وە لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە پێویستە چی بکرێت بۆ ڕیگری لە دووبارە نەبوونەوەی لەم دۆخە: چ وەک حزبێکی ئۆپۆزسیۆن و چ لە دەسەڵات.

زۆر گرنگە بۆ مارکسیستەکان کە لە هەردوو ڕوانگەیەکەوە توێژینەوە لەبارەی ئەم پرسە بکەن.

ئەم باسە باس لە بزووتنەوە و بناغە کۆمەڵایەتییەکان و بنەمای چینایەتی حیزبەکان ناکات.

لەکتێبی ڕەخنە لە ئەزموونی سۆڤیەتدا کە لە بولتینەکانی مارکسیزم و پرسی سۆڤیەتدا لە ساڵی
،٦٥-١٣٦٤ نزیکەی شەش ساڵ پێش ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت و بلۆکی ڕۆژڵاهەت بڵاوکرایەوە،
ئارگومێنتەکەمان ئەوە بوو کە هۆکاری بنەڕەتیی بااڵدەستی سەرمایەداریی دەوڵەتی و
دیکتاتۆریەتی تاک حزبی هاوتا لە یەکێتی سۆڤیەتدا ئەوە بوو کە بزووتنەوە چینایەتییە
جیاوازەکان لە شۆڕشەکانی شوبات و ئۆکتۆبەردا ئامادەییان هەبوو و چالاک بوون.

 

بە تایبەتی بزووتنەوەیەک کە ئامانجی زاڵبوون بوو بەسەر دواکەوتوویی کۆمەڵگەی ڕووسیا و بەپیشەسازیکردنی ڕووسیا بوو، کە کادێت و مەنشفیکەکان )لە بەرگی چەپدا( نوێنەرایەتی ئەوەیان دەکرد، بزووتنەوەکەی دیکەش ئامانجی سۆسیالیزمی بەدوای خۆیدا هێنا، کە بەلشەفیکەکان نوێنەرایەتیان دەکرد.

هەردوو ئەم بزووتنەوەیە، بزووتنەوەی سۆسیالیستی و بزووتنەوەی گەورەی ڕووسیا و ئەو
حزبانەی لێیانەوە سەریان هەڵدا، دژی تزاریزم شەڕیان کرد و لە شۆڕشی شوبات و ئۆکتۆبەردا
ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان بینی.

 

لە شۆڕشی ئۆکتۆبەردا هەژموون باڵی بەلشەفییەکان بوو، بەڵام لە دوای لینین، هێڵی پیشەسازیکردنی ڕووسیا بەسەر حزبی بەلشەفیک و حکومەتی سۆڤیەتدا زاڵ بوو و ئەو سیاسەتەی پەیڕەو کرد کە گەشەی پیشەسازی ڕووسیای کردە ئامانج لە ڕێگەی باڵی سەرمایەداری دەوڵەتییەوە، ئێمەش دەرئەنجامەکانیمان بینی.

لەم سیمینارەدا نامەوێت ئەم لایەنە بزوتنەوەیی -چینایەتییە بخەمە ڕوو.

لە بولیتینەکانی مارکسیزم و پرسی سۆڤیەتدا، ئەم بابەتە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە و بە وردی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە، بەتایبەتی لەلایەن مەنسوور حیکمەتەوە و ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن بگەڕێنەوە بۆیان.

باسی ئەم سیمینارە لەسەر لایەنی تیۆری-سیاسی ئەزموونی دیکتاتۆریەتی تاک حزبیە لە یەکێتی
سۆڤیەت و لەو وڵاتانەی کە بە گشتی بانگەشەی سۆسیالیزم دەکەن.

ئەو حیزبانە، کە سەرەڕای بانگەشەکانیان، هیچ پەیوەندییەکیان بە بزووتنەوەی کرێکاری و بزووتنەوەی سۆسیالیستییەوە نەبوو، لە بارەی مارکسیزمەوە بیریان لە چی دەکردەوە و دەیانخوێندەوە؟ چۆن مارکسیزمیان لێک داوەتەوە و ڕوونیان کردەوە؟ چۆن بە پەنابردن بۆ مارکسیزم پاساویان بۆ سیستەمی دیکتاتۆری خۆیان دەهێنایەوە؟

بە بڕوای من لە ئەزموونی “سۆسیالیزمە” هەبووەکاندا، لە یەکێتی سۆڤیەتی ڕووخاوەوە تا چین،
ڤێتنام، کەمبۆدیا، کۆریای باکوور وهتد، ڕووبەڕووی جۆرێک لە مارکسیزم دەبینەوە کە دەبێ پێی
بڵێین مارکسیزمی ئایدیۆلۆژی یان مەکتەبێک. “مارکسیزم”ێک کە هیچ پەیوەندییەکی بە مارکسەوە
نییە!

باسی من لەم ئاستەدایە و ناچمە ناو بزووتنەوەکان و بناغە کۆمەڵایەتی و بنچینەییەکانی
ڕیوایەتکردنێکی لەو شێوە لە مارکسیزم. بنەمای چینایەتی کۆمەڵایەتی ئەو حیزبانەی حوکمڕان لەو
وڵاتانەی بانگەشەی سۆسیالیزم دەکەن، هەرچییەک بێت، هەموو ئەم هێزانە خۆیان بە مارکسی
دەزانن و هەوڵ دەدەن لەسەر ئەو بنەمایە سیاسەتەکانیان ڕوون بکەنەوە. هەوڵی من لەم باسەدا
ڕەخنەگرتن و لێکۆڵینەوەیە لەم جۆرە “مارکسیزمە .”

هیوادارم ئەم سیمینارە وەڵامی ئەو پرسیارە بنەڕەتییە بداتەوە: چ لێکدانەوەیەک بۆ مارکسیزم
بووەتە هۆی سەرهەڵدانی دیکتاتۆریەتێک کە لە زۆربەی دیکتاتۆرییە بۆرژوازییەکان خراپترن؟

بە واتایەکی تر ئەم ئەزمونە نەرێنییە، کە بەداخەوە لەسەر حسابی هەموو کۆمۆنیستەکان نووسراوە،
لەسەر چ خوێندنەوە و شرۆڤەکردنەوەیەک بۆ مارکسیزم دامەزراوە؟
ئایا مارکسیزم ئایدۆلۆژیایە؟

خاڵی یەکەم ئەوەیە کە هێزە چەپە غەیرە کرێکاریەکان مەکتەبێکی ئایدۆلۆژیان لەمارکسیزم
دروست کردووەئەمڕۆ زۆرێک لە ڕەخنەگرانی مارکسیزم و بە گشتی هەڵسوڕاوانی سیاسی و ڕای
گشتی مارکسیزم وەک ئایدۆلۆژیایەک دەبینن؛ ئەوان حکومەت و سیستەمی سۆسیالیستی بە
ئایدیۆلۆژی ناودەبەن و پێیان وایە هۆکار یان یەکێک لە هۆکارەکانی دیکتاتۆریەتی ئەو
سیستەمانەی کە بانگەشەی سۆسیالیزم دەکەن سروشتی ئایدیۆلۆژی حکومەتە.

 

گومانی تێدا نییە کە سیستەم و حزبە حکومییەکان لەو وڵاتانەی کە بانگەشەی سۆسیالیزم دەکەن، ئایدیۆلۆژی بوون؛ بەڵام ئەمە پەیوەندی بە مارکسیزمەوە نییە.

مارکس ئایدۆلۆژیا بە دژە زانست و جۆرێک لە هۆشیاری درۆ دەزانێت. ئەو پێی وایە ئایدۆلۆژیا
ڕاستیەکانی کۆمەڵگەی چینایەتی دەشێوێنێت.

لە ڕوانگەی ئەوەوە ئایدۆلۆژیا کۆمەڵێک بیروباوەڕ و بەهایە کە لەبری ئەوەی ڕەنگدانەوەی واقیع بێت، کار بۆ خزمەتکردن وپاساودان و پاراستنی نەزمی هەبوو دەکات. واتە ڕێک هەمان ئەو کارەی کە حزبە دەسەڵاتدارەکان لەو سیستەمانەی کە ئیدیعای سۆسیالیزمیان دەکرد بە “مارکسیزمیان” کردووە.

 

ئەو حیزبانەی کە مارکسیزمیان وەک کەتەبیکی هزری کە حەقیقەت تەنها الی ئەوە. سەپاندیان بەسەر حکومەت و هونەر و ئەدەب و سیستەمی پەروەردەیی و هەموو کۆمەڵگەدا.تایبەتمەندییەکی ئایدۆلۆژی کە لە خاڵی دژ بە مارکسیزمدا  وەستاوە، نەگۆڕی و دوگماتیک.

هەموو ئایدۆلۆژیایەک وەک ئایین سیستەمێکی بیرکردنەوەی بنیات نراو و وردە کە بەرگەی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی ناگرێت. لە کاتێکدا کە جەوهەری مارکسیزم ڕەخنە
و گۆڕانکاری و زرت وزیندویی و سەروژێرکردنە؛ لەڕیشەدان و هەڵوەشاندنەوە و تێکشکاندنی هەموو
دۆگما و بیروباوەڕە چەقبەستوو نەگۆڕەکانە.

مارکسیزم تیۆرێکی زانستییە و وەک هەر تیۆرێک دینامیکییە و لەسەر بنەمای گۆڕانکاری و
پێشکەوتن لە هەلومەرجی بابەتیی و کۆمەڵایەتیدا پەرەدەسێنێت.

 

ئەنگڵس باس لە سۆسیالیزمی زانستی دەکات، سۆسیالیزم وەک تیۆرێکی زانستی. ئەمە بۆ مارکسیزمیش ڕاستە. مارکسیزم بریتییە لە زانستی خەباتی چینایەتی یان زانستێک کە پێشهاتە مێژووییەکان لەسەر بنەمای بوونی چینەکان و ململانێی بەرژەوەندییە چینایەتییەکان ڕوون دەکاتەوە.

ئەو پەرەسەندنە مێژووییەی کە مارکسیزم لێی دەکۆڵێتەوە، لە ڕاستیدا تیۆر و تیۆرێکی زانستییە؛ وەک داروینیزم. ئەوەی داروینیزم لە بواری بایۆلۆجیدا پێشنیاری دەکات، گەشەکردنی فیزیکی ژیان، لە ڕووەک و گیاندارەوە بۆ مرۆڤ، کە ئێستا تیۆرێکی زانستی سەلمێنراوە، مارکسیزم تیۆرێکی لەو جۆرەیە لە بواری کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنە مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکان.

 

جیاوازی ئەوەیە کە مارکسیزم تیۆرێکە بۆ پراکتیک، تیۆرێکە بۆ گۆڕینی جیهان و تەنها ڕوونکردنەوە و شرۆڤەکردنی جیهان نییە؛ تیۆرێک بۆ گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانە.

پایەداری مارکسیزم
دونیای ، سیاسەت و زانست و کولتوور و هونەر و بابەتەکانی ملمالنێی چینایەتی بەردەوام لە گۆڕان
و پەرەسەندندان و هەروەها مارکسیزمیش دەبێت پەلبهاوێژێت و هاوتەریب لەگەڵ واقیعدا گەشە
بکات.

 

سروشتییە لە کلاسیکی مارکسیزمدا هیچ باسێک لەو پرس و پێشهاتانەی لە دوای مارکسەوە
ڕوویانداوە، وەک شۆڕشی پیشەسازی چوارەم و بە کۆمپیوتەرکردنی زۆر بوارەکانی بەرهەمهێنان و
خزمەتگوزاری، زیرەکی دەستکرد، یان پۆستمۆدێرنیزم، فرە کولتوری، گەرمبوونی جیهان و
هاوشێوەکانی، نابینیتەوە؛ بەڵام ئەمانە پرسە بنەڕەتییەکانی خەباتی چینایەتین لە سەردەمی
ئێمەدا کە دەبێت بخرێنە ژێر ڕەخنە و شیکاری مارکسیستەکانەوە.

 

لە ئاستێکی دیاریکراوتردا، لە ئێراندا پرسی حوکمڕانی ئایینی، پرسی ژن و باڵاپۆشی، هەڵاواردنی ڕەگەزی، تۆڵەسەندنەوە و سزاکانی سەدەی ناوەڕاست بوونەتە پرسێکی گرنگی خەباتی چینایەتی.

مارکسیستی سەردەمی ئێمە ناتوانێت تەنیا بە ئاماژەدان بە کلاسیکەکانی مارکسیستی و تیۆرییەکانی ڕابردوو چارەسەری ئەم پرسانە بکات.

ئەم نموونانە نیشانی ئەدەن کە مارکسیزم وەک هەر دیاردەیەکی تر دەبێت لەگەڵ پێشکەوتنە
کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕێت و پەرە بسێنێت.

 

هەروەک چۆن هیچ تیۆرێکی زانستی تربێ جوڵە و بەستوو نییە. ئەگەر بۆچوونەکانی گالیلۆ و نیوتن وەک سکۆالستیکی مامەڵەیان لەگەڵ بکرایە، ئەوا تیۆری ڕێژەیی و میکانیکی کوانتەمی ئەنیشتاین لەمڕۆدا بوونی نەدەبوو.

 

دەبوو میکانیکی نیوتنی دوا وشە بووایە. دەمەوێت بڵێم زانست هەرگیز دۆگما نەبووە. پایەداری و گەشەکردن بەشێکە لە دیدگای زانستی. بۆ مارکسیزمیش بەتەواوی هەمان شتە.

لە چەپی ئایدیۆلۆژییەوە، مارکسیزم سیستەمێکی تیۆری ئامادەکراو و نەگۆڕە، کۆمەڵێک هەڵوێستی
پێشوەختە دیاریکراو و بەستوو کە بۆ ئەوەی هەڵوێستگیری و هەڵسەنگاندنی هەر بارودۆخێک ئەبێت
بگەڕییتەوە بۆیان.

 

لەم ڕوونکردنەوە نیمچە ئایینییەی مارکسیزمدا، هەر داهێنانێک بە ڕیڤیزیۆنیزم)پێداچوونەوە( دادەنرێت و هەر بۆیە ڕێگەپێدراو نییە. بەم شێوەیە مارکسیزمی ئایدیۆلۆژی لە ڕاستیدا بەم شێوەیە خۆی دەپارێزێت. بەڵام داهێنان لە وەڵامی بارودۆخی ڕۆژدا پێویستییەکی مارکسیزم و هەر تیۆرێکی زیندوو و زانستییە.

 

هەر پێداچوونەوەیەک خۆی لە خۆیدا هەڵە و الدان نییە؛ بەڵکو دەبێت ڕاستی و نادروستییەکەی نەک لەسەر بنەمای بۆچوونەکانی ڕابردوو بەڵکو لە پێوەندی لەگەڵ ڕاستیەکانی خەباتی چینایەتی لە هەر قۆناغێکدا هەڵسەنگێندرێت.

 

کەس ئەنیشتاین تاوانبار ناکات بەوەی کە “پێداچوونەوەی” لەکێشکردنی نیوتندا
کردووە. گۆڕینی مارکسیزم بۆ پرەنسیپی نەگۆڕ کە دەبێت حەقیقەتی پێ بپێورێت، پێش هەموو شتێک
پێشێلکردنی خودی مارکسیزمە. تیۆرێک کە باوەڕی بە گۆڕانی هەموو دیاردەکان هەبێت چۆن دەبێت
خۆی جێگیر و نەگۆڕ بێت؟!

بە گشتی ڕوانگەیەکی دۆگماتیکی بۆ مارکسیزم دوو دەرئەنجامی جیاوازی لێکەوتووەتەوە.
هەندێک لە مارکسیستە مەکتەبیەکان چارەسەر لە نادیدەگرتنی پرسە نوێیەکان یان لە
ناپەیوەندییان بە خەباتی چینایەتی و بزووتنەوەی کرێکاریدا دەبینن.

 

گروپێکی تر بە بینینی بابەتگەلێکی نوێ کە لە کلاسیکەکانی مارکسیزمدا قسەیان لەسەر نەکراوە، بە تەواوی دەستبەرداری مارکسیزم دەبن. وەک ئەوە وایە پێشهاتە نوێیەکان پەیوەندییان بە خەباتی چینایەتییەوە نییە و دەبێت وەڵامەکەی بگەڕێن، بۆ نموونە لە مەکتەبی شیکاگۆ، پۆستمۆدێرنیزم، لیبراڵ دیموکراسی و هتد، هەردوو ئەم بۆچوونانە لێکدانەوەیەکی دۆگماتیک و مەکتەبییان هەیە بۆ مارکسیزم؛ یەکێکیان بۆ پاراستنی قوتابخانەکەی، بابەتی نوێ پشتگوێ دەخات، ئەوی دیکەیان لە پێناو بابەتی نوێدا
قوتابخانەکەی جێدەهێڵێت!

 

وەڵامەکە لە گونجاندنی مارکسیزمدایە لەگەڵ پێشهاتە نوێیەکان. وەکچۆن داروینیزم و میکانیکی  نیوتنی و ئەندازەیی ئەقلیدەسی بە هۆی هاتنی زانستی جینات و فیزیا و بیرکاری بۆ ناو گۆڕەپانی نوێ ڕەت نەکراونەتەوە یان نکۆڵی نەکراون، مارکسیزمیش بەهۆی پێشکەوتنە نوێیەکانی ملمالنێی چینایەتییەوە ڕەت نەکراوەتەوە یان نکۆڵی لێناکرێت؛ بەڵکو فراوان دەبێت و پەرەدەستێنێت.

