لە کوردوستان تیرۆری فکری هەیە،هیچ شتێک بەناوی ئازادی فکری یا ئازادی بیر‌و ڕا نیە
ئەزیزان :سەبارەت بەئازادی ڕادەربڕین ودادگای کردنی چالاکوانانی ڕۆژنامەنووس وسیاسی ومەدەنی لەکوردستان.وەکو ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی،بەچەند بەشێک ڕاو سەرنجی هەڵسوڕاوانی کرێکاری وسیاسی وڕۆژنامەنووس ونوسەر وچالاکوانانی مەدەنی وهونەرمەند وڕۆشنیروشاعیر خەڵکی ناڕازی دژ بە سەرکوتی ئازادی ڕادەربڕین وەردەگرین لێرە بڵاوی دەکەینەوە.
ڕازاو سەعید :لە کوردوستان تیرۆری فکری هەیە ، هیچ شتێک بەناوی ئازادی فکری یا ئازادی بیر‌و ڕا نیە تا ئەوکاتە ئازادی تادژی بەرژەوەندیەکانی دەسەڵات هیچ نەنوسی و دەنگی ناڕەزای دەرنەبڕی کاتێک ویستت باس لە ڕاستیەکان بکەیت دەکرلیت بە تیرۆریست یا توهمەی ئەخلاقیت بۆ دروست دەکەن و لە دادگا دا مەلەفێکی تاوان بۆ دروست دەکەنو زیندانیت ئەکەن یاخود هەرشێوەیەک بێت دەتکوژن.
فەتاح احمدی :ئەوەی ڕاستیبێت دەسەڵاداری پارتی لە هەویێرو بادینان،لەهەر ناڕەزاێەتیەکی جەماوەری لە هەر چالاکوانێکی مەدەنیو حەقبێژ دەترسێن،لەبەر ئەوە ڕێگەبە ڕای ئازاد‌و دەنگی ئازاد نادەن وەک ئەوەی لەم کەیسەدا ئەنجامیاداو،بەبڕیاری حیزبی چالاکوانانیان حوکمدا بێ هیچ بەڵگەێەک.
ژوان محسین :سەرنجم ئەوەیە ئەم ڕۆژنامەنوسانە هیچ شتێکیان نەکردوە جگە لەوتنی ڕاستیەکان ودیفاع کرد لەخەڵکی هەژارو زەحمەتکێش بەڵام هیچ شتێک بەمانای ئازادی بیروڕا وجودی نیە ئەمانە پەیامێکیان دا بەگوێی کۆی خەڵک کەهیچ کەسێ مافی ئەوەی نیە ئازاد بێت وبیەوێ بەسەربەرزی بژی ،خەڵک زۆر بێزارە وناڕازییە بەڵام هیچ شتێکیشی پێناکرێت له بەرئەوەی هێزێکی یەکگرتوو ڕێکخراوی نیە ئەومناڵەی کە بۆ باوکی گریا بەهۆی زیندانی کردنی منیشی گریان بەڵام دەسەڵات باکی بەهیچ شتێک نیە.
تەیب عبدالرحمن : لەراستی دا ئازادی رادەربرین لەماوەکانی رابوردو سنوردار بو وەلی ئیستا شتێک نەماوە ناوی ئازادی رادەربرین بێت ھەڵبەت ئەشێ فایلت بۆدورست بکەن لەباشترین حاڵەت حوکم بەچەند ساڵێک بخۆی ولەخراپترین حاڵەت تیرۆری جەستەی .ھەر وڵاتێک دامەزراوەی راستەقینەی نەبو ئیدی وەک ئێرەی لێدێ .لێرە عەقڵی خێڵ حوکم دەکات ھەربۆیە ھەرکات بیانەوێ کەسێک تەسفیەی جەسەدی دەکەن یاخود فایلی بۆدورست دەکەن و دەخەنە گۆشەی زیندان .خولاسە ئەوەی ھەیە ئەوپەری تۆتالیتاریە ھێزی چەکدار وعەقڵی خێڵ موقەدەراتی ئەم مەملەکەتەیان بەدەستە.
