لەیادی ١٠٥ساڵەی شۆرشی ئۆکتۆبەری مەزنی ساڵی ١٩١٧
کۆسەڵان حەمە ڕەشید
بەشی یەکەم
چەواشەکاری و ھەڵپەرستی لە پشت دروشمەکانەوە بوو ،وە ئەوەندەش پرشنگدار بوو شاراوەبوون کە خرۆشۆفی خائن و دارو دەستەکەی پەیرەویان دەکرد، لە بری دیکتاتۆریەتی پرۆلیتاریا دروشمی «دەوڵەتی گەل»«دولە الشعب»یان بەرز کردەوە ووە دروشمی تری دژە مارکسی لینینی و دژە خەباتی چینایەتی کردبووە ئامانجیان ..
ھەر بەھەمان سیاسەتیش دوای خرۆشۆف ،بریجنێف یش بەردەوام بوو ھەتا ھاتنی گۆرباچۆفی خائن و ھەڵپەرست کۆتاییان بەھەڵوەشاندنەوەی ئەو کارە ھێنا کەتێیدا ،مەبەستیان بوو مافی سەرکردایەتی کردنی حزبی شیوعی سۆڤیەتی و ڕاگەیاندنی گلاسنۆست «ئاشکرا»واتە ئازادی ھەڵخەڵەتاندنی کەلتوورو بلاوکردنەوەی ژەھری ئیمپریالیستی بوو.
پاشان بیرۆیستریکا کە لە نێو ئامانجی سەرەکی خۆیدا بوو بۆ پاراستنی ڕێگایی فرە حزبی واتە خزمەتکردن و بەھێزکردنی ئایدۆلۆژیای بورجوازی..
ئەو کارەش بۆ لەناو بردنی ڕۆڵی گرنگی پێشرەوایەتی حزبی شیوعی سۆڤیەتی بوو لەژێر ئاڵایی مارکسیزم لینینزم بوو کە بەوە ناسرابوو.
بەم شێوەیە قورسایی و پاڵە پەستۆ خرایە سەر ئەو باردۆخە نەخوازراوەی کە دروستیان کرد بەتایبەتی سەر پرۆلیتاریا وە گرنگی دان بە بوژاندنەوەی زیاتری کاپیتالیزم «سەرمایە» و فراوان کردنی ئەگەرەکانی وەبەرھێنانی سەرمایەی بیانی وموڵکداری تایبەتی«ملکیةًالخاصة».
سەرۆکی ئیمپریالیزمی ئەمریکی «ڕۆناڵد ڕیگن » لەو کاتەدا ھاتە سەر مینبەری کۆشکی سپی و گوتی: جۆرجی«واتە گۆرباچۆف»گەورەترین ھیوای ئێمەیە بۆ تێک شکاندن و لەناو بردنی یەکێتی سۆڤیەت، وە بخرێتە تابوتێکی ھەتا ھەتاییەوە.
وە تا ئێستاش بەپێی ھەموو ئەو ڕاپرسیانەی کراوە لەناو گەلانی سۆڤیەتیدا ، زۆرینەی گەلانی سۆڤیەتی ھەموو ھیواو خۆشەیستیان بۆ سەردەمی سۆشیالیزمە،بەسەرۆکایەتی حزبی شیوعی و ھاورێ ستالینە ..
ھەرلە سۆڤیتات وئەنجومەنی کرێکاران و جوتیاران دا کەباشترین دیموکراتیەتی ڕاستەقینە بوون..
دوای سەرکەوتنی بۆلشەفیەکان پلانی پێنچ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی بێ چەوساندنەوە راگەیاند،ئەگەر خیانەتی تحریفی و خائنانی ناو حزبی شیوعی نەبوایە ،ھەرگیز سۆشیالیزم فرێ نەدەدرا و وە نەدەرووخا ،کەدوای قوربانیەیەکی زۆر بەدەست ھێنرا بوو،کەئەمەش بووە ھۆی گەراندنەوەی سەرمایەداری لە بەرەبەیانی ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووە.
سودم لە نوسەری شیوعی Camard miوەرگرتووە