مارکسیزم وەک تیۆرە زانستییەکانی دیکە زیندووە و گەشە دەکات و بەرەو  پێشەوە دەڕوات.
ژێرپێنانی لۆژیکی دیالکتیکی لە ڕوانگەی فەلسەفیەوە لۆژیکی مارکسیزمی مەکتەبی و دیالێکتیکی نییە، بەڵکو ئەرستۆیی و دوو بەهاییە و ڕەش و سپی و بێ جوڵەیە مەنتیقی دوو بەها بە پلەی یەکەم لە بیرکاری، زانستی کۆمپیوتەر و فیزیا و میکانیکدا )بە کەمکردنەوەی میکانیکی کوانتەم(دا بەکاردەهێنرێت؛ بەڵام لە لێکۆڵینەوە لە مێژوو، لەزانستە
کۆمەڵایەتییەکان، دەروونناسی، پەرەسەندنی سروشت و کۆمەڵگە و بە گشتی دیاردە وئاڵوگۆڕە
سەقامگیر و لەحاڵی گۆڕاندا، بەتایبەتی کاروباری کۆمەڵایەتی- ئینسانیدا بێ توانایە.

 

ئەمانە هەندێک لە بوارەکانی لۆژیکی دیالێکتیکین. مارکسیزمی مەکتەبی بە لۆژیکێکی دووانەییەوە دەچێتە ناو ئەم کایە و بە تەواوی هەڵەیە. بە پێی مارکسیزمی مەکتەبی، هەموو دیاردەیەک یان بە تەواوی ئەرێنییە یان نەرێنی؛ یان چاکەی ڕەها یان خراپەی ڕەها. کاتێک ئەم تێڕوانینە ڕەش و سپییە
دەچێتە ناو دونیای سیاسەتەوە، دەبێتە حوکم و بۆچوونی جێگیر و نەگۆڕ، سەبارەت بە دیاردە
کۆمەڵایەتی-سیاسیەکان کە لە بنەڕەتدا گۆڕاو و پەرەسەندون!

 

لەم ڕوانگەیەوە.،یان دیاردە و گۆڕان، حیزب و حکومەت و سیاسەت و هەڵوێست بۆرژوازین، کە ڕەتدەکرێنەوە و ڕەتدەکرێنەوە، یان پرۆلیتاریین، کە دەتوانرێت پشتیوانی لێبکرێت. هەموو شتێک یان باشە یان خراپە. نە حاڵەتی مامناوەندهەیە، نە ڕێژەیی، نە گۆڕانکاری و بزاڤی.

ئەم تێڕوانینە ڕەش و سپییە لە کوێوە پەیدا بووە؟ سەرچاوەی ئەم تێڕوانینە بەستوو و بێ جوڵەیە
هەرچییەک بێت، مارکسیزم نییە.

مارکسیزم باوەڕی بە دیالێکتیک هەیە. بە پێچەوانەی لۆژیکی ئەرستۆ،ئەو پشت بەستووە بە لۆژیکی
دیالێکتیکی لەسەر کۆی دژبەرەکان، لەسەر تێز و دژە تێز لە هەموو دیاردەیەکدا. مارکسیزم بە پشت
بەستن بەم لۆژیکە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی، گەشەکردن و دابەزین، لە هەموو دیاردە و
گەشەکردنێکدا دەبینێت و گۆڕانی دیاردەکان لەسەر بنەمای دژایەتی نێوان ئەم دوو لایەنە ڕوون
دەکاتەوە.

 

مارکسیزم نیشانی دەدات کە چۆن گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکان پەیوەندییە کۆنەکانی
بەرهەمهێنان تێکدەشکێنێت؛ بەڵام پەیوەندییە نوێیەکان لەناو خۆیاندا فاکتەری نکۆڵیکردنی خۆیان
پەرەپێدەدەن. ئەوەی پەیوەندییە کۆنەکانی بەرهەمهێنانی لەناوبردبوو، خۆی دەبێتە بەربەستێکی
نوێ لەبەردەم گەشەی هێزە بەرهەمهێنەرەکاندا. سەرمایەداری لە بەرامبەر فیۆدالیزمدا
پێشکەوتنخوازە؛ بەڵام هەر لە سەرەتاوە پەرە بە گۆڕهەڵکەنی خۆی و پرۆلیتاریا و هتد و ه تد
دەدات، لەم تیۆرییە بنەڕەتیانەی مارکسیزمدا هیچ لۆژیکێکی ڕەش و سپی یان حەتمی نییە.

 

ڕەنگدانەوەی ئەم تێڕوانینە دیالکتیکییە تەنانەت لە هەڵوێستە سیاسی و تاکتیکییەکانی مارکسیشدا
دەبینیت.

بۆ نموونە مارکس پێی وایە زاڵبوونی ئیمپریالیزمی بەریتانیا بەسەر هیندستاندا هەم لایەنی
ئەرێنی و هەم الیەنی نەرێنی هەیە. مارکس دەنووسێت:
“ئینگلیزەکان دوو ئەرکیان لە هیندستان هەیە: یەکێکیان وێرانکەر، ئەوی دیکەیان بنیاتنەر.

وێرانکەر چونکە کۆمەڵگەی ئاسیا دەشکێنن، و بنیاتنەر چونکە بنەمای ماددی کۆمەڵگەیەکی نوێ
دروست دەکەن.”

کاولکاری و وێرانکردنی هیندستان لەلایەن کۆلۆنیالیستە ئینگلیزەکانەوە و تاوانەکانی
کۆلۆنیالیستەکان بەرامبەر بە خەڵکی ڕەسەنی هیندستان بۆ هەمووان ئاشکرایە و مارکس بەو
تێڕوانینە قوڵ و هەمەلایەنەی کە تایبەتمەندی خۆیەتی، ئەم نەهامەتیانە ڕوون دەکاتەوە.

به ڵام له هه مان کاتدا داڕمانی سیسته می کاستی و بنیاتنانی هێڵی ئاسن و ته لگراف و چاپخانه یه کی ئازاد و زمانی باوی ئینگلیزی به ئاکامی پێشکه وتوو باشی دەسەاڵتی ئینگیز دەزانێت
نموونەیەکی دیکە مامەڵەی هیندییەکانە لە ئەمریکا.

مارکسیزمی مەکتەبی لە سەداسەد ئیدانەی هەژموونی ئەوروپی لە ئەمریکا دەکات بەهۆی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی ڕەسەنی ئەم کیشوەرە ئەنجام دەدرێن و ئەگەر باوەڕی بە ڕێژەگەرایی کولتووری هەبێت )ئەمەش ئەوەی ئەمڕۆ
زۆربەی چەپەکان دەیکەن(، دەڵێت شارستانیەتی هیندییەکان لە شارستانیەتی ڕۆژئاوا باشتر بووە،
هەروەها “شارستانیەتی خۆیان” بە گشتی بۆ هەموو وڵات و کۆمەڵگایەک باشترە.

 

هەمان ئەو بۆچوونەی کە پێی وایە “شارستانیەتی ئیسالمی” شایستەی وڵاتانی وەک ئێران و هتد.. ئەمە کاردانەوەی کۆتاییە؛ بەڵام تەنانەت چەپەکانیش کە باوەڕیان بە فرە کولتوری نییە و
پۆستمۆدێرنیزم قبوڵ ناکات، لایەنی مۆدێرن و پێشکەوتنخوازانەی گۆڕینی ژیانی ڕەسەنەکانی
ئەمریکا نابینن.

ئەندامێکی پارتەکەمان کە لە کەنەدا دەژی، وتی لە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیدا بۆ بەرگریکردن
لە مافی خەڵکی ڕەسەن )کە لە کەنەدا پێیان دەوترێت نەتەوەی یەکەم(، لەگەڵ یەکێک لە سەرکردە
ڕەسەنەکان چووەتە ناو کۆبوونەوەکە و ئەو دڕندەییانەی کە لەلایەن هێزەکانی بەریتانیا و ئیسپانیا
و فەرەنساوە ئەنجامدراون، خستۆتە لیست و شەرمەزارییەوە.

ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکرد وتی کە ئەوان ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە؛ بەڵام لە هەمان کاتدا، ژیانمانیان هەنگاوێک بەرەو پێشەوە برد.

ئەوان لە ژیانێکی سەرەتایی لە فیوداڵیی مێژوودا هێنایان بۆ جیهانی هاوچەرخ. ئێمە لە زانست
و پیشەسازی و کولتوور و شارستانیەتی مرۆڤایەتی مۆدێرن بێبەش بووین و هاتنی ئەوروپییەکان بۆ
کیشوەرەکەمان ئەم جادووەی شکاند.

 

هاوڕێکەمان ئەم یادەوەرییەی بۆ من بە شتێکی نامۆ و چاوەڕوان نەکراو وەسف کرد. بەڵام لە ڕاستیدا ئەم هەڵوێستەی سەرکردەی ڕەسەنی ئەمریکی لە هەڵوێستی زۆرێک لە چەپەکانی ئەمڕۆدا واقیعبینانەتر و مارکسیستترە.

 

ئەمە هەمان میتۆد و ڕێبازە کە مارکس لە شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی پێشهاتەکاندا بەکاری دەهێنێت. دیاردە و پێشهاتەکان یان لە سەدا سەد ئەرێنی نین یان سەد لە سەد نەرێنی. پڕۆسەی گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا ئەم وێنەیە ڕەش و سپییە دەشکێنێت و ڕێگە بۆ مارکسیزمێکی دەستێوەردانخواز و چالاک دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دیالکتیکی لە دیاردە گۆڕاوەکان نزیک بێتەوە و کاریگەری لەسەر ئەم پرۆسەیە هەبێت. نەبینینی دیالێکتیکی گۆڕان و بزووتنەوە، لە بنەڕەتترین ئاستدا، جۆرێک لە نابەرپرسیارێتی و چاودێری لەبری دەستێوەردان لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت کە تایبەتمەندی چەپی مەکتەبیە.

مارکسیستەکان و حزبە کرێکاریەکانی تر دەبێت هەڵوێستمان چی بێت بەرامبەر بە حزبەکانی تر، بەرامبەر بەو هێزانەی کە خۆیان بە مارکسیست نازانن؛ بەڵام ڕۆڵ دەگێڕن لە گۆڕەپانی سیاسیدا؟

لە بەشی دووەمی مانیفێستی کۆمۆنیستدا باس لە پەیوەندی کۆمۆنیستەکان لەگەڵ حزبە
پرۆلیتاریەکانی تر کراوە و لە بەشی چوارەمیشدا پەیوەندی کۆمۆنیستەکان لەگەڵ هەموو حزبەکانی
تردا باس کراوە.

لەبەشی دووەمی مانیفێستدا بەناونیشانی پرۆلیتاریا و کۆمۆنیستەکان بەم ڕستانە دەست پێدەکات:
“کۆمۆنیستەکان و پرۆلیتاریا بەگشتی چ پەیوەندییەکیان لەگەڵ یەکتردا هەیە؟ کۆمۆنیستەکان
حزبێکی تایبەت نین کەدژ بە حزبە کرێکارییەکانی دیکە وەستابن .”

هەر لەم ڕستەیەی یەکەمەوە ئەوە ڕوون دەبێتەوە، یەکەم: کە جگە لە کۆمۆنیستەکان، حیزبی تری
کرێکاری هەن یان دەتوانن هەبن، دووەمیش کە کۆمۆنیستەکان خۆیان بە دژی حیزبە کرێکارییە
غەیرە کۆمۆنیستەکان نازانن.

ئەم ڕستانە لە ڕێساکانی مارکسیستە مەکتەبیەکاندا کوفرن. زۆرینەی ڕەهای مارکسیستە هاوچەرخەکان پێیان وایە حزبە غەیرە کۆمۆنیستەکان ناتوانن هی کرێکار بن و
لەم ڕوانگەیەوە ڕەخنەگرن و دژایەتی هەر حیزبێکی ناکۆمۆنیستی دەکەن کە خۆی بە کرێکاری ناو
ببات.

ئەوانەی لە مارکسیزمەوە مەکتەبێکیان دروست کردووە بەتەنها حزبی خۆیان بە کرێکاری
دەزانن و ئەوانی تریش بە بۆرژوازی و وردە بۆرژوازی!

 

ئەمەش دەرکەوتێکی دیکەی ئەو لۆژیکی ڕەش و سپی و میتافیزیکییە کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە.
مانیفێست لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت “ئەوان ]کۆمۆنیستەکان[ هیچ بەرژەوەندییەکیان نیە کە
جیاواز بێت لە بەرژەوەندییە گشتیەکانی پرۆلیتاریاکان.

ئەوان پرەنسیپی تایبەت ناخەنە ڕوو بۆ ئەوەی بزووتنەوەی پرۆلیتاری لە چوارچێوەی ئەو پرەنسیپە تایبەتانەدا بگونجێنن”. دیسانەوە،

بەتەواوی پێچەوانەی بیرۆکەکانی مارکسیزمی مەکتەبیدا کە نەک هەر بنەمای تیۆری تایبەتی
هەیە، بەڵکو هەرکەسێک باوەڕی بەوە نەبێت، نە کۆمۆنیست و نە کرێکارە!

مانیڤێست لە درێژەی جیاوازی نێوان کۆمۆنیستەکان وحزبە پرۆلیتاریاکانی دیکە بەم شێوەیە ڕوون
دەکاتەوە: “جیاوازی نێوان کۆمۆنیستەکان و حزبە پرۆلیتاریەکانی دیکە تەنیا ئەمەیە:

کۆمۆنیستەکان لە لایەکەوە، لە خەباتی پرۆلیتاریاکانی نەتەوە جیاوازەکاندا، بەرژەوەندی
هاوبەشی هەموو پرۆلیتاریاکان لەبەرچاو دەگرن و بەرگری لێ دەکەن، بەبێ گوێدانە بەرژەوەندییە
نەتەوەییەکانیان، لە لایەکی تریشەوە، لە قۆناغە جۆراوجۆرەکاندا کە خەباتی “. پرۆلیتاریا و
بۆرژوازی پێیدا تێدەپەڕێت، هەمیشە نوێنەرانی بەرژەوەندی و قازانجی تەواوی بزووتنەوەکەن“. بە
واتایەکی تر ئەم جیاوازییانە تیۆری نین، بەڵکو لە دەوری ئامانج و پراکتیکی سیاسی پێناسە
دەکرێن.

 

لە دەوری نوێنەرایەتیکردن و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە سەرو مییللی و سەروبەشییەکانی چینی کرێکار لە هەموو قۆناغەکاندا. ئایا مارکسیستە مەکتەبیەکان بە هەمان شێوە حیزبەکان لەمەحەک دەدەن؟نەخێر بە هیچ شێوەیەک! ئەوان ڕێک پێچەوانەکەی ڕەفتار دەکەن. بە بۆچوونی ئەوان، یان لەگەڵ ئەو لێکدانەوە و گێڕانەوە تایبەتەی کە حزبەکەیان هەیەتی بۆ مارکسیزم، یان لە ئۆردوگای بۆرژوازی و بورژوازی بچووکدا کۆتایی دێت!

لەدیدی زۆرینەی حزبە کۆمۆنیستەکانی سەردەمی ئێمەوە، سیاسەت و پراکتیکی کردەیی حیزبەکان
نییە، بەڵکو ئەو بیرۆکانەن کە بە پێی گێڕانەوەی ئەوان دژ بە مارکسیزمن، کە بنەمای
هەڵسەنگاندن و مامەڵەکردنن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە سۆسیال دیموکراسی و
ئۆرۆکۆمۆنیزم و پارتە سۆسیالیستییەکانی ئەوروپا ڕەت دەکرێنەوە؛ چونکە پێداچوونەوەیان بە
مارکسیزمدا کردووە.

 

لە نێو کۆمۆنیستەکاندا، ئەگەر تۆ ماویست بیت، کۆمۆنیستەکانی بلۆکی ڕووسیا
بە مارکسیست نازانیت و بە پێچەوانەشەوە؛ و لە ڕوانگەی هەردووکیانەوە ترۆتسکیستەکان بە
خیانەتکار لە چینی کرێکار و هتد و هتد دادەنرێت.

مەکتەبی جۆراوجۆر لە ژێر ناوی کۆمۆنیزم و مارکسیزمدا پێکهێنراون و تایبەتمەندی هاوبەشیان
ئەوەیە کە ئەم لێدوانە سادەیەی مانیفێست سەبارەت بە جیاوازی نێوان کۆمۆنیستەکان و حزبە
کرێکارییەکانی دیکە و پەیوەندییان لەگەڵیاندا پێشێل دەکەن.

ئەم قوتابخانە جیاوازانە ئەمڕۆ نەک هەر هەریەکەیان بنەمای تایبەتی خۆیان هەیە؛ بەڵکو باوەڕبوون بەم بنەمایانە بووەتە پێوەری کرێکاربوون و جیاکردنەوەی شۆڕشگێڕی لە کۆنەپەرستی.

ئەمەش ١٨٠ پلە پێچەوانەیە لەگەڵ پێناسەی مانیفێست بۆ حزبە کۆمۆنیست و پرۆلیتاریەکان و
پەیوەندییان بە یەکەوە.