ڕوناک احمد :حاکم ناماقوڵی ئەکات قسەی مەسرور ئەشکێنێ.مەسرور بارزانی بەتەنھا سەرۆک وەزیران نییە، بەڵکو سەرۆک و بڕیاردەری ھەموو شتێکە، ھەر لە بازرگانی بە نەوتەوە تا باندی لەشفرۆش و مادە بێھۆشکەرەکان، لەباتی پۆلیس و حاکم و مەلا وبانگخوازو مامۆستا و خوێندکار و تەنانەت حیزبەکانی تریش قسە ئەکات و بڕیار ئەدات. مەسرور لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا بڕیاری خۆی دا و ﻭﻭتی ئەوانە ڕۆژنامەنوس و چالاکەوان و مامۆستای بێ موچە نین، ئەوانە جاسوسی تورکیا و ئێرانن، پلانی کاری تیرۆر و تەقاندنەوەیان داناوە. بۆیە دانیشتنی حاکم تەنھا سیناریۆیەکە بۆ بەشەرعی کردنی کەیسەکە چونکە دادگایی‌کردنی ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان ھیچ مانایەکی نەبوەو حاکم بێجگە لە قسە و بۆچون و ھەڕەشەکانی مەسرور ناتوانێ و ناماقوڵیەکی تر بکات بڕیاری مەسرور بشکێنێ، شتێکی تازە ناڵێ و ناتوانێ بڕیارێکی ڕاست و دروست بدات و بڵێ ئەوانە کەسانی خوێنەوارو ڕۆژنامەنوس و چالاکەوانن داوای ماف و ئازادی و موچە دەکەن مافی خۆیانە ناڕازیبن. بەنەفرەت بێت ئەو بنەماڵە خائین و تیرۆرستە.
سالار قادر میرزا:سەرنجم لەمەڕ ئازادیی ڕادەربڕین لەکوردوستان و بەتایبەت لەو ھەرێمۆچکەیەی کەکەمینەیەکی زۆرکەمی لێ‌کرا بەڕادار و خاوەن بڕیار بەھێزی دەرو دراوسێ و ھەڵواسراو بەگەردنی زایۆنیزمی ھەرێمی و ناو دەوڵەتی و میللەتیان کردە ملوانکەی ملیان و خاکیان کردە ڕاخەری کاشانی بەر پێیان، دەستەڵاتەکان بەگشتی ھەژموونیان واھاتووە کەپێش ھەرشت دڕندەبن کەدڕندەییان نواند سامان قۆرخ کار دەبن ، بەسامانیش ڕاگەیاندن بەکاردەبەن و بە ڕای جیاواز لەخۆیان قوشقی و ناڕازی و کەللەشەق دەبن دڕندەیی یاساکانیان بەدیار دەخەن، ھەرواش کە بینیمان چالاکوانانێك کەتەنھا داوای ئازادی و مافیان کرد ، بێ چەك بینین پێیان و بێ ھەڵکوتانە سەرشوێنێك و بێ ھیچ زیانێك کەنەیان بوو ، چۆن یاسای بنەماڵەوحیزبی قۆرخ کار داری دا بەڕۆحی ئازادی ڕادەربڕین و ماف‌دا، بۆیە نەئازاد بەئازادی ناوی دەبرێ وەنە مافیش لەماف خۆران دەسەندرێ ، ھەردەبێ بە یەکجاری دەستەی دەستەڵات ڕیشە کێش کرێ.
هاوڕێ : بەداخەوە دادگایکردنی ڕۆژنامە نووسان و چالاکوانان لە بادینان ئەوەمان پئدەڵێت دادگا بەهیچ شێوەیەك دادپەروەرو سەربەخۆ نەبوە و دەسەڵاتێکی ستەمکارو خۆ سەپێن هەمیشە لەسەروو یاساوە بوە و ئازادی ڕادەربڕین بەهیچ شێوەیەک بوونی نەبوە وەك فەرهاد پیرباڵ دەڵێت؛ پێویستە دادگاکان دادگایی بکرێن!
ئاڤیڤان