کوشتنی ٨٥ هەزار ژن لەساڵی ٢٠٢٣دا بەرەیەکی دیکەی جەنگی سەرمایەدارییە دژی پڕۆلیتاریا !
سامان کریم

لە ساڵێ ڕابوردوودا، کوشتنی ژنان لە جیهاندا کە بە ئاستەم باسدەکرێت، نزیک دووهێندەی قوربانیەکانی جەنگی غەزەیە، بەڵام نە میدیا باسێکی لێدەکات نە کەس باسی ئەم جەنگە شاراوەیە دەکات. لەم ژمارە گەورەو شۆکهێنەرە زیاتر لە ٥١هەزاری لەلایەن هاوسەر یان کەسانی نزیک بە ژنەکەوە ڕوویداوە، واتە زیاتر “کوشتنی ناموسی” یە. بەم مانایە هەموو ڕۆژێک ١٤٠ ژن لە ئاستی جیهاندا دەکوژرێت لەسەر ” ناموس”.
ئەم ڕاپۆرتە ڕاپۆرتی فەرمی ” کۆمیسیۆنی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نووسینگەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوان (UNODC).” لە ژیر ناونیشانی: “تاوانی کوشتنی ژنان لە ساڵی 2023:” خەمڵاندنی جیهانی کوشتنی ژن/لە لایەن ئەندامانی خێزانیان هاوسەرەوە” دوێنی ٢٥/١١/٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە. (لینک لە خوارەوەیە)
ئەم کوشتارگەو قەسابخانەیە، دژی کۆمەڵگای بەشەری و چینی پڕۆلیتاریا لەبناغەوە ڕووخانی سەرتاپای ئایدۆلۆژی و مۆراڵی کۆمەڵایەتی بورژوازییە. ئەم جەنگە جەنگێکی نەبڕاوەیە لەلایەن گەورە سەرمایەدارانەوە دەکرێتە سەر کۆمەڵگای بەشەریو شوناسە ئینسانیو ئینتەرناسیونالیەکەی.
ئەم سیستەمە تەنها دەکرێت بە سیستەمی سەرمایەداری و سیستەمی خاوەندارێتی تایبەتی بورژوازی پێناسە بکرێت، ئەگەر نا لە مێژە فاشیو نازیو نەتەوەپەرستو خورافە پەرستە، هەموو ئەوانەیە کە دیموکراسیو مافی مرۆڤ سەمای لەسەر دەکەن. بناغەی ئەوانە سیستەمی سەرمایەداری خۆیەتی، هەموو ئەوانە ناونێشانی مارکەی جیاوازن. ئەم جەنگە شاراوەیە بەتەنها بەسە بۆ حوکمی ڕووخانی ئەم سیستەمە بۆگەنە.
تقرير أممي: امرأة تُقتَل كل 10 دقائق على يد الشريك الحميم أو أحد أفراد الأسرة | أخبار الأمم المتحدة