کۆمۆنیستەکان و حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکان دەروازەی چوارهەمی مانیڤێست دەچێتە ناو باسی پەیوەندی کۆمۆنیستەکان لەگەڵ حزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکان لەسەربنەمای ئەوەی کە لەبەشی دووهەم:

گوترا پەیوەندی کۆمۆنیستەکان لەگەڵ ئەو پارتە کرێکارییانەی کە ئێستا هەن؛ واتە چارتیستەکان لە ئینگلتەرا و الیەنگرانی چاکسازی زەوی لە ئەمریکای باکوور، ڕوونن.

هیچ یەکێک لەو حیزبانە کۆمۆنیست نین و تەنانەت خۆیان بە دژە سەرمایەداریش نازانن.
چارتیستەکان لە بنەڕەتدا مافی دەنگدان بە کرێکارانیان دەوێت و الیەنگرانی چاکسازی زەوی بە
تایبەتی دژی خاوەن زەوی و بە تایبەتی خاوەن کۆیلەکان لە ئەمریکای باکوور دەجەنگن. مارکس
وردە وردە لەبەر بەرگریکردنیان لە مافی کرێکاران لە کۆمەڵگا سەرمایەدارییەکانی ئەو سەردەمەدا
بە کرێکاری دەزانێت و دەڵێت پەیوەندیمان لەگەڵ ئەواندا ڕوونە؛ واتە ئێمە الیەنێک نین دژی ئەوان
و جیاوازیمان تەنها لە بەرگریکردنە لە بەرژەوەندی هەموو کرێکاران لە هەموو قۆناغێکدا. پاشان
درێژە بە پەیوەندییەکەی لەگەڵ الیەنەکانی دیکەی ئەوروپا دەدات:

“کۆمۆنیستەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج و بەرژەوەندییە دەستبەجێیەکانی چینی کرێکار دەجەنگن؛
بەاڵم لە هەمان کاتدا، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ئێستاشدا، بەرگری لە داهاتووی بزووتنەوەکەش
دەکەن. لە فەڕەنسا، کۆمۆنیستەکان، لە خەباتیاندا دژی کۆنەپەرستان و بۆرژوازی ڕادیکاڵ، ڕوویان
لە حزبی سۆسیال دیموکرات کردووە، بەبێ ئەوەی دەستبەرداری مافی ڕەخنەگرتن لەو دەستەواژانە
و وەهمانە بن کە لە دوای شۆڕشەوە بوونەتە تەقلیدی.”

لە سویسرا کۆمۆنیستەکان پشتگیری لە ڕادیکاڵەکان دەکەن؛ بەاڵم ئەو ڕاستییە لەبەرچاو ناگرن کە
ئەم حیزبە لە توخمە دژبەیەکەکان پێکهاتووە، بەشێکی لە سۆسیالیستە دیموکراتییەکانی شێوازی
فەرەنسی و بەشێکی لە بۆرژوازییە ڕادیکاڵەکان.

لە نێو پۆلەندییەکاندا کۆمۆنیستەکان پاڵپشتی ئەو حیزبە دەکەن کە شۆڕشی کشتوکاڵی بە مەرجی
ڕزگاری میللەت دەزانێت، هەمان ئەو حزبەی لە ساڵی ١٨٤٦ ڕاپەڕینی کراکۆڤی ڕێکخستووە.
لە ئەڵمانیا حیزبی کۆمۆنیست، هەتا بۆرژوازی میتۆدێکی شۆڕشگێڕانەی هەبێت، لەگەڵ بۆرژوازی لە
دژی دەسەاڵتی پاشایەتی سەرکوتگەر و خاوەن زەوییە فیۆداڵیەکان و وردەبۆرژوازی کۆنەپەرست
هەنگاو هەڵدەگرێت.

بەاڵم حیزبی کۆمۆنیست بۆ ساتێکیش کەمتەرخەمی ناکات، تا ئەو جێگایەی کە بتوانێ، ئاگایی و
هۆشیارییەکی ڕوونتر لە نێو کرێکاراندا لە دژایەتیی دوژمنکارانەی نێوان بۆرژوازی و پرۆلیتاریا
دروست بکات، بۆ ئەوەی کرێکارانی ئاڵمان یەکسەر لەو هەلومەرجە کۆمەاڵیەتی و سیاسییە تێبگەن
کە دەسەاڵتی بۆرژوازی دەبێ بیهێنێتە ئاراوە؛ “.بۆ ئەوەی وەک چەکێک لە دژی خۆی بەکاری

بهێنێت و ڕاستەوخۆ دوای ڕووخانی چینە کۆنەپەرستەکان لە ئەڵمانیا، بۆ دەستپێکردنی خەبات دژی
خودی بۆرژوازی.” بە واتایەکی تر کۆمۆنیستەکان لە هەموو قۆناغێکدا و تا ئەو جێگایەی کە پێگە و
چاالکیەکی پێشکەوتنخوازانەیان هەیە، پشتیوانی لە دیموکراتەکان، سۆسیال دیموکراتەکان، حزبە
بۆرژوازییەکان و هتد دەکەن. لەگەڵ ئەم هێزانەدا لەدژی خاوەن زەوییە فیۆداڵیەکان و
کۆنەپەرستان و هێزە کۆنەپەرستەکان هەنگاو هەڵدەگرن و لە هەمان کاتدا سیاسەتی سەربەخۆی
خۆیان لە دژی تەواوی سیستەمی سەرمایەداری پەیڕەو دەکەن. خەباتی چینایەتی، وەک هەر
دیاردەیەکی کۆمەاڵیەتی- سیاسی دیکە، کارێکی ڕەش و سپی، هەموو یان هیچ نییە؛ پرۆسەیەکی
وردە وردە و هەنگاو بە هەنگاوە. هەر بەم هەڵوێستە مارکس لە نامەیەکدا بۆ ئەبراهام لینکۆڵن
پیرۆزبایی هەڵوەشاندنەوەی کۆیالیەتی لە ئەمریکا دەکات و بە “هەنگاوێکی مەزن لەسەر ڕێگای
ئازادی کار” ناوی دەبات.

ئایا ئەمڕۆ هەتا یەک حزبی کۆمۆنیستی دەناسیت کە میتۆدێکی لەو شێوەیە هەبێت؟ چ لە ئێران یان
لە هەر واڵتێکی تر؟ ئەگەر حیزبێک هەڵوێستی لەو جۆرەی هەبێت، مارکسیستە مەکتەبیەکان
تۆمەتی پێداچوونەوە و الدان لە مارکسیزم و هتد دەدەنە پاڵی.لەوانە بڵێن لە سەردەمی مارکسدا
ئەحزابی ناکرێکاری پێشکەوتوو خواز بوونیان نەبوو بێت. بەاڵم ئەمڕۆ ئەمە وا نەماوە. بەڕای من
پێچەوانەکەیەتی. ئه مڕۆ ژماره و پانتایی چاالکییه کانی بزوتنه وه و حیزب و ڕێکخراوه پێشکه وتوو
و پێشڕەوەکان زۆر به رفراوانتره له سه رده می مارکس و ئه مه بۆ خۆی ده رئەنجامی ئه و کولتووره
چه پی ئیلهام وەرگرتووە لە مارکسیزم.

ئەمڕۆ بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە مەیدانەکان و بزووتنەوە جۆراوجۆرەکاندا مەیل و ئەحزابێکیان
دروست کردووە کە زۆرجار خۆیان بە مارکسیست و کۆمۆنیست نازانن؛ بەاڵم هەڵوێستی چەپ و
پێشکەوتنخوازانەیان هەیە. وەک بزووتنەوە دژی گەرمبوونی جیهان و لەناوبردنی گۆی زەووی، کە
هۆکارەکەی قازانجی بێ سنووری سەرمایەیە؛ وەک بزووتنەوەی دژی کەلێنی قوڵ و بەروو
قووڵتربوونەوەی نێوان هەژاری و سامان، کە سااڵنە چ لە کۆنفرانسە سااڵنەیەکانی داڤۆس و چ لە
ڕاپۆرتەکانی ئۆکسفامدا ناڕەزایەتی لەدژیان ئەنجام ئەدرێت. وە بزووتنەوەی ٪٩٩یش لە بنەڕەتدا
لە دژی ئەم جیاوازییە چینایەتییە ئاشکرایە پێکهات؛ وەک بزووتنەوەی مافی پەلکەزێڕینەکان؛ وەک
بزووتنەوەی من چارلیم؛ وەک بزووتنەوەی منیش)می توو( و بزووتنەوەی ناڕەزایەتی خۆڕوتکردنەووە؛
وەک بزووتنەوەی من ناتوانم هەناسە بدەم؛ وەک بزووتنەوەی دژی ترەمپیزم و دژی ئۆلیگارشی
دارایی و زۆر بوارەکانی تر. لەم بزووتنەوەیانەدا هێز و ڕێکخراو و مەیلی پێشکەوتنخوازانە چاالک و
دەخالەتگەر کە دەبوو کۆمۆنیستەکان پاڵپشتییان بکردایە. بەاڵم ئێمە شاهیدی دیاردەیەکی وا نین.
کۆمۆنیزمێک کە مەکتەبێکی لە مارکسیزم دروستکردووە، ئەم بزووتنەوانە بە ناکرێکار، ڕیفۆرمخواز،
وردەبۆرژوازی، ناپەیوەندیدار بە چینی کرێکار و هتد هەڵدەسەنگێنێت و هەر بۆیە نە بەشداریان
تێدا دەکات و نە هێزە بەشدارەکان بە شایستەی پشتیوانی دەزانێت.

ئەمڕۆ لە ئەمریکا بێرنی ساندەرز ئااڵی بەرەنگاربوونەوەی ئۆلیگارشی دارایی بەرزکردۆتەوە. ئەگەر
مارکس ئەمڕۆ لە ژیاندا بوایە، ئایا پشتگیری لەو بزووتنەوەیە نەدەکرد کە دژی ئۆلیگارشی دارایی
وەستاوە؟ ئایا پشتگیری لەبزووتنەوەی من چارلیمی نەدەکرد؟ ئایا نەی دەگووت پشتگیری لە
چاالکوانی ژینگە گریتا تونبێرگ دەکەم؟ ئایا نابێت کۆمۆنیزمی دەخالەتگەر، کۆمۆنیزمێک کە
دەیەوێت جیهان بگۆڕێت ونەک پارێزگاری بەتەنها مەکتەبە عەقیدەتیەکەی خۆی، نەدەبوو چاالکانە
لەو بزووتنەوەیانە بەشداری بکات و ببێتە هێز و ڕابەرو پێشەنگیان؟ وەاڵمی مارکس ڕوونە؛ بەاڵم
شوێنکەوتوانی مەکتەبیی مارکس وەاڵمێکی جیاوازیان هەیە. نەک هەر زۆرینەی ڕەهای حزبە
چەپەکان پشتیوانی ئەو بزووتنەوانە ناکەن؛ لەقاودانی ئەم بزووتنەوە و ئەو هێزە چاالکانەیان
کردووە بە کاری خۆیان.

ماوەیەک لەمەوبەر نامەیەکی کراوەم بۆ بێرنی ساندەرز نووسی سەبارەت بە گرنگی
ڕووبەڕووبوونەوەی ئۆلیگارشی دارایی، و لەالیەن مارکسییە مەکتەبیەکانەوە هێرش کرایە سەرم کە
نامەیەکم بۆ سیناتۆرێک لە حکومەتی ئیمپریالیستی ئەمریکاوە نووسیوە! تۆمەتباریان کردم بەوەی
کە وەهم ێکم لەبارەی بێرنی ساندەرزەوە هەیە! ئه گەر له سه رده می مارکسدا چاالک بوونایه ،
تۆمه تباریان ده کرد بهوەی کە خۆشباوەڕی هەیە بەو حزبە بەرگریکارەکان لەڕیفۆرمی زەووی و
دیموکراته کانی ئه ڵمانیا. ئیدانەی پیرۆزبایی نامەی مارکسیان بۆ ئەبراهام لینکۆڵن دەکرد کە
کۆیالیەتی هەڵوەشاندەوە!ئەم جۆرە مامەڵەیەی مارکس و مانیفێستی کۆمۆنیست بەرامبەر بە
کەسایەتی و حیزبە غەیرە کۆمۆنیستەکان بە تەواوی لەقامووسی زۆرێک لە هێزە چەپەکاندا نییە.
تا ئەو جێگەی کە پەیوەندی بە حیزبی ئێمەوە هەیە، لە پێوەندی لەگەڵ حیزبەکاندا، ئێمە میتۆدی
مارکس پەیڕەو دەکەین. لێرەدا مشتومڕەکە ڕوونە: کام الیەن، لە مامەڵەکردن لەگەڵ کام پرس،
لەگەڵ کام هەڵوێست و سیاسەتدا، لە کام دیوی مێژوودا وەستاوە؟ لە دیوی پێشکەوتنخوازانە، واتە
لە پرۆسەی گۆڕانکارییەکان بەرەو هەلومەرجی باشتر و لەبارتر بۆ ژیان و خەباتی کرێکاران و
جەماوەر، یان بە پێچەوانەوە بەرەو خراپترکردنی ئەو بارودۆخانە؟ لە حاڵەتی یەکەمدا پێگە و
ئەدای الیەنی پەیوەندیدار بە پێشکەوتنخوازانە و پێشڕەوانە دەزانین و لە حاڵەتی دووەمیشدا بە
کۆنەپەرستانە و بەرەودواگەڕانەوە دەزانین و بەو پێیە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. لە هەمان کاتدا
ڕەخنەگرتن لە ستراتیژی و هێڵ و ئامانجی حزبە ڕاستڕەوەکان چاالکیەکی ڕۆتینی ئێمەیە.
تاکتیکەکانمان لە مامەڵەکردن لەگەڵ الیەنەکانی تردا لەسەر بنەمای ئەو هەلومەرجە تایبەتانە
دیاری دەکرێت کە باسم کرد؛ بەاڵم لە ڕووی ستراتیژییەوە، وەک مارکس وتی، ئێمە هەمیشە و لە
هەر بارودۆخێکدا بەرژەوەندی و ئامانجە درێژخایەنەکانی چینی کرێکار لەبەرچاو دەگرین و
نوێنەرایەتی دەکەین.

پەیوەندی کۆمۆنیستەکان لەگەڵ دەوڵەتەکان و حزبە حکومییەکان بێ کرداری و پاکی چەپی زانستی بە تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ حیزب و حکومەتە حکومییەکاندا دیارە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە کۆمۆنیستەکان ڕێگەیان پێنادرێت بچنە گفتوگۆ لەگەڵ هیچ حکومەت و الیەنێکی حکومی. تەنانەت ناتوانن داواکاری چینی کرێکار بخەنە سەر مێز و کاری لۆبیکردن بکەن. ئەگەر وابکەن، هاواری مارکسیزم و کۆمۆنیزم لە دۆستانە سکۆالستیەکانمانەوە دەگاتە ئاسمان!

لە ڕوانگەی چەپی زانستییەوە، گرنگ نییە بۆ چ مەبەستێک یان لەسەر چ بابەتێک
دەچیتە ناو پەیوەندییەکان و دانوستان لەگەڵ حکومەتەکان. ئەم کارە خۆی ئیدانە دەکرێت؛ چونکە
پێشێلی بنەما ئایدۆلۆژییەکانی خۆی دەکات، بنەماگەلێک کە تەنانەت دژایەتی مانیفێستی
کۆمۆنیستەکانیش دەکەن!

لە سەردەمی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادیدا، کە بێگومان بەشێک لە مارکسیستە مەکتەبیەکان بە
شۆڕش یان تەنانەت پەیوەندیدار بە چینی کرێکارەوە نازانن، ئێمە شاهیدی چەندین حاڵەتی “
ئاشکراکردنی” ئەو سکۆالستیکانە بووین کە حکومەت و الیەنە ئورووپاییەکان کە بە جۆرێک لە
جۆرەکان پشتیوانیان لە شۆڕشی ژنان لە ئێران و خەباتی ژنان و خەڵکی ئێران کرد.

 

بۆ نموونە هەندێک لەم جۆرە چەپانە جواڵنەوەی سیمبۆلیکی ژنە نوێنەرێک،کە لە دانیشتنێکی گشتیی و ئاشکرای پەرلەمانی ئەورووپادا بەشێوەیەکی سمبوڵی بەمەقەست قژی خۆی بڕی، لە چوارچێوەی
پیالنی ئیمپریالیستەکان بۆ شێواندنی خەباتی خەڵک لە ئێران لەقاویانداو مەحکومیان دەکرد؛ لە
بەرامبەر پاڵپشتی جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی کەنەدا بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و
دادخوازی ئەنجومەنی خێزانی قوربانیانی فڕۆکەی (752 PS(، بەنیازی هاوکاری نێوان حکومەتی
کەنەدا و ئیمپریالیزمی ئەمریکایان لەبەردەم خەڵکدا دادەنا؛ هەروەها خستنەڕووی بڕیاری
حکومەتی کەنەدایان بۆ خستنی سوپای پاسدارن (IRGC( بۆ ناو لیستی تیرۆریان
بە هەوڵێک بۆ دروستکردنی بەدیل و گۆڕینی ڕژێم زانی؛ دژی ئەو خەاڵتە بوون کە بە شێرڤین
حاجیپوور، گۆرانیبێژی گۆرانی “بەرای” بەخشرا لەالیەن هاوسەرەکەی جۆ بایدنەوە ؛ دژی دەرکردنی
کۆماری ئیسالمی لە کۆمیتەی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەالیەن هیالری کلینتۆنەوە
دەستپێشخەری بوو، هەڵوێستیان گرت و هتد.

