قه‌یرانی له‌ناو ده‌سه‌ڵات و هێزنواندن له‌ناو زیندان
وتەی ڕۆژی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و به‌دوای گیرانی چه‌ند كه‌س له پێشمه‌رگه‌كانی “ڕێكخراوی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران” له كاتی مهئمورییهتێكدا له ناوه‌وه‌ی وڵات، شه‌پۆلێك له ته‌بلیغاتی ناسراو و ناڕه‌وای ڕژیم به ئامانجی زیان پێگه‌یاندن به به‌رحه‌ق بوونی جێگه و پێگه‌ی مه‌عنه‌وی و سیاسی، بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له لای بیر و ڕای گشتی، كه‌وتۆته ڕێ. سه‌ره‌ڕای هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك كه له‌م شێوه حه‌ره‌كه‌تانه و له هه‌ل و مه‌رجی ئێستادا هه‌مانه، هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ شێواز و تاكتیكه‌كانی دوژمن سه‌باره‌ت به بابه‌تی له‌م چه‌شنه ئاشنان. درووستكردنی سناریۆی ناڕاست و دوور له واقعییه‌ت، به ئامانجی نواندنی هێز بۆ چاوترسێن كردنی خه‌ڵك، شاردنه‌وه‌ی كه‌لێنه قووڵه ئهمنییهتییهكانی و بردنه سه‌رێ وره‌ی هێزه‌كانی، شێوه‌یه‌كی ناسراوه له كار و كرده‌وه‌كانی دام و ده‌زگای ئه‌منییه‌تیی كۆماری ئیسلامی و ئه‌مڕو ئیتر كه‌متر كه‌سێك بایه‌خیان پێده‌دات.
حكوومه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك قه‌یرانی قووڵی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و دیپلۆماسی به‌ره‌وڕووه و وڵامی ڕژیم به سه‌رجه‌م ئه‌و قه‌یرانانه، سه‌ركووتی زیاتر له ناوه‌وه و پهرپێدان به كاری تیرۆریستی له ده‌ره‌وه‌یه. ملیۆنان كه‌س له ژنان، لاوان، موعه‌لیمان، كرێكارانی بێكار، كه‌شاوه‌رزان، ماڵ له دهستچووان، خانه‌نشینكراوان، خه‌ڵكی كوردستان، دانیشتووانی بێبه‌شی خوزستان و ئه‌و كرێكارانه‌ی كه ته‌نانه‌ت حه‌قده‌سته كهمهكهشیان له كاتی خۆیدا پێنادرێ، ڕۆژ نییه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان دژ به‌و بارودۆخه‌ی ئێستا و به شێوه‌ی مانگرتن و كۆڕ و كۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانی سه‌رشه‌قام ده‌رنه‌بڕن. وڵامی ڕژیم به‌م ناڕه‌زایه‌تیانه و به داخوازیی جه‌ماوه‌ری ناڕازیی بریتی بووه له: ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی زیاتر، ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ له ناڕازییان، نواندنی تووندوتیژی له شه‌قام و ناو زیندانه‌كان.
ئه‌و ڕژیمه داماوه، كه توانایی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ژیان و به‌ڕێوه‌چوونی خه‌ڵك و وڵام دانه‌وه به كاره‌ساتی ژینگه‌یی، پێكهێنانی هه‌لی كار و پێش‌گرتن له گرانی ڕۆژ به ڕۆژ زیاتری نییه و هه‌روه‌ها بێ توانایه له ئاست نفووزی دام و ده‌زگای زانیاری و ئیتلاعاتی وڵاته‌كانی تر و به‌تایبه‌ت ئیسرائیل له قووڵایی سیسته‌می ئه‌منییه‌تیی و ئیتلاعاتی ڕژیمدا، بۆ به ڕیزكردنی لایه‌نگرانی خۆی و بۆ نیشاندانی هێز، په‌نای بردۆته به‌ر، درووستكردنی سناریۆ له ڕێگای ئه‌شكه‌نجه له‌ناو زیندانه‌كاندا و هه‌رتاو ناتاوێك ژماره‌یه‌ك له‌چالاكانی ژینگه‌یی، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان، ژنانی ناڕازیی به حیجابی زۆره ملێ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی فه‌رهه‌نگی و مامۆستایان، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سیاسی و پێشمه‌رگه‌ی به‌دیلگیراو، له‌داو ده‌خات و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی سه‌ده ناوه‌ڕاستیدا، ناچار به‌دان پێدانانێكی بێ بایه‌خ ده‌كات و به درووست كردنی سناریۆی ناڕاست و سواو، تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان بۆ درووست ده‌كات.
ئه‌م زیندانیه سیاسیه بێ دیفاعانه، له زینداكاندا، له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م ده‌رفه‌ت، ناڕاست بوونی ئه‌م سناریۆیانه و ئه‌شكه‌نجه‌ی بێ به‌زه‌ییانه‌ی خۆیان، له‌قاو ده‌ده‌ن و هه‌موو وته و دان پێدانانه ناچارییه‌كانی خۆیان له زیندان وه‌رده‌گرنه‌وه و له مافی ئینسانی و كه‌رامه‌تی كه‌سێتی خۆیان، دیفاع ده‌كه‌ن.
٤٣ ساڵه كه شایه‌تی ئه‌شكه‌نجه و گووشار له زیندانه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی دادگای فه‌رمایشی بۆ ڕێكخستن و درووستكردنی سناریۆی دژه ئینسانی و ناواقعین. ئه‌گه‌رچی خۆڕاگرییه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌تا ئێستا زۆر یه‌ك له سناریۆ و پیلانگێڕییه‌كانی ڕژیمی، تووشی شكست و ناكامی كردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هه‌ر چالاكێكی سیاسی له كوردستان و ئێران به گشتی، مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه كه ڕژیمی داماو و دام ده‌زگای گه‌نده‌ڵ و جینایه‌تكاری ئیتلاعات، ده‌ست بكه‌ن به درووستكردنی زه‌نجیره سناریۆیه‌كی ناڕاست و ئه‌منییه‌تی و ئه‌وه‌یكه له بیر و زه‌ینی نه‌خۆشی خۆیاندایه، به سه‌ر زیندانیانی بێ دیفاعیدا بسه‌پێنن.
حكوومه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام گه‌لێك ڕسواتر له‌وه‌یه‌كه خه‌ڵكی شه‌ریف و ئازادیخواز باوه‌ڕ به هه‌را و هۆریای ته‌بلیغاتی و سناریۆ ڕسوا و ناسراوه‌كانی بكه‌ن. دیفاع له زیندانیانی سیاسی و خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه و ئێعدام، ئه‌ركی هه‌ر ئینسانێكی شه‌ریف و سه‌رجه‌م هێزه پێشكه‌وتنخواز و ئازادیخوازه‌كانه.
حكوومه‌تی ئیسلامی به‌رپرسی گیان و ته‌ندرووستی زیندانیانی سیاسیه و هه‌رچه‌شنه سناریۆ سازییه‌كی ئه‌م ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر و جینایه‌تكارانه، ده‌بێ مه‌حكووم و بێ بایه‌خ و بێ ئێعتبار بكرێت.