لێرەدا ئێمە شاهیدی هەمان شێوازی مامەڵەی کۆماری ئیسالمی لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتانی ڕۆژئاوا
دەبینین: مەحکوومکردنی ڕەهای شەیتانی گەورە و هەموو هەنگاو و کارێکیان. ئیمپریالیزم لە شوێنی
شەیتانی گەورە دابنێ و لە کۆتاییدا لە کۆماری ئیسالمیەوە دەگەیت بە هێزە چەپە مەکتەبیەکان.
جیاوازییەکە ئەوەیە کە لە کاتێکدا بۆ ڕژێم دوژمنایەتی شەیتانی گەورە بابەتێکی سیاسییە و
خزمەت بە پاراستنی کاریگەری و هەژموونی خۆی و سەرکوتکردنی خەڵک دەکات، بۆ بزووتنەوەی
چەپ مەسەلەیەکی تەواو ئایدیۆلۆژییە. هەرئەوەندە بەسە کە لە پرسێک یان پێشهاتێکدا تەنانەت

پرسێکی وەک ئیدانەکردنی کۆماری ئیسالمی و پشتیوانیکردن لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی و پێی
شەیتانی گەورە لەمەیدانەکەدا بێت بۆ ئەوەی تەواوی ڕوداوەکە مەحکوم بکرێت.
لە ڕوانگەی چەپی ئایدیۆلۆژییەوە، ئەم هەڵوێست و کردەوانەی حکومەت و الیەنە ڕۆژئاواییەکان
ڕەنگدانەوەی شۆڕش ژن ئازادی نین، بەڵکو پیالنگێڕیی ئەوانن لە دژی شۆڕش. لە ڕوانگەی ئەم خاڵۆ
ناپلیۆنیانەوە، ئەوە جەماوەری خەڵک و بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکان نین کە ڕوداوەکان لە شکڵ
پێدەدەن؛ بەڵکو ئەوە حکومەتەکانن کە سەرچاوەی ڕوداوە کۆمەاڵیەتییەکانن.

مامەڵەی مارکسیزمی سیاسی لە حکومەتەکان، پێش هەموو شتێک لەسەر بنەمای پەیوەندییەکانیان
لەگەڵ حکومەتی واڵتەکەی خۆیان بنیاتنراوە، واتە ئەو حکومەتەی کە دەیەوێت بیڕووخێنێت، هەر
بۆیە پێشوازی لە بچووکترین پشتیوانی حکومەت و حیزب و خەڵکی جیهان بۆ خەڵکی ئێران و لە
مەحکوومکردنی کۆماری ئیسالمی دەکات و هەوڵدەدات ئەم بابەتە تا ئەو جێگایەی کە بتوانێت
فراوان بکاتەوە. ئەمە نەک هەر دژایەتی نییە لەگەڵ ڕەخنەگرتن ولەقاودانی هەڵوێست و سیاسەتی
کۆنەپەرستانەی حکومەتەکان؛ بەڵکو بەشێکە لێی. تا ئەو جێگایەی پەیوەندی بە کۆماری
ئیسالمیەوە هەیە، سازانی حکومەتەکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ کۆماری ئیسالمی و پشتیوانی و نزیکایەتی
حکومەتەکانی وەک ڕوسیا و چین لەم ڕژیمە بەشێکی گرینگە لە سیاسەتی کۆنەپەرستانەیان و دەبێ
بەردەوام ڕەخنەیان لێ بگیرێت و ڕسواو شەرمەزار بکرێن. گۆشەگیریی جیهانیی کۆماری ئیسالمی
پایەیەکی خەباتی ڕووخاندنی کۆماری ئیسالمییە و مارکسیستەکان و هەموو هێزە شۆڕشگێڕەکان
ئەرکی سە شانیانە کە چاالکانە ئەو سیاسەتە پەیڕەو بکەن.

 

بەاڵم مارکسیزمی مەکتەبی، بەپێچەوانەوە، لەقاودانی هەڵوێستی حکومەتەکان لەدژی نیزامی “دژە
ئیمپریالیست”ەوە، ڕووبەڕووبوونەوەی حکومەتەکەی خۆی کارکردی سنووردارکردنی ئەو حکومەتەیە
لەگەڵ ئیمپریالیزمی جیهانی. سیاسەتێکی لەم چەشنە بە تەواوی لەگەڵ ستراتیجی دژە ڕۆژئاوایی
کۆماری ئیسالمیدا دەگونجێت و لە ڕاستیدا ڕوونە کە لە ڕووی سیاسییەوە بە قازانجی کۆماری
ئیسالمی کۆتایی دێت.

ئەو حوکمەی مانیفێست کە دەڵێت “خەباتی پرۆلیتاریا دژ بە بۆرژوازی، لە سەرەتاوە، میللیە، ئەگەر
لە مانا و ناوەڕۆکدا نەبێت، ئەوا لە فۆرم و ڕواڵەتدامیللیە. پرۆلیتاریای هەر واڵتێک بە شێوەیەکی
سروشتی دەبێت، لە سەرەتاوە، کاری خۆی لەگەڵ بۆرژوازی واڵتەکەی خۆیدا یەکالی بکاتەوە”، هەروە
وەک زۆرێکی دی لە حوکمەکانی مانیفێست لەم بارەیەوە لە سنووربەندی ” لەگەڵ “. ئیمپریالیزمی
جیهان”.ییدا دەستی لێشۆراوە.

مارکسیزمی مەکتەبی و دەسەاڵتی سیاسی ئەوەی کە گۆڕانکارییە کۆمەاڵیەتی و سیاسییەکان لە دڵی چ ئاڵوگۆڕو ڕەوەندێکدا ڕوودەدەن وکۆمۆنیستەکان دەبێ چی بکەن بۆ لەم ڕەوەندەدا پرۆلیتاریا لە دەسەاڵتی سیاسی نزیکتر ببێتەوە، بابەتی مارکسیزمی ئایدیۆلۆژی نییە. ئەمەش پێویستی بە دەورگێڕان هەیە، نەک تەنها هەڵوێست وەرگرتن، لە بەرامبەر پێشهاتەکان و ملمالنێی چینایەتیدا،کە مارکسیزمی مەکتەبیش ئەهلی ئەو کارە نیە.

 

لە ڕوانگەی چەپی مەکتەبییەوە ملمالنێی چینایەتی ملمالنێی نێوان کۆمۆنیست و غەیرە
کۆمۆنیستەکانە و ڕێگاکەشی بریتیە لە هەڵوێست وەرگرتن و سنور کێشان لەگەڵ هەموو هێزە غەیرە
مارکسییەکان؛ و ئەوەش بە پێی گێڕانەوەی ئەو حیزب و ڕێکخستنەی کە خۆیان پەیڕەوی لێدەکەن
“نامارکسیستی”! ئەم بۆچوونە بە کردەوە هەر جۆرە بەشدارییەک لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکانی
خەباتی چینایەتیدا، بەکردەوە لە بەرنامەی کاری خۆیدا دەخاتەالوە،خۆ دورخستنەوە لە هەر جۆرە
بەشدار بوونێکی کردەیی و ڕازی بوون بە هەڵوێستگیری و سنوردانان،ئاکامی لۆژیکی دیدگایەکی لەم
شێوەیە.

ئەم هەڵوێستە پاسیڤیستییە بە تایبەتی لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی دەسەاڵتی سیاسیدا زیاتر لە
هەر بوارێکی دیکەدا دیارە. لە ڕوانگەی مارکسیستییەوە، وەک لە مانیفێستی کۆمۆنیستیدا بە ڕوونی
ئاماژەی پێکراوە، ئامانجی ستراتیژی هەموو حزبێکی کۆمۆنیستی، لێسەندنی دەسەاڵتی سیاسی و
ئابوورییە لە بۆرژوازی لەو واڵتەی کە تێیدا کاردەکات و وردە وردە ئەم پرس و ئەرکە ستراتیژییە بە
کردەوە لە ئەجێندای چەپی مەکتەبیدا خراونەتە الوە.

لە ڕوانگەی چەپی مەکتەبیەوە خەبات بۆ وەرگرتنی دەسەاڵت لە بۆرژوازی لە هەموو واڵتێکدا کورت
دەبێتەوە لە گرتنەبەری هەڵوێستی گشتی و سنووردارکردنی هەموو دەوڵەتەکان و دژی
“ئیمپریالیزمی جیهانی”. دوایین نموونەی ڕوونی ئەم ئاراستەیە، نزیکبوونەوەی چەپی مەکتەبی لە
گرژییە شەڕانگێزیەکانی نێوان کۆماری ئیسالمی و ئیسرائیل لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٠٣ و بە
تایبەتی شەڕی ١٢ ڕۆژە. لەو هەلومەرجەدا زۆرینەی هێزە چەپەکان خەباتی دژ بە کۆماری ئیسالمی
و ڕووخاندنی حکوومەتیان خستە ژێر ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ حکوومەتی ئیسرائیل و ئیمپریالیزمی
ئەمریکا و بە شێوەیەکی کاریگەر بوونە باڵی چەپیبەرەت بەرگری ”میحوەری مقاومە“ ی خامنەیی.
ڕوونە کە ئەم الکردنەوەیە، یەکەم، نەک هەر هیچ جۆرە بزووتنەوەیەکی ناڕەزایەتی لە ئێراندا
بەدوادا نایەت، بەڵکو تەنانەت لە ڕێگای ناڕەزایەتی شەقامەکانی خەڵکی ئێران لە دژی ڕێژیم و
شەڕخوازیەکانی )بەتایبەت بە دروشمەکانی وەک “واز لە شەڕخوازین، بیر لە ئێمە بکەرەوە” و
“دوژمنمان لێرەیە، درۆ دەکەن، کە ئەمەریکایە”( و دووهەم، لە ئاستی جیهانیدا، لە گرتنەبەری
هەڵوێست و لەقاودان دژ بەئەمریکا و ئیسرائیل تێناپەڕێت. ملمالنێی ڕاستەقینە دژ بە حکومە تی
نەتانیاهۆ و حکومەتی ترامپ لە ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوامە نەک لە ئێران! ئێمە دەبێ

پشتیوانی لە خەباتی خەڵکی ئەو واڵتانە بکەین، بەاڵم ئەرکی کۆمۆنیستەکانی ئێران ڕووخاندنی
کۆماری ئیسالمییە، هەروەک چۆن خۆ یەکالییکردنەوە لەگەڵ حکومەتەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا
ئەرکی خەڵکی ئەو واڵتانە خۆیانە.

 

مارکسیزمێک کە ئەرکی خەباتی کردەیی دژ بە سەرمایەدارییە، بڕیاری مانیڤێست ،بۆ
یەکالیکردنەوەی چارەنوسیانە لەگەڵ دەسەاڵتی واڵتەکەیاندا.هەڵوێستی بەلشەفیکەکانلولەی هەموو
تفەنگەکان بەرەو دەوڵەتی خۆیی لە کاتی شەڕی جیهانی یەکەمدا.دەکاتە بنەما.ناتوانیت
نەتەوەیەکگرتووەکان بڕوخێنیت! خەباتی چینایەتی بابەتێکی واڵتییە و تەنانەت خەبات دژی
ئیمپریالیزمی جیهانیش بەبێ خەباتێکی دیاریکراو لە هەر واڵتێکدا دژ بە حکومەتە
سەرمایەداریەکان مومکین نییە و وەک سنووردارکردن و هەڵوێست وەرگرتنێکی بێ ناوەرۆک
دەمێنێتەوە. ئەمە شتێکە کە چەپی مەکتەبی وەستای ئەمەیە.

 

لە ئاستێکی بنەڕەتیتردا پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە جەوهەری مارکسیزم خەباتی کردەیی بۆ
گۆڕینی جیهان و ئەم پرەنسیپە بە هیچ جگە لە لەپێشتردانان و بەسەرەکی کردنی ڕووخاندنی
دەوڵەتی سەرمایەداری لە هەر واڵتێکدا مانایەکی نیە. مارکسیستێک کە بە سادەیی خەریکی
چاودێریکردنی جیهان و ڕوونکردنەوە و شیکردنەوە و هەڵوێست وەرگرتن و سنووردانان بێت، ڕەنگە
ئەکادیمیستێکی باش بێت، بەاڵم بەکەڵکی گۆڕینی جیهاندا نایەت.

تا ئەو جێگایەی کە پەیوەندی بە حزب و حزبایەتی کۆمۆنیستیەوە هەیە، لە ڕوانگەی حزبی ئێمەوە،
خەبات بۆ ڕزگاری سیاسی و ئابووری لە بۆرژوازی، بنەما و جەوهەری حزبایەتییە، هەروەها بنەمای
خەباتی چینایەتی و سیاسەتی کۆمۆنیستیە لەم خەباتەدا. بزووتنەوەیە کە خۆی بە مارکسیست
بزانێت، بەاڵم مەیدانی سەرەکی خەباتەکەی ڕزگارکردنی دەوڵەتی واڵتەکەی خۆی نەبێت، دەتوانێت
هەر ناوێکی هەبێت جگە لە حزبی کۆمۆنیست.

خاڵێکی گرنگ تر ئەوەیە کە پرسی وەرگرتنی دەسەاڵتی سیاسی لە دەوڵەتی بۆرژوازی، بابەتێکی
ڕەش و سپی، هەموو یان هیچ نییە. بۆ نموونه له هه لومەرجی ئەمڕۆی ئێراندا هەرچه ند به ده
ستهێنانی ده سه اڵتی سیاسی ئامانجی ستراتژیکی حیزبی ئێمەیە و به هه موو توانامانه وه هه وڵ
ده ده ین بۆ گه یشتن به و ئامانجه ؛ بەاڵم دوور نییە کە سەرەڕای ئەم هەواڵنە، هێزێکی دیکە
جێگەی کۆماری ئیسالمی بگرێتەوە. پێوەری ڕاستەقینە لەم خەباتەدا تەنیا ئەوە نییە کە ئایا
دەگاتە دەسەاڵت یان نا؛ بەڵکو بوونی چینی کرێکار و بەدەستهێنانی زۆرترین ئامادەیی و هێزە
لەالیەن ئەم چینە و تەواوی خەڵکی ئازادیخواز لەم خەباتەدا. پێوەرمان ئەوەیە کە پرۆسەی
گۆڕانکارییەکان و خەبات دژی دەوڵەت تا چ ڕادەیەک چینی کرێکار لە کۆمەڵگادا ڕێکخراوتر و
بەهێزتر دەکات و تا چ ڕادەیەک بزووتنەوەی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیستەکان بەهێزتر دەکات و تا چە ند
هاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی چەپی حزبی و چەپی کۆمەاڵیەتی دەگۆڕێت. لەوانەیە حیزب لەو

حکومەتەی کە لەئەنجامی شۆڕش دێتەدەرەوە ئامادە بێت یان نەبێت. بەاڵم ئەمە تاکە پێوەر نییە.
ئەم لۆژیکە دوو بەهایە دەبێت وازی لێبهێنرێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەوڵەتە لەحاڵەتە
مامناوەندەکاندا لە نێوان دوو ئەڵتەرناتیڤی دەسەاڵتی تەواو لە دەستی حیزبدا )لە دەستی ئەو
شورایانەی خەڵک کە سیاسەتەکانی حیزب پەیڕەو دەکەن( یان نەبوونی تەواوەتی حیزب لە
دەسەاڵتی سیاسیدا ڕوودەدەن.

 

 

لەم حاڵەت مامناوەندانەدا چی بکەین؟ ڕووناکی ڕێنماییکەرمان چییە؟ بەڕای من پرەنسیپی ڕێنمایی ئێمە ئەوەیە کە چینی کرێکار و جەماوەری خەڵکی هاوچارەنووس لەگەڵ چینی کرێکاردا، تا دەتوانرێت هەچی زیاتر لە گۆڕەپانی خەبات بۆ دەسەاڵتی سیاسیدا نوێنەرایەتی و ئامادەبوونیان هەبێت، و ڕێگە نەدەن چین و توێژەکانی تر و الیەنە بۆرژوازییەکان پرسی دەسەاڵتی سیاسی لە سەرووی خەڵکەوە یەکالیی بکەنەوە.

شۆڕش گۆڕانێکە کە لەدەرەوەی ئیرادەی هەموو کەسێک و هەموو هێزێکی سیاسی ڕوودەدات. ئێستا
لە هەلومەرجی شۆڕشگێڕانەدا، یان حیزبی کۆمۆنیستی دەرفەتی هاتنە سەر دەسەاڵتی هەیە )کە
بێگومان دەبێ زۆر پێش ئەوەی شۆڕش ڕووبدات، بۆ ئەم کارە هەڵسوڕان وچاالکیان کردبێت( یان
پێگەیەکی لەو شێوەیەی نییە و ئەرکی ئەویش بەهێزکردنی پێگەی چینی کرێکار و تەواوی
جەماوەری شۆڕشگێڕی هاوچارەنووسی چینی کرێکارە لەدڵی ئاڵوگۆڕە شۆڕشگێڕانەکاندا.

لەم بارودۆخەدا کۆمۆنیستەکان دەبێ هەڵسەنگاندنێکی دروست بۆ سیناریۆ ئەگەرییەکان بکەن و
سیاسەتێک بگرنەبەر کە زۆرترین کاریگەری لەسەر چینی کرێکار و حیزبەکەی لە نزیکبوونەوەی
بەدەسەاڵتی سیاسیدا هەبێت. ڕووخانی بۆرژوازی پرۆسەیەکە. شەپۆلێک)تەیفێک(ە لە
گۆڕانکارییەکانە. پەیڕەوی لە لۆژیکێکی دیالکتیکی دەکات و نەک ئەم دۆگما دوو بەهایە کە یان من
دەگەمە دەسەاڵت، کە گۆڕانکارییەکی ئەرێنییە، یان هێزێکی تر، کە گۆڕانکارییەکی نەرێنییە. ئەم
جۆرە ڕێبازە بۆ گۆڕانکارییە کۆمەاڵیەتییەکان میتافیزیکییە.

 

گرنگی ئازادییە بێ کۆت ومەرجەکان ئەو حکومەتانەی کە هەتا ئێستا لەژێر ناوی کۆمۆنیزم و مارکسیزمدا هاتوونەتە سەر دەسەاڵت، نەیارانی حکومەتیان سەرکوت کردووە، تەنانەت نەیارانی خەتی ڕەسمی لە حزبەکەی خۆیاندا سەرکوت کردووە. ڕیشەی ئەم کارەش لە الیەنی تیۆریەوە ڕازی بوونە بە دوو جەمسەری ڕەوایی بوونی خۆیان لە بەرامبەر ناڕەوایی ئەوانی تردایە. ڕوانگەیەک کە هەموو شتێک بە چاکەی ڕەها یان خراپی ڕەها دەبینێت، کاتێک باس لە حزب و حکومەتی خۆی، دەبێتە ڕەوایی ڕەهای خۆیان لەبەرامبەر بە باقی جیهان. ئەبێتە، تەنانەت ڕەوایەتی هەموو مارکسیستەکان، بەڵکو دەبێتەڕەوایی لێکدانەوەی حزبەکەی خۆیان بۆ مارکسیزم!

دەرئەنجامی ئەم هەڵوێستە لە ئۆپۆزسیۆندائەوەیە کە هەموو کەسێک، تەنانەت حزبە مارکسیستەکانیش، جگە لە حزبەکەی خۆی، بە بۆرژوازی دادەنێت و لە حکومەتدا هەموو نەیارانی حکومەت و حزب و هێڵی فەرمی حزبی دەسەاڵتدار بە بۆرژوازی دادەنرێت.

کاتێک ئەم بۆچوونە هاتە سەر دەسەاڵت، هیچ ئەنجامێکی تری نابێت جگە
لەوەی لە یەکێتی سۆڤیەت بینیمان و ئەوەی ئەمڕۆ لە چین و کۆریای باکوور شایەتحاڵین.
لە دژایەتی ڕاستەوخۆی چەپی مەکتەبیدا، مارکسیستەکان کە پەیڕەوی لە مانیفێستی کۆمۆنیستی
دەکەن، چ لە ئۆپۆزسیۆن و چ لە دەسەاڵتدا، بەرگریکاری ئازادییە بێ کۆت و مەرجەکانن، واتە
ئازادی بێ مەرجی حزبایەتی، ڕێکخستن،دەربڕینی بیروباوەڕ، ڕاگەیاندن، ناڕەزایەتی و مانگرتن و
هتد، و خۆیان بە پابەندی ئەوان دەزانن.

یەکێک لەدەرئەنجام و مانا کردەییەکانی ئەم بەفەرمیکردنی ئازادیانە ئەوەیە کە لە سیستمی
سۆسیالیستیدا نەیارانی حکومەتیش دەتوانن چاالکی بکەن. هەروەها نەیارانی سۆسیالیزم مافی
ئەوەیان هەیە کە حزبیان هەبێت، لە شوراکاندا ئامادەبن، کتێب و فیلم و مۆسیقا و چاالکیی ئەدەبی
و هونەرییان هەبێت بۆ بەرگریکردن لە سەرمایەداری و هتد.

 

لە دیموکراسی لیبراڵەکانی واڵتانی ڕۆژئاوادا، ڕەخنە لە سیستەمی سەرمایەداری، بەرهەمەکانی
مارکس و لینین و هتد، ئازادانە باڵودەکرێنەوە، و دەتوانیت لە دژی سیستەم و حکومەتی هەبوو،
خەریکی چاالکیی سیاسی و ئەدەبی و هونەری بیت. ئەگەر لە کۆمارێکی سۆسیالیستیدا ئەم جۆرە
هەلومەرجە نەبن، وەک ئەوەی لە ئەزموونی بلۆکی ڕۆژهەاڵتدا بینیمان، حکومەت شەرعیەت و
ڕەوایەتی خۆی لەناو جەماوەردا لەدەست دەدات.

 

لە کۆماری سۆسیالیستیدا، دەبێت هەموو تاک و حزب و میدیاکان نەک هەر بتوانن بە ئازادی قسە
بکەن، بەڵکو بتوانن ئازادییەکانیان مومارەسە بکەن. سیستەمی سۆسیالیستی لە گەرەنتیکردنی
ئازادییەکاندا لە پێشکەوتووترین لیبراڵ دیموکراسیەکان تێدەپەڕێت. ئێمە هەم ئازادییە بێ کۆت و
مەرجەکان و هەم ئەگەری مومارەسەکردنی ئەو ئازادییانە گەرەنتی دەکەین. ئەم تواناسازییە دوو
ڕەهەندی هەیە، کە هەردووکیان لە سیستەمی سەرمایەداریدا غایبن.

الیەنی یەکەم ئەوەیە کە دەوڵەت ئەبێت ئەو توانایە فەراهەم بکات کە هەموو لقەکانی هونەر و
ئەدەب و ڕاگەیاندن دابین بکات و هەموو حیزب و ڕێکخراوەکان پالتفۆرمێکیان هەبێت. دەبێت هەموو
الیەنەکان بتوانن دیبەیتی تەلەفزیۆنییان هەبێت، هەموو هونەرمەندان و نووسەران بتوانن کار
بکەن. دەبێت ئاستەنگە ئابوورییەکانی بەردەم ئەم چاالکییانە الببرێن.
بۆرژوازی لە کۆمەڵگاکانی وەک ئێران و دیکتاتۆرییە ڕووتەکانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمریکای التین
هەموو جۆرە ئازادییەک سەرکوت دەکات، بەاڵم لە دیموکراسییە لیبراڵەکانی ڕۆژئاوادا بە شێوەیەکی
گشتی هێڵی ئابووریش بەکاردەهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە چاالکییەکانی دژایەتی حکومەت. ترەمپ
نموونەیەکی ڕوونی ئەمەیە. لە بانگەشەی هەڵبژاردن و بە تایبەتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم
دواییەی ئەمریکادا بینیمان تەنانەت حزبە دەسەاڵتدارەکانیش ئەگەر ملیارەها دۆالر خەرج نەکەن،

دۆڕاون. ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە بە پارە سەرکەوتنی بەدەستهێنا. دوای هاتنە سەر
دەسەاڵت هەوڵی بێدەنگکردنی میدیای ئۆپۆزسیۆنیش دەدات بە دەستپێکردنی داوای یاسایی و
دەمیان داخات.

لە سۆسیالیزمدا دەبێت ئەو ئاستەنگانە الببەیت، نەک ئازادیەکانی حزب و میدیا. حیزب دەبێ
بتوانێت دژایەتی سۆسیالیزم بکات، جا نەتەوەپەرست بێت، مەسیحی دیموکرات بێت، تەنانەت
ئیسالمی بێت، یان هەر تیۆر و سیاسەتێکی تر. پێویستە هەموو کەسێک ئازاد بێت و ئەگەری
قسەکردنی بیروڕای خۆی هەبێت. دەبێت ئازاد بن کە میدیا و سۆشیال میدیای تایبەت بە خۆیان
هەبێت. لێرەشدا ملمالنێی چینایەتی ئەرکەکە ڕوون دەکاتەوە. تا نەگەینە قۆناغی دووەمی
کۆمۆنیزم و نەهێشتنی چینەکان، ئەم شەڕە چینایەتییە بەردەوام دەبێت. ڕوونە کە چینی کرێکار کە
لە دەسەاڵتدایە، یاساکان بۆ خزمەتی ئامانجە سۆسیالیستییەکانی بەکاردەهێنێت و لە پێگەیەکی
زۆر بەهێزتر لەوەی کە ئۆپۆزسیۆن بووە، ڕووبەڕووی سیستەم و سیاسەتی بۆرژوازی و ئایینی-
نەتەوەیی- ناسیۆنالیستی دەبێتەوە. بەاڵم ناتوانین و نابێ بە شمشێری سەرکوت و زیندانەوە بچینە
ناو ئەم خەباتە؛ چونکە بۆ خۆی هەم نامرۆڤانە و هەم کۆنەپەرستانە و ئەنجامە پێچەوانەکەی
بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هیچ قبوڵکردن و ڕەوایەتیەک بۆ ئەو حکومەتە بەجێناهێڵێت کە بانگەشەی
سۆسیالیزم دەکات. ئەمەش وەک ڕۆژ ڕوونە. مێژوو ئەمەی بەخۆیەوە بینیوە و نابێت ڕێگەی پێبدرێت
خۆی دووبارە بکاتەوە.

)بەشی دووەم(
الیەنی دووەم ئەوەیە کە لە کۆماری سۆسیالیستیدا هاوواڵتیان دەبێ بتوانن و لەتوانایاندا بێت کە
بەکردەوە سود لە ئازادیەکان وەربگرن.

لە سیستمە کاپیتالیستیەکاندا، تەنانەت لە لیبڕاڵترینەکانیشدا، بارودۆخی ئابووری کۆمەاڵیەتی
زۆرینەی خەڵک لە کۆمەڵگادا ڕێگەیان پێنادات کە ئازادیەکان بەکاربهێنن. تۆ ئازادیت هەر
خانوویەک بکڕیت، گەشت بۆ هەر شوێنێک بکەیت، هەر کتێبێک باڵوبکەیتەوە، لە هەر هەڵبژاردنێکدا
خۆت بەربژێر بکەیت و هتد. کرێکارێک کە ڕۆژانە هەشت سەعات کار بکات نە کاتی سوود وەرگرتنی
هەیە لەو ئازادیانە و نە پارەی هەیە بۆ ئەوە. ئەوەی ڕێگری لەو ئازادییانە دەکات کە لەسەر
کاغەز دانیانپێدانراوە، ئابووری زۆرەملی لە ژیانی ڕاستەقینەدا. زۆرەملێی فرۆشتنی هێزی کار بۆ
دابینکردنی بژێوی ژیان. بەبێ شکاندنی ئەم زۆرەملییە، ئازادییە مەدەنی و سیاسییەکان مانای
پراکتیکی ئەوتۆیان نابێت سیستەمێک کە لە یاساکانیدا دان بەو ئازادیانەدا بنێت، بە دڵنیاییەوە
لە سیستەمی دیکتاتۆری باشترە؛ بەاڵم لێرەدا باس لە بەراوردکردنی خراپ و خراپتر نییە، بەڵکو
لەسەر جیاوازیی نێوان دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا و دیکتاتۆری بۆرژوازییە. باسەکە لەسەر
لەناوبردنی جەبری ئابوورییە و هەر ئەم بازنەیە کە پەیوەندی نێوان لەناوبردنی چەوسانەوە و

کۆیالیەتی کرێ و لەگەڵ ئیمکانی ڕاستەقینەی چێژوەرگرتن لە بەهرەمەند بوونی ئازادییەکان
بەڕوونی نیشان دەدات.
بۆیە دەبێ بگوترێ کە بە پێچەوانەی ئەزموونی ئەو سیستەمانەی کە بانگەشەی کۆمۆنیزمیان
دەکرد، کۆمۆنیستەکان تەنیا پابەند نین بە ئازادییە بێ مەرجەکانەوە؛ بەڵکو دەیانەوێت هەر جۆرە
سنووردارکردنێکی کۆمەاڵیەتی-ئابووری کە سیستەمی سەرمایەداری لە ڕێگای ئازادییەکاندا دروستی
دەکات، الببەن.

دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا و ئازادییە سیاسییەکان دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا بەجۆرێک زانراوە کە هەرکەسێک دژایەتی سیاسەتی فەرمی حکومەتی سۆسیالیستی بکات، دەبێت دەمی دابخرێت؛ چونکە بەپێی پێناسە کۆنەپەرستانەیە. تەنانەت دەبێت هونەر، مۆسیقا، فیلم، ئەدەب و هتد لە فلتەری تەبایی یان ناتەبایی لەگەڵ سیاسەتە سۆسیالیستییەکانی حکومەت ڕەت بکرێتەوە.

لە ئەزموونی سۆڤیەت لە سەردەمی ستالیندا و بەبڕیاری ئەو بوخارین، کەیەکێک لە ڕابەرە
دیارەکانی حزبی بەلشەفی بوو، وەک خائین و سیخوڕ لە سێدارە دراوە. تەنها لەبەر ئەوەی لەگەڵ
ستالین ناکۆک بوو سەبارەت بە پرۆسەی پیشەسازیکردنی ڕووسیا. بوخارین پرۆسەیەکی وردە وردەی
پیشەسازیکردنی ڕووسیای دەویست و ستالینیش دەیویست کێشەکە چارەسەر بکات بە ناردنی
کۆالکەکان، وردەبۆرژوازی بۆ سیبیریا و ئەویش هەمان سیاسەتی پەیڕەو کرد. لە سااڵنی ٣١-١٩٣٠
نزیکەی دوو ملیۆن کوالک )بورژوازی بچووکی گوندەکان( وەک دوژمنی چینایەتی یەکێتی سۆڤیەت
دەربەدەر کران و زیاتر لە نیو ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشی و برسێتی و لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ
گیانیان لەدەستدا. هەروەها زینۆڤیڤ و کامێنێڤ بە هۆکاری هاوشێوە لە سێدارە دران. بەشێکی زۆری
کۆمیتەی ناوەندی حیزبی بەلشەفیک لە سەردەمی لینین لە الیەن ستالینەوە لە سێدارەدران و
دەربەدەر کران تەنیا لەبەر ئەوەی بۆچوونە جیاوازەکانیا پێچەوانەی هێڵی فەرمی بوو سەبارەت بە
جێبەجێکردنی سۆسیالیزم.

دیکتاتۆری پرۆلیتاریا بڕیار بوو پشت بە شوراکان ببەستێت و شوراکان بەرپرسەکانی الببات و دایانبنێت؛ بەاڵم لە پراکتیکدا دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا لە دیکتاتۆریە تی حزبێک و تەنانەت تاکێکیشدا کورتکرایەوە.

ئەمەش نەک تەنها لە ڕووسیا بەڵکو لە چین و کوبا و ڤێتنام و واڵتانی دیکەش کە ئیدیعای سۆسیالیزم دەکەن هەمان شت ڕویدا. کاتێک مارکسیزم بوو بە مەکتەب، دەوڵەتی مارکسیستیش دەبێتە دیکتاتۆرییەکی ئایدیۆلۆژی وەک ئاماژە و سەرچاوەو بنەمای هەموو ڕاستییەکان.

نازانین سیاسەتەکانی بوخارین یان زینۆڤیڤ دەیتوانی چ ئەنجامێکی هەبێت؛ بەاڵم لە
کۆمەڵگایەکی بۆرژوازی-لیبراڵدا دەیانتوانی کوتلە یان حزبی خۆیان هەبێت. دیکتاتۆری بۆرژوازی
دەتوانێت ئەم نەرمی و سازانەی هەبێت؛ بەاڵم دیارە لە ڕوانگەی چەپی مەکتەبییەوە، دیکتاتۆری

پرۆلیتاریا تەنانەت لە نێوان ڕابەرەکانی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دەسەاڵتداریشدا ناتوانێت
بەرگەی ئەو جۆرە جیاوازییانە بگرێت.

هیچ کەس کلیلیداری بەتایبەتی دانراوی مارکسیزم و سۆسیالیزمی نییە. دەیان جۆری جیاواز لە
مارکسیزم و سۆسیالیزمدا هەیە، بەتایبەتی سەبارەت گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ
جێبەجێکردنی سۆسیالیزم، کە بەرهەمەکانی مارکس و ئەدەبیاتی مارکسی کالسیک زۆریان باس
نەکردووە. ئەوانە ئەبێت ئازاد بن و لە کۆمارێکی سۆسیالیستیدا کار بکەن. با بوخارینەکان و
زینۆڤیڤەکان چارەسەری خۆیان پێشنیار بکەن. ئەگەر لە شوراکاندا دەنگ بەدەست هێنا، ئەوا
سیاسەتەکانیان جێبەجێ دەکرێت. ئەگەر میکانیزمێکی لەو شێوەیە نەبێت، سۆسیالیزم شکست
دەهێنێت. دەکرێت واڵتێک بە پیشەسازی بکرێت؛ بەاڵم لە کۆتاییدا تووشی چارەنووسی یەکێتی
سۆڤیەت دەبێت و لە باشترین حاڵەتدا ئەزموونی چین دووبارە دەبێتەوە، کە لە ڕووی ئابوورییەوە
سیاسەتی فریدمانیستی “کرێکاری هەرزان، کرێکاری بێدەنگ”ی جێبەجێ کرد و لە ڕووی سیاسییەوە
کۆمەڵگای زیاترکپ و سەرکوت کرد. ڤێتنامیش بەم شێوەیە دەستی پێکردووە؛ هەمان خەت کە
ڕەفسەنجانی ویستی لە ئێرانیش جێبەجێی بکات.

هەموو شتێک لەم سیاسەتە دەردەچێت جگە لە بەرهەمهێنان لە خزمەت خۆشگوزەرانی گشتی و جگە لە ئازادی و ئینسانیەت و گەڕاندنەوەی ئیرادە بۆ ئینسان. الیەنێکی تر ئەگەری دروستبوون و چاالکی چەند حزبی کۆمۆنیستییە. ئەو پرسیارەی ئەمڕۆ دەبێت وەاڵم بدرێتەوە ئەوەیە: ئایا دەکرێت لە کۆمارێکی سۆسیالیستیدا چەند الیەنێک بانگەشەی کۆمۆنیزم بکەن؟ لە سیستەمی سەرمایەداریدا چەند حزبێکی بۆرژوازی هەن. چینی کرێکار دەتوانێت یان دەبێت تەنها یەک حزبی هەبێت؟ ئایا ناکرێ لێکدانەوەی جیاواز بۆ سۆسیالیزم و ئەو سیاسەت و ڕێکارانەی کە پێویستن بۆ جێبەجێکردنی، و ئەحزابی جیاواز لە دەوری هەر بۆچوونێک پێک بێت؟

بەڕای من ئەمە تەنیا لەتوانادایە؛ بەڵکو بەئەگەری زۆرەوە بەو شێوەیە دەبێت. لە ئەزمونی تا
ئێستا، لە “سۆسیالیزمە” هەبووەکاندا، تەنیا حزبی دەسەاڵتدار خۆی بە بەرگریکاری سۆسیالیزم
زانیوە و حزبەکانی دیکەی سەرکوت کردووە. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە بە گوێرەی مارکسیزمی
مەکتەبی هیچ لێکدانەوەیەکی تری سۆسیالیزم و میتۆدی بەدیهێنانی ناتوانێت هیچ ڕەوایی و
شەرعیەتێکی هەبێت و هەر بۆیە لێکدانەوە و بۆچوونە جیاوازەکان لە هێڵی فەرمی حزبی
دەسەاڵتدار بۆرژوازی و دژە سۆسیالیستین و نابێ قبوڵ بکرێن.

ئەم لێکدانەوەیە بۆ حکوومەتی کرێکاری، شێواندن و هەڵگەڕانەوەی ڕوونی ناوەڕۆک و مانای
ڕاستەقینەی دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریایە و تەنیا دەتوانێت ببێتە هۆی شکستی سۆسیالیزم.
دەربارەی ئازادی هونەر و ئەدەب هونەر و ئەدەب بابەتی حزبی نین و دەبێ لە دەوڵەت جیا بن. نەک هەر هونەری، وەک مۆسیقا، نیگارکێشی، ئەدەب، فیلم، شانۆ و هاوشێوەکانی، بەڵکو هەموو چاالکییە دەروونییەکانی مرۆڤ بە زانست و فەلسەفەشەوە، نابێت بخرێنە ژێرهیچ جۆرە سنووردارکردنێکی حزبی و دەوڵەتی هەبێت.

ئەم چاالکییە فیکرییانە ناتوانن و نابێت ملکەچی دەسەاڵتی سیاسی بن. ئەمانە ئۆتۆریتەی ئەدەبی
و هونەری و زانستی تایبەت بە خۆیان هەیە و دەبێت بە تەواوی ئازاد بن لە باڵوکردنەوەی
بەرهەمەکانیان. ڕەخنە و تەنز و دژایەتیکردنی دەسەاڵتە سیاسییەکان مافێکی بێ چەندو چونی
خۆیانە. لەوانە مافی ئەوەیان هەیە کە ڕەخنە لە حکومەت و سیاسەتەکانی بگرن و لە کارە هونەری
و فیکرییەکانیاندا ئەمە دەرببڕن. نابێت هیچ سنوورێک و مەرجێک بۆ چاالکییە فیکرییەکانی
هاوواڵتیان هەبێت. بەاڵم بەداخەوە حکومەتە تاک حزبییەکان کە بانگەشەی سۆسیالیزم دەکەن،
تەواو بە پێچەوانەوە کاریان کردووە. لە ڕوانگەی ئەوانەوە، هونەر و ئەدەب دەبێ خزمەت بە
حیزبی دەسەاڵتدار و حکوومەتی سۆسیالیستی بکات.

مامەڵەی سیاسی- ئایدیۆلۆژی بۆ هونەر و بەرهەمی ئەدەبی و هونەری، تایبەتمەندییەکی چەپی
مەکتەبیە جا چ لەدەسەاڵتدابن یا لە ئۆپۆزسیۆندا. لە ڕوانگەی ئەوانەوە هونەرێک کە لەگەڵ
سیستەم و بەها ئایدیۆلۆژییەکانیاندا نەگونجێت، بۆرژوازیانە و کۆنەپەرستانە و ڕەتکراوەیە و
پێوەرەکانیان بۆ هەڵسەنگاندنی هونەر و هونەرمەندان بەزۆری کڵێشەی و ڕووکەشن.

ڕەخنەی هونەری و ئەدەبی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەوپێشبردنی بەرهەمە هونەریەکان لە
هەر کۆمەڵگایەکی دیموکراسیدا؛ به اڵم یه که م، ئه مه پرسێکی سیاسی و حکومی نییه و دووهه م،
ئازادی هونەر وەک ئازادییه سیاسی و مەدەنییه کانی تر، باێت به ناوه رۆکیان و پێشکه وتوویی یان
دواکەوتووییە وه ، مەرجدار و سنووردار بکرێت. مارکسیزمی مەکتەبی باوەڕی بە ئازادی هونەر و
دەربڕینی هونەری و ئەدەبی نییە، هەروەها لە ڕەخنەی هونەریشدا پێوەرێکی پێشکەوتنخوازانەی
هەیە.

با لێرەدا ئەزموونێک بگێڕمەوە. هەمووساڵێک لە نەورۆز خێزانەکەمان سفرەی حەوتسین ڕادەخەن.
بەزۆری کتێبەکەی حافز لە تەنیشت سەبزە وسونبڵ و هتد دادەنێین، دوو ساڵ لەمەوبەر میترای
هاوسەرم وێنەی مێزی حەوتسینی لە سۆشیال میدیا باڵوکردەوە. کۆمێنتی ڕەخنەگرانەی هاوڕێ
چەپەکان دەستی پێکرد کە حەوتسین لەگەڵ حافز بوو؟! کەسێک نووسیبووی “ئەم ئازارە لەکوێ دڵم
دابنێم؟”

دواتر لە سۆشیال میدیا قسەیەکی ئەنگڵزم دۆزیەوە کە ستایشی حافزی دەکرد. ئەنگڵس لە
یاداشتێکدا بۆ مارکس لە سەردەمێکدا کە فێری زمانی فارسی بوو، نووسیویەتی “خوێندنەوەی حافزی
پیری خەرابات بە زمانی ئەسڵی خۆی چێژێکی وەهای هەیە هەر مەپرسە.”

ویستم ئەمە لە وەاڵمی هاوڕێکانمدا لە ژێر کۆمێنتەکانیاندا دابنێم؛ بەاڵم وازم لێهێنا. لە دڵی خۆمدا
گوتم، کەوتووینەتە چ ڕۆژێکەوە کە دەبێ بۆ بەرگریکردن لە حافز قسەی گووتەی ئۆتۆریتەکانی
مارکسیستی بهێنینەوە؛ دەبێت بۆ کەسانێک کە زمانی دایکیان فارسییە،جوانی و قوواڵیی
شیعرەکانی حافز بە هێنانەوەی گووتەی ئەنگڵس بسەلمێنین!

هەروەها لە مامەڵەکردنمان لەگەڵ فێردۆسیشدا ئەم هەڵوێستە مەکتەبیە دەبینین. چەپی مەکتەبی
شانامە بە تەواوی بەناسیۆنالیستی و کۆنەپەرستانە دەزانێت. شاهنامەش وه ک هەر شێعرێکی
داستانی- ئه فسانه یی، چوارچێوەیەکی ناسیۆنالیستی هه یه ، به اڵم له ڕووی ده ڕبڕینی دژایه
تیی نێوان چاکه و خراپه ، داستان و سۆز و کاره ساتی مرۆڤه کاندا بەرهەمێکی ده وڵه مه ند و به
نرخه . بەرهەمێکی لەم جۆرە، کە هاوشێوەی ئیلیاد و ئۆدیسەی هۆمیرۆس، لەالیەن یونسکۆ و لەسەر
ئاستی جیهانیدا وەک بەرهەمێکی بەنرخ لە میراتی کولتووری مرۆڤایەتیدا ناسێنراوە، بەرهەمێک کە
لەالیەن زۆرێک لە زانا و ڕەخنەگرانی ئەدەبی بەناوبانگی جیهان، نووسەران و شاعیرانی وەک گۆتە
و ڤیکتۆر هوگۆ، هاینریش هاینەی، شاعیری ڕۆمانتیکی ئەڵمانی کە مارکس الیەنگر وهاوڕێی ئەو بوو،
شیعرێکی سۆزداری نووسیوە بۆ ستایشی ئەو، هەروەها شارەزایانی هونەری سەر شەقام )پۆپ
کلتوری( بە بنەما و ئیلهامبەخشی چیرۆک و زنجیرە تەلەفزیۆنیەکانی وەک thrones of game و
rings the of Lord، ناتوانرێت و نابێت لە ژێر ناونیشانی ڕووبەڕووبوونەوەی ناسیۆنالیزم ڕەت
بکرێتەوە! ئەمە ڕووبەڕووبوونەوەی ناسیۆنالیزم نییە، بەڵکو بەهەردوو دەست پێشکەشکردنی
بەرهەمە ئەدەبییە بەنرخەکانی فارسییە بە ناسیۆنالیستەکان.

نموونەی ئەم بەرهەمە بەردەوامانەی لە ئەدەبیاتی جیهانیدا زۆرن کە لە ڕووی فۆرم و شێوازی
دەربڕینەوە مامەڵە لەگەڵ ژیانی ئاغا و پاشاکان دەکەن؛ بەاڵم ناوەڕۆکیان پرسگەلێکی بنەڕەتی و
قووڵن کە لە شێوەی چیرۆکی داستانی-ئەفسانەییدا، لە ڕاستیدا گوزارشت لە هەست و سۆز و ه ەست
و دەروونناسی مرۆڤ، چاکە و ناشیرینی، چاکە و خراپە، سەربەرزی و ئیرەیی، خۆشەویستی و ڕق،
بوێری و خۆنەویستی، بەها کۆمەاڵیەتییەکان، یاسا و ڕێساکان و هتد.

نموونەیەکی دیار شکسپیرە. چیرۆکی هەموو شانۆنامەکانی شکسپیر باس لە پاشا و ئاغاکان دەکات و
لە کۆشک و دەرباردا ڕوودەدات. لە ئۆتێلۆ و مەلیک لیرەوە تا ڕیچاردی سێیەم و ماکبێس و هاملێت
)کە مارکس تەقریبەن ئەوانەی لەبەر بوو( و هتد. لێرەشدا بابەت و شێوەی دەربڕین دەربار و
پاشاکانن؛ بەاڵم نابێت ناوەڕۆک و ناواخن لەگەڵ فۆرمەکەدا تێکەڵ بکرێت.

مارکس سەرسامە بە شکسپیر و چەندین جار لە نووسینەکانیدا بە ستایش و سەرسامییەوە باسی
شکسپیری کردووە وەک گەورەترین شاعیری گواستنەوە بۆ جیهانی بۆرژوازی. هەروەها داستانە
ئەفسانەییەکانی وەک ئیلیادە و ئۆدیسە بە ئەدەبیاتێکی بەنرخ دەزانێت و لە نووسینەکانیدا ئاماژە
بەو بەرهەمانە و کارەکتەرەکانیان دەکات. هەرچەندە ئەم بەرهەمانە دەربڕین و ڕەنگدانەوەی

بارودۆخی کۆمەاڵیەتی و مێژوویی سەردەمی خۆیانن؛ گرنگییان لە سەردەمی خۆیان زیاترە. مارکس
لەبارەی بەهای ئەدەبیاتی کالسیکی یۆنانی لە نامەیەکدا بۆ السال دەنووسێت: “سەختی شاراوە لە
تێگەیشتن لە هونەری یۆنانی لەوەدایە کە بۆچی سەرەڕای نزمی ئاستی گەشەسەندنی کۆمەڵگا،
هونەر هێشتا چێژێکی جوانناسی لە ئێمەدا دروست دەکات و وەک نموونەیەکی بەرزی هونەر
دەمێنێتەوە”. بە بڕوای من ئەم قسەیە بۆ ئەدەبیاتی کالسیکی فارسیش وەک شانامە و بەرهەمەکانی
حافز و مەولەوی و سەعدی و خەیامیش بەتەواوی ڕاستە.

لێم ببورن کە جارێکی تر چوومە الی ئۆتۆریتەکانی مارکسیزم بۆ ڕوونکردنەوەی ئاشکراکان. بۆ
پەیڕەوانی مەکتەبە ئایدۆلۆژییەکان، تەنانەت بۆنی خۆشی گوڵی سوریش دەبێ بگەڕێیتەوە بۆ ئەو
ڕابەرو سەرچاوەی کەباوەڕیان پێیەتی تا بۆیان بسەلمێنیت!

لە مامەڵەکردنی چەپی مەکتەبی لەگەڵ چەمکی هونەر و ئەدەبدا، دەتوانرێت شوێنەواری ئەخالقی
ئایینی و نەریتییش ببینریت.

لە زیندانی سەردەمی شادا، بەشێک لە چەپەکان گۆرانی ماچم بکە)مرا ببوس(یان وەک ئەوەی ئەو گۆرانیبێژە ئەم گۆرانییەی بۆ خوشکەکەی خۆی گوتبێتەوە، ڕوون
دەکردەوە! بەخەیاڵی خۆیان دەیانویست ڕێگری لە الدانی ئەخالقی گەنجەکان بکەن! لە ڕوانگەی
هەمان ئەم چەپەوە، هیپیزم کە بزووتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی پێشکەوتنخوازی دژایەتی جەنگی
ڤێتنام بوو، هەروەها ئەو مۆسیقا ناڕەزایەتییەی کە لەم بزووتنەوەیە سەریهەڵدابوو، وەک مۆسیقای
بیتڵز، جۆن لێنۆن، بۆب دیالن و جۆن بایز، مۆسیقا و بزوتنەوەی الوانی بێخەم و “بەرەاڵ” دادەنران و
بە بۆرژوازی و وردە بۆرژوازی و کۆنەپەرست دادەنران. لەم سااڵنەی دواییدا، ئێمە شاهیدی هەمان
هەڵوێستی دواکەوتوانە بووین بەرامبەر بەو ناڕەزایەتی خۆڕوتکردنەوەی کە لەالیەن گروپێکی
پێشکەوتنخوازی فێمێن ئەنجام دەدرا، و یان سەماکردن و خۆشی پەلکەزێڕینەکان لە ڕێپێوانەکانی
پراید لە واڵتانی ڕۆژئاوا. ئەم حوکمە دواکەوتووانە دەرئەنجامی ڕوانگەیەکی ئایدیۆلۆژیی
کۆنەپەرستانەیە،ئاکامی جۆرێک مامەڵەی ئایدۆلۆژی کڵێشەیی، ڕووکەش، نیمچە ئایینی، نیمچە
تەقلیدییە بۆ چەمکی هونەر و دەربڕینی هونەری لە ناڕەزایەتیەکاندا.

هەر ئەم بۆچوونە بوو کە بووە هۆی قەدەغەکردنی کتێبەکانی دۆستۆیڤسکی لە سەردەمی ستالیندا.
تا سەردەمی خرۆشۆف، دۆستۆیڤسکی، یەکێک لە زەبەالحەکانی ئەدەبی جیهانی کە بەرهەمەکانی
وەک تاوان و سزا، کە بەشێک بوون لە دەقەکانی سەرچاوەی بەش لە بواری دەروونناسیە، لە ڕووسیا
قەدەغە کرا! شۆڕشی ڕۆشنبیری لە چین نموونەیەکی دیکەی بەمەکتەبی کردنی هونەر و ئەدەب
لەالیەن حزبێکەوە کە بانگەشەی مارکسیزم دەکات.

به داخه وه ئه م جۆره داوەریکردنە مەکتەبیانەی بەرهەمه هونەری و ئەدەبییه کان به شێوه یه کی
سەره کی به هۆی ئه زموونی چین و ئه زموونی شکستخواردووی ڕووسیا و بلۆکی ڕۆژهه
اڵتەوە،لەبیروڕای گشتی جیهانیدا دەگه ڕێننەوه بۆ مارکسیزم ئەم وێنەیە دەبێت بشکێنرێت. دەبێت

بۆ دونیا نیشان بدرێت، یەکەم، مارکسیستەکان چ لە ئۆپۆزسیۆن و چ بە تایبەتی لە حکومەتدا،
پابەندن بە ئازادی بێ کۆت و مەرجی هونەر و ئەدەبەوە، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی
پێشکەوتنخوازن یان کۆنەپەرستانە، دووهەم: بە گونجانی خۆیان لەگەڵ بیروباوەڕ و مەکتەبەکانی
خۆیاندا، بڕیار لەسەر کارە هونەری و ئەدەبییەکان نادەن. هونەر، وەک زانست و فەلسەفە، دەبێ
لەسەر شایستەیی خۆی و سەربەخۆ لە بیروباوەڕی ڕەخنەگران هەڵسەنگێندرێت و داوەری و بڕیاری
لەسەربدرێت.

ئەگەرەکانی پاش ڕووخانی کۆماری ئیسالمی و لە ئەستۆگرتنی سەرکەوتنی سۆسیالیزم
با بە دیاریکراوی باس لە مانای کردەیی ئەو خااڵنەی سەرەوە بکەین لە هەلومەرجی دوای ڕووخانی
کۆماری ئیسالمی، جائەگەر حزبی ئێمە لە دەسەاڵتی نوێدا ئامادەیی هەبێت یان نا نەی بێت.

پێش هەموو شتێک، شتی سەرەکی کە دەبێت هەمیشە لەبەرچاو بگیرێت ئەوەیە کە دوای ڕووخانی
کۆماری ئیسالمی، تەنانەت ئەگەر هەموو دەسەاڵت لە دەستی کۆمۆنیستەکاندا بێت )بە هەمان
شێوەی شورایی(، ملمالنێی چینایەتی کۆتایی نایەت. لە کۆتاییدا ئەم خەباتە هەمووی دەگەڕێتەوە
بۆ، یەکەم، حکومەتی سۆسیالیستی تا چەند سەرکەوتوو بووە لە جێبەجێکردنی ئامانجە
ئینسانیەکانیدا وەک ئەوەی کە لە بەرنامەی دنیایەکی باشتردا هاتووە، دووەم، تا چەند لەباس و
مشتومڕو گفتووگۆو و بۆچونەکانیدا لە ناو شوراکاندا توانیویەتی ڕەوایەتی خۆی بسەلمێنێت و
شوراکان وجەماوەری خەڵک لەگەڵ خۆیدا هاوڕا بکات.

ئەگەر ئێمە لە دەسەاڵتدا نەبین، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕش.
ڕووخانی کۆماری ئیسالمی لەگەڵ شۆڕشدا ڕووی داوە و هەر حکومەتێک بێتە سەر دەسەاڵت ناتوانێت
بە ئاسانی دیکتاتۆریەت و سەرکوت ڕێکبخات. هاوسەنگی هێز لە دوای شۆڕش ڕێگە بەم شتە نادات.
لەم جۆرە هەلومەرجەدا هەوڵ دەدەین سەرەتا بە درێژەدان بە خەباتی خەڵک و بە کۆکردنەوەی
کۆمەڵگا لە دەوری داخوازی و سیاسەتەکانی خۆمان، حکومەتی نوێ ناچار بکەین ملکەچی
داخوازییەکانی شۆڕش بێت و دووهەمیش بۆ ئەوەی جارێکی دیکە مەودای دیکتاتۆرییەت و سەرکوت
فراوان نەکاتەوە. هەوڵ دەدەین زۆرترین شورا و ڕێکخراوی هاوشێوەی شورا لە کۆمەڵگادا دروست
بکەین و داوای بەشداری لە حکومەت و ئیدارەی کۆمەڵگادا دەکەین. بە بۆچوونی ئێمە تا دەسەاڵت لە
دەستی ئەو کەسانەدا نەبێت کە لە ڕێکخراوەکانی هاوشێوەی شوراکاندا ڕێکخراون، هەر حکومەتێک
بێتە سەر دەسەاڵت کاتی دەبێت و دەبێت بخرێتەالوە. ئەمە دەبێتە پرسی سەرەکی خەباتی
چینایەتی لە دۆخێکدا کە کۆماری ئیسالمی کەوتبێتە خوارەوە؛ بەاڵم حکومەتێک کە نوێنەری
ڕاستەقینەی شۆڕش و ئامانجە شۆڕشگێڕییەکانی جەماوەر بکات هێشتا دروست نەبووە.
ئەگەرێکی تر ئەوەیە کە پارتی ئێمە لە دەسەاڵتدا بێت )واتە حیزب دەستی بااڵی لە شوراکاندا
هەیە( یان پشکی لە دەسەاڵتدا هەیە. لەم حاڵەتەدا خەباتی چینایەتی هەر بەردەوام دەبێت وبۆرژوازی هەوڵ دەدات وەک ئۆپۆزۆسیۆن لەبەرانبەر سیاسەت و هەنگاوەکردەییە سۆسیالیستیەکاندا
بوەستێت.

 

دەوڵەتی سۆسیالیستی دەبێت بەباس و پلمیک و مشتومڕی سیاسی و تیۆری ڕووبەڕوویان
ببێتەوە، نەک لەگەڵ سەرکوتکردن و قەدەغەکردن و بەرتەسککردنەوەی مافی ڕادەربڕین و
حزبایەتی. ڕوونە کە ئێمە وەک دەوڵەت ئیمکانات و سەکۆی زۆرمان دەبێت بۆ مشتومڕ و گفتوگۆ و
هاندان و بەرەوپێشبردنی بۆچوون و بەرنامەی ئامانجەکانمان لە کۆمەڵگادا. هەروەها ئێمە لە
وەسیلەی دەوڵەت بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی چینی کرێکار لە خەباتی چینایەتیدا کەڵک
وەردەگرین، واتە بە دەرکردنی یاسای پێشکەوتنخوازانە و مرۆڤدۆستانە، بە کردنی بڕگەکانی
بەرنامەی دنیایەکی باشتر بە یاسا، و بە جێبەجێکردنی بەردەوامی ئەو یاسایانە، دژی ئەو
هێزانەی دژایەتی سیستەمی سۆسیالیستی دەکەن، دەوەستینەوە. بۆرژوازی لە دەسەاڵتدا بە یاسا و
دەسەاڵتی دادوەری و جێبەجێکردن و تەواوی ئامێرە دەوڵەتییەکەی بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی
خۆی دەکات و پرۆلیتاریاش لەهەمان وەسیلە بە ئاراستەی بەرژەوەندی و ئامانجە چینایەتییەکانیدا
کەڵک وەردەگرێت، کە لە ڕاستیدا خزمەت بە بەرژەوەندی زۆرینەی ڕەهای کۆمەڵگا دەکات، بەو
جیاوازییەی کە بە پێچەوانەی بۆرژوازییەوە هیچ سنووردارکردنێک بەسەر نەیارەکانیدا ناسەپێنێت.
گەرەنتیکردن و دابینکردنی ئازادییە بێ کۆت و مەرجەکان، ڕێگەدان بە نەیارەکانمان بۆ ئەوەی
ئازادانە کاربکەن و قسەی خۆیان بکەن، نەک هەر ڕێگری لە پرۆسەی بەدیهێنانی ئامانجە
سۆسیالیستیەکانمان ناکات؛ بە پێچەوانەوە ئاسانکاری و خێراتری دەکات. ئەمە تاکە ڕێگایە.
گرنگترین گەرەنتی ئەوەی کە لەدوای دامەزراندنی کۆماری سۆسیالیستی هێرشمان نەکرێتە سەر
ئەوەیە کە ئێمە دەرگای کۆمەڵگا بکەینەوە، میدیا جیهانیەکان دەتوانن بێنە ئێران و هەر کەسیان
بووێت چاوپێکەوتن لەگەڵ سازبکەن، کۆماری سۆسیالیستی کۆمەڵگەیەکی کراوە و شەفافە.
سیستەمێک کە هەر لە سەرەتاوە سزای لەسێدارەدانی قەدەغە کردووە، پێشکەوتنخوازترین و
ئینسانیترین پێوەرەکانی کردۆتە یاسا، سیکۆالرترین کۆمەڵگای جیهانە، چاودێری تەندروستی و
پەروەردە و گواستنەوەی شارەکانی کردۆتە بێبەرامبەر و هتد و هتد، هێرشکردنە سەر کۆمەڵگەیەکی
لەو جۆرە، چ لە دەرەوە بێت یان لە ناوەوە، کارێکی ئاسان نییە. ئێمەخەڵکی شەریف و ئازادیخواز و
هەموو هێزە پێشکەوتنخوازەکانی جیهان لەگەڵمان دەبێت.

ئێمە کۆمەڵگایەکی کراوە و شەفافمان دەوێت و تا زیاتر ئەمە بێت، ئەگەری بەدیهێنانی سیاسەتی
سۆسیالیستی زیاتر دەبێت. ڕێک بەپێچەوانەی ئەو وێنەیەی کە چەپی مەکتەبی هەیەتی لە
دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا.

پێویستە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بتوانن گاڵتە بە حکومەت و بەرپرسانی حکومەتی سۆسیالیستی بکەن
و نمایش بکەن و لە سۆشیال میدیا گاڵتەیان پێ بکەن و هتد.. لە ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئەمریکا
بەم شێوەیەیە. لە کۆمارێکی سۆسیالیستیدا دەبێ بە پلەی یەکەم بەم شێوەیە بێت. هیچ چەپێکی

مەکتەبی بەرگەی ئەمە ناگرێت. بەاڵم ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ سەرکەوتنی کۆتایی و دامەزراندنی
سۆسیالیزم.

بۆیە ئەگەر کەسێک پرسیاری ئەوە بکات کە ئینسان چۆن بە دامەزراندنی ئازادییە بێ کۆت و
مەرجەکان دەتوانێت بەرگری لە سیاسەتە سۆسیالیستییەکان بکات، وەاڵمەکەی ئەوەیە کە بە
بەکارهێنانی ئازادییە بێ کۆت و مەرجەکان! بە سازکردنی کەشێکی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا و
مشتومڕ و مشتومڕی ئازاد. ئازادی سوودی بۆ ئەو کەسە هەیە کە گوزارشت لە ڕاستییەکان دەکات. با
هەمووان قسەی خۆیان هەبێت.

ئێمە لە حکومەتداین وئیمکاناتی زۆرمان هەیە و ئەو ئیمکاناتە لە خزمەت باڵوکردنەوەی تێڕوانینی ئازادیخوازانە و مرۆڤدۆستانە و لە ڕەخنەگرتن لە بۆچوونە کۆنەپەرستانەکاندا بەکاردەهێنین. ئێمە هەمیشە گوتوومانە هەڵوێستی ئێمە لە سەر ئازادییەکان بێدەنگکردنی ئەوانی دیکە نییە. بەڵکو تەنها دەمانەوێت ئێمەی کۆمۆنیست بتوانین قسەی خۆمان بکەین. ئەوانی تر کە بە درێژایی مێژوو قسەی خۆیان کردووە.

 

ئایین و ناسیۆنالیزم و تابۆ و داکۆکیکارانی پیرۆزی قەومی و نەژادی و جێندەری قەت سنووریان نەبووە. هەمیشە سۆسیالیست و کۆمۆنیست و ئاتەئیست و ڕەخنەگری پیرۆزی و تابۆی ئایینی -نەتەوەیی -میللی بووە کە زمانیان بڕیوون.

بەاڵم ئێمە نامانەوێت بە هەمان شێوە مامەڵە لەگەڵ نەیارەکانمان بکەین، بەڵکو دەمانەوێت کۆمۆنیست و هێزە پێشکەوتنخوازەکان بتوانن قسەی خۆیان بکەن. دیکتاتۆری پرۆلیتاریا
ئازادی کەس سنووردار ناکات؛ بەڵکو گەرەنتی ئازادی کۆمۆنیست و بێدینەکان و تابۆ شکێنەکان و
ڕەخنەگرانی پیرۆزییە ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئایینییەکان دەکات کە بە درێژایی مێژوو هەمیشە
زمانیان بڕاوە. بە واتایەکی تر بەرگریکردنمان لە ئازادییەکان ئیجابییە نەک نەرێنی. وەک چۆن
خەڵکی ئایینی ئەمڕۆ لە مزگەوت و کڵێسا و کەنیسە و… خورافاتەکانیان لە کۆمەڵگادا
باڵودەکەنەوە، ئێمەش لە سیستەمی سۆسیالیستیدا ڕاستییەکان دەبەینە ناو کۆمەڵگا.

 

وەک چۆن ئەمڕۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و میدیا و ڕۆژنامە سەرەکییەکان باس لە سوودەکانی سەرمایەداری دەکەن، ئێمەش باسی سوودەکانی سۆسیالیزمیش دەکەین. ئێمە دەمانەوێت دەمی خۆمان بکەینەوە، نامانەوێت دەمی ئەوانی تر دابخەین. ئەگەر هەمووان بتوانن قسە بکەن، قسەکانمان باشتر دەڕوات.

تەنیا بەم شێوەیە دەتوانین هەژموون بەدەست بهێنین. بەم شێوەیە دەتوانین دیوارێکی بەرگری
دروست بکەین کە هیچ کۆنەپەرستێک نەتوانێت هێرش بکاتە سەرتان. بە بەرگریکردن لە ئینسان و
ئینسانیەت لە فیکر و کرداردا، جیهان لە بەرگریکردنماندا کۆدەکەینەوە. ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ
بەرگریکردن لە سۆسیالیزم.

سەبارەت بە ڕێکخستنی ئابووری سۆسیالیستیش پێویستە ئاورێکیش لەم خااڵنە بدرێتەوە: .١
خاڵی یەکەم ئەوەیە کە وەرگرتنی دەسەاڵتی سیاسی لە بۆرژوازی بە شۆڕش و ڕاپەڕین ڕوودەدات؛
بەاڵم لێسەندنەوەی ئابووری لە چینی سەرمایەدار بە یەکجار ڕوونادات؛ بەڵکو پرۆسەیەکە.

سەقامگیری ئابووری سۆسیالیستی پرۆسەیەکی هەنگاو بە هەنگاوە. پێویستە وردە وردە کەرتەکانی
بەرهەمهێنان لە ژێر کۆنترۆڵی سەرمایە دوور بخرێنەوە. کەرتەکانی وەک چاودێری تەندروستی،
پەروەردە، گواستنەوەی شارەکان، تەنانەت خانووبەرە و هتد.. کۆنتڕۆڵکردن و بەڕێوەبردنی ئەو
کەرتانە لەالیەن شوراکانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە پڕۆسەی دەستکۆتاکردنی تەواوی چینی سەرمایەداری لە ئێراندا
دوای کۆماری ئیسالمی خێراتر دەبێت. ڕۆڵی بااڵدەستی حکومەت و باندە مافیایە دەسەاڵتدارەکان وا
دەکات کە دەستکۆتاکردنی ئابووری چینی سەرمایەداری ڕووبەڕووی ڕەزامەندی گشتی جەماوەر
ببێتەوە و زۆر ئاسان تری دەکات.

هەر ڕووخانی کۆماری ئیسالمی بە مانای بڕینی دەستی سەرمایەدارە گەورەکانی حکوومەت )لە
خانەی ڕێبەری ئینقالبی ئیسالمیی ئێرانەوە تا فەرماندەکانی سپای پاسداران و بەسیج و تا یەکێتی
بەرەی ماڵی بێگەردی قودس)کارتل آستان رضوی(ە و بارەگای جێبەجێکاری فەرمانی ئیمام و
دامەزراوەی ستەملێکراوان و هتد( بەسەر زۆرینەی ئابووریدا دەبێت. ئەرکێکی سەرەکی
کۆمۆنیستەکان لە سبەینێی دوای ڕووخانی کۆماری ئیسالمیدا بریتییە لە ڕێگریکردن لە سپاردنی
خاوەندارێتی ئەم بەشە کە زیاتر لە سەدا ٨٠ی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و خزمەتگوزاری و
سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی سامانی وەک کانزا و دارستان و ئاو و زەوی لەخۆدەگرێت بۆ کەرتی
تایبەت و گشتی. نابێت ڕێگە بدەین سەرمایەدارە بۆینباخ لەمل و سکۆالرەکان جێگەی ئایەتوڵاڵ
ملیاردێرەکان بگرنەوە.

 

لەگەڵ ڕووخانی کۆماری ئیسالمیدا، هەوڵەکان بۆ پێکهێنان و فراوانکردنی
شورا و ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی چەشنی شورا و بەڕێوەبردنی ئابووری لە ڕێگەی ئەم
دامەزراوانەوە دەبێتە بوارێکی سەرەکی و گرنگ بۆ درێژەدان بە خەباتی ئێمە وەک کۆمۆنیستەکان،
لە ناو دەوڵەتدا یان لە دەرەوەی دەوڵەت، بۆ کۆتاییهێنان بە کۆیالیەتی کرێ.
ئەم شەڕە چارەنوس سازە تەنیا کاتێک دەتوانرێت سەربکەوێت کە کۆمەڵگا لە گەورەترین ئازادییە
سیاسی و مەدەنییەکانی بەهرمەند بێت.

پەیوەندی نێوخۆییە حزبەکان
کۆتا خاڵیش ڕەنگدانەوەی ئەم ڕوتێکردن و تێگەیشتنە لە مارکسیزمە لە ڕێکخستن و بناغە
تەشکیالتیەکانی حیزبدا. بەزۆری، ناوەندگەرایی دیموکراسی بە بنەمای ڕێکخستنی
حزبەکۆمۆنیستەکان دەزانن. واتە هەرەمێک لە گوێڕایەڵی لە سەرەوە بۆ خوارەوە کاتێک سەرەوە بە
شێوەیەکی دیموکراسی هەڵدەبژێردرێت. هەڵبژاردنی ڕابەری و ئۆرگانەکانی حزب پرەنسیپی
دروستە؛ بەاڵم لەبری گوێڕایەڵی، پێویستە ڕازیکردن دابنرێت.

 

لە حیزبی کۆمۆنیستیدا بنەمایشوێنکەوتنی ڕابەرایەتی حیزب، ڕازیکردنی ئەندام و کادرەکانە. حیزب ڕێکخستنی ئەو کەسانەیە
کە خۆبەخشانە کار دەکەن و چەسپی ناوخۆیی حیزبیش هاوڕایی و هاو باوەڕێیە.

هەروەها بنەمای قبوڵکردنی ئەرکێک لە حزبێکی کۆمۆنیستیدا، ڕازیکردن و قەناعەت
پێکردنە.هەرئەوەندە بەسە کە هەر ئەندامێک هێڵی حزبی قبوڵ بکات و بە ئیرادە و دەستپێشخەری
خۆی و لەو مەیدانەدا کار بکات کە خۆی دەیەوێت. ئەو ئەندامانەی کە لەگەڵ هەندێک الیەنی
سیاسەتی حیزبدا ناکۆکن، مافی ئەوەیان هەیە بەشداری چاالکییەکانی بەرەوپێشبردنی ئەو
سیاسەتانە نەکەن.

ڕوونە کە لە ڕووی تیۆری و جیهانبینییەوە بنەمای حیزبی کۆمۆنیست مارکسیزمە. ئەو مارکسیزمە
زیندوو و دینامیکییەی کە لە سەرەوە ڕوونم کردەوە. بەاڵم باوەڕبوون بە مارکسیزم نابێت پیش
مەرجی بێت بۆ ئەندامبوون لە حزبێکی کۆمۆنیستیدا.

 

وەک یاسایەک، زۆربەی ئەوانەی دەچنە ناو حزبە کۆمۆنیستەکانەوە، خۆیان بە مارکسیست دەزانن )جا بە هەر ڕوونکردنەوەیەک کە هەیانەبۆی(؛ بەاڵم ئەندامێتی دەبێت لەسەر بنەمای قبوڵکردن و خواستی بەرەنگاربوونەوەی هەریەکێک لەونەهامەتی و هەاڵواردنانە بێت کە سیستەمی سەرمایەداری دروستی کردووە.

بۆنموونه له حیزبی ئێمه دا هەر کەسێک له گه ڵ هه موو گۆشه یه کی بەرنامه ی حیزب و دنیایەکی
باشتر و خه باتی هەر یه ک له بڕگه کانی هاوڕا بێت دەتوانێ ئه ندامی حیزبی ئێمە بێت. بۆ ئێمە
پراکتیک و خەباتی تاکەکان یەکالکەرەوەیە نەک بیروباوەڕەکانیان.

 

بەتایبەت ئەوانەی لە ئێستادا لە مەیدانێکدا کار دەکەن و خەبات دەکەن لە دژی ئەو هەاڵواردن و نەهامەتیانەی بە هۆی
سیستەمی سەرمایەدارییەوە دروست بووە، کاندیدی باشترن بۆ ئەندامبوون لە ناو حیزبدا. پێوەری
سەرەکی ئێمە پراکتیکی شۆڕشگێڕانەیە بەرامبەر بە نەهامەتیەکانی سیستەمی سەرمایەداری، جا
بۆ نزیکایەتی و ئەندامێتی لە حیزبدا بێت، یان لە خودی حیزب و لە خەباتی ڕێکخراوی حیزبیدا.
الیەنە زانستییەکان بە پێچەوانەوە ڕێککەوتنی ئایدیۆلۆژی دەکەنە پرەنسیپ. تەنانەت ناوی ئەم
حزبانە، وەک ترۆتسکیست، ماوییست، مارکسیستی-لینینیست و هاوشێوەکانی، باوەڕی تیۆری دەکاتە
مەرجی پێشوەختە بۆ ئەندامێتی. ئەگەر کەسێک نەک تەنها دژایەتی مارکسیزم بە گشتی، بەڵکو
تەنانەت لەگەڵ لێکدانەوەی تایبەتی مارکسیزم لەالیەن ئەم جۆرە حیزبانەوە دژایەتی بکات، ئەوا
هیچ جێگایەکیان لەو حیزبانەدا نییە. بە پێناسە تەنیا ترۆتسکییەکان دەتوانن ببنە ئەندامی حزبە
ترۆتسکیستەکان و ماوییەکان دەتوانن ببنە ئەندامی حزبە ماوییەکان و هتد.

خاڵێکی تر ئەوەیە کە لە پەیوەندی نێوان حیزبە مەکتەبیەکاندا، ئەو بیرۆکەیە هەیە کە
ڕابەرایەتی حیزب هەموو شتێکزانە؛ لە هەموو کەسێک باشتر هەموو شتێک دەزانێت و لە هەموو
کەسێک باشتر دەزانێت چۆن لە هەموو بوار و دۆخێکدا مامەڵە بکات. ئەم بیرۆکەیە ڕاست نییە.
هەموو کەسێک هەموو شتێک دەکات. وەک نموونەیەکی دیاریکراو، لە حیزبەکەماندا ئەندام و کادیر
هەن کە دەتوانن زۆر باشتر لە ڕابەرایەتی حزب کاری ڕێکخستن ئەنجام بدەن، کە دەتوانن پارە
کۆبکەنەوە، کە دەتوانن کەمپین بەڕێبخەن، هەروەها دەبێت ڕابەرایەتی کاری خەتدان بە حزب و

پاراستنی یەکگرتوویی تیۆری و سیاسی حزب باشتر لەوانی دیکە ئەنجام بدات کە بۆ ڕابەرایەتی
هەڵبژێردراون.

لەم الیەنەوە پرەنسیپێکی گرنگی ڕابەرایەتی حیزب ئەوەیە کە خۆت لە هەموو بوارەکاندا بە بااڵتر
و بەتواناتر لە هەمووان نەزانێت، بەڵکو داننان بە تواناکانی ئەندامان و ڕەچاوکردنیان لە
ڕێکخستنی چاالکیی و پراکتیکەکانی حیزب لە بوارە جیاجیاکاندا.

حیزب واتە کۆمەڵە تواناکانمان و چاالکییە هاوبەشەکانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر. ئەوەی
ئەندامان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، سیاسەت و کۆدەنگی سیاسییە. لەوانەیە ئەندامەکان لێرە و لەوێ
بومەلێڵییەکیان لەگەڵ یەکدا هەبێت. پێویستە هەوڵبدەین تا ئەو جێگایەی کە دەتوانین
هەماهەنگیەکە هەرچی زیاترو زیاتر لێک نزیکتر بکەینەوە؛ بەاڵم هەموویان ئەندامی یەک
ئۆرکێستران. بۆ نمونە حیزبی ئێمە کۆمەڵێک پڕۆژە و هەڵمەت و چاالکی بەرفراوانە لە ناوخۆ و
دەرەوەی واڵت و دەتوانین بڵێین کە پێکهاتەکەی زیاتر هەماهەنگی و شەبەکەییە نەک هەرەمی و
زنجیرەی پلەبەندکراو. ئێمە بە کردەوە بەم شێوەیە کار دەکەین؛ بەاڵم هێشتا وەک تیۆری
ڕێکخستنی حزبی وردبینی و کۆ نەکردووەتەوە. بە بۆچوونی من تیۆری ڕێکخستنی حیزب لەگەڵ
پێشهاتە کۆمەاڵیەتی و تەکنۆلۆژییەکانی چەند دەیەی ڕابردوودا بگونجێندرێت.

 

ئەمڕۆ شاهیدی ئەم جۆرە ڕێکخستنی تۆڕەکانی-هاوئاهەنگی لە کۆمەڵگادا لە ڕێکخراوەکانی چاالکانی کرێکاری،
خوێندکار، ژنان، چاالکوانان و هتد.. بەتایبەت لە سەردەمی شۆڕش و بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادیدا،
زۆرێک لە ڕێکخراو و شورا و ئەنجومەن و دەزگا و گروپی خەباتکاری ناڕەزایەتی لە ناوخۆ و
دەرەوەی واڵت دروست بوون کە لە بنەڕەتدا وەک تۆڕێک کاردەکەن. لە ڕووی بابەتیانە و
تەکنیکییەوە ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا وایکردووە کە ڕێکخستنی تۆڕەکان بتوانرێت و ڕێکخستنی
حزبی کۆمۆنیستیش دەتوانێت و پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە بنیات بنرێت.

 

خاڵی دواتر، کرانەوە و شەفافیەتی پەیوەندی و گفتوگۆی نێو حزبەکانە. پێویستە کۆمەڵگا ئاگادار
بکرێتەوە لە چۆنیەتی هەڵبژاردنی کۆمیتە و بەرپرسانی حزبی و گفتوگۆ و پرۆتۆکۆڵی
کۆبوونەوەکانیان و چۆنیەتی بڕیاردان و کارکردنیان. پێویستە خەڵک بتوانن لە کۆنگرە و پلینۆم و
سیمینارەکانی حزبدا بەشداری بکەن و ڤیدیۆی ئەو کۆبوونەوانەش لەبەردەستی کۆمەڵگادا بێت.
کۆمۆنیستەکان گفتوگۆی سیاسی “ناوخۆیی”یان نییە. هەروەها پێویستە ئەندامانی حیزب لە
کۆمەڵگادا بە دیدگا و بۆچوون و هەڵوێستەکانیان لەسەر ئەو پرسانەی کە لە حیزبدا باس دەکرێن
بناسرێن و بناسرێن. ئەم کراوەیی و شەفافیەتەش باشترین نیشاندەری کراوەیی و ئازادی سیستەمی
سۆسیالیستییە کە کۆمۆنیستەکان دەیانەوێت. حیزبێک کە خەبات بۆ کۆمەڵگایەکی کراوە و ئازاد و
ئینسانی بکات، حیزبێک کە خوازیاری بەشداری هەموو خەڵکە لە کاروباری حکومەتدا و دژایەتی
دیپلۆماسی نهێنی و ڕێککەوتنی پشت پەردە بکات، ناتوانێت لە ئۆپۆزسیۆندا حزبێکی نهێنی و

دەرگاداخراو و هەرلەخۆیدا بێت. هەروەها سۆشیال میدیا لە جێبەجێکردنی سیاسەتی دەرگای
کراوەدا چەندین ئاسانکاری و دەرفەتی ڕەخساندووە. پێویستە بە پشت بەستن بەم تەکنەلۆجیایە
هەرچی زیاتر حزب بخەینە بەردەستی کۆمەڵگەوە.

خاڵێکی تر شێوازی مامەڵەکردنە لەگەڵ چاالکوانان و هەڵسوڕاوەکانە لە ناو حیزب و لە کۆمەڵگادا.
لە مامەڵەکردن لەگەڵ چاالکوانانی ناحیزبی لە بوارە جیاجیاکانی خەباتدا،ئەبێت پراکتیک و
کردارە خەباتکارانەکانیان بکەینە پێوەر. لە ڕووی بابەتییەوە ڕۆڵی تاکەکان لە خەباتی چینایەتیدا
بە ئەدای ئەوان دیاری دەکرێت نەک بۆچوون و بیروباوەڕەکانیان؛ بۆیە لە هەڵسەنگاندنی
چاالکوانان و دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵیان و هاوکاریکردن و یاوەریکردنیان لە خەباتەکاندا،
پرەنسیپەکە پراکتیکی تاکەکان بێت.

 

لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەندامانی حیزبیشدا هەمان پرەنسیپ پەیڕەو بکرێت. پێوەرەکە دەبێت
پراکتیکی ئەندامان بێت. حیزبێکی کۆمەاڵیەتی بە پشتبەستن بە پێگەی خۆیان لە خەباتی
کۆمەاڵیەتیدا، ئەندامانی خۆی وەک چاالکوان لە مەیدانێکی خەباتی کۆمەاڵیەتیدا دەبینێت و
حوکمیان لەسەر دەدات. جا لە پێش گۆڕەپانەکەوە بن یان لە پشت گۆڕەپانەکەوەبن.

و لە کۆتاییدا لە ئاستێکی بنەڕەتیدا پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە کۆمۆنیزم بزووتنەوەیەکی
کۆمەاڵیەتییە، بزووتنەوەیەکی کۆمەاڵیەتی چینی کرێکارە بۆ دەستکۆتاکردنی سیاسی و ئابووری
چینی سەرمایەداری و حزبی کۆمۆنیستی ڕاستەقینە پشت بەم بزووتنەوەیە دەبەستێت نەک بە
سیستەمێکی تیۆری و عەقیدەیی. کەواتە شوناس و پرەنسیپی وجودی حیزبی کۆمۆنیستی و لە ئاکامدا
پێوەرەکەی بۆ ئەندامێتی، پراکتیکی خەبات دژی سەرمایەداری و ئەو هەاڵواردن و ئازارانەیە کە لە
ئاکامدا دێتە ئاراوە. مارکسیزم تیۆری و تیۆری ڕێنماییکاری ئەم پراکتیزەیە. ئەوانەی دە چنە ناو
حزبێکی کۆمۆنیستەوە، ئەگەر ئاشنای مارکسیزمیش نەبن، لە پڕۆسەی خەباتی حزبییاندا ئاشنای
دەبن و یەکێک لە ئەرکەکانی حیزب پەروەردەکردنی ئەندامەکانیەتی لەسەر مارکسیزم و
بەرزکردنەوەی هۆشیاری مارکسیزم. تەیاربوون بە مارکسیزم و هەبوونی تێگەیشتنێکی قووڵ لەو
بارەیەوە، دەرئەنجامی چاالکیی حیزبییە، نەک پێشمەرجەکەی.

ئەنجام
بەکورتی باسەکەی من ئەوە بوو کە مارکسیزم تیۆرێکی زانستییە و کەواتە لە گۆڕان و
پەرەسەندندایە. مامەڵەکردن لەگەڵ مارکسیزم وەکمەکتەبێکی هزری- ئایدۆلۆژی پێشوەختە دیاریکراو
و نەگۆڕ ، پێش هەموو شتێک دژایەتییە لەگەڵ مارکسیزمی ڕاستەقینەدا، لەگەڵ مارکسیزمی
مارکسدا، لەگەڵ مارکسیزمی مانیفێستی کۆمۆنیستدا. تیۆرێک کە هەموو شتێک بە گۆڕان و
پەرەسەندن دەبینێت، خۆی ناتوانێت جێگیر و چەق بەستوو بێت. تیۆرێک کە پراکتیکی شۆڕشگێڕانە،
واتە خەبات بۆ گۆڕینی دونیا، وەک بنچینە دادەنێت، ناتوانرێت لە قەفەزی مەکتەب و باوەڕێکدا زیندانی بکرێت.

 

ئەو هێزانەی مەکتەبێکی هزری لەو شێوەیان لە مارکسیزم دروست کردووە، بە
بیانەوێت یان نەیانەوێت، لە پراکتیکدا بەدوای کار و ئامانجێکی چینایەتی دیکەدا دەگەڕێن.
ڕەخنەگرتن لەم مەکتەبە بە تایبەتی لەو الیەنەوە گرنگە، کە وێنەیەکی خۆڵەمێشی و داخراو و
بەستوو و ئایدیۆلۆژی لەسۆسیالیزم دەدات بەدەستەوە. ئەو دیکتاتۆریە تاک حزبیانەی کە بە ناوی
سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمەوە دامەزراون، لە بنەڕەتدا لەسەر ئەم جۆرە “مارکسیزمە” دامەزراون.
پێویستە ئەم وێنەیە بشکێنرێت و جەوهەری ئازادیخوازانە، مرۆڤدۆستانە، زیندوو و دینامیکی
مارکسیزم بگەڕێتەوە. حیزبی ئێمە بە دروشمی “بنەمای سۆسیالیزم ئینسانە” هەنگاو بەم ئاراستەیە
دەنێت. ڕوونە کە جۆرەکانی مارکسیزمی چینی و سۆڤیەت، دەست بەسەراگرتنی مانیفێستی
کۆمۆنیستن لەالیەن بزووتنەوە غەیرە کرێکارییەکانەوە. بەاڵم ڕوونکردنەوە و کردنەوەی ئەم الیەنە
چینایەتییە کۆمەاڵیەتییە پێویستی بە سیمینارێکی دیکە هەیە. لەم سیمینارەدا ئامانجم تەنیا
نیشاندانی ئەوە بوو کە دژایەتیی تیۆری ئەم بەالڕێدا بردنە چینایەتییە لەگەڵ مارکسیزمدا بوو کە
ڕایدەگەیەنێت “ڕادیکاڵ واتە ڕۆشتن بۆ ڕەگ و بۆ ئینسانیش ڕەگەکە خودی ئینسانە.”
هیوادارم توانیبێتم لەم الیەنەوە هەندێک خاڵ ڕوون بکەمەوە.
١١ی شەهریوەری ١٤٠٤ ٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥

 

 

لە مانیفێستی کۆمۆنیستەوە بۆ چینی 

Leave A Reply

Your email address will not be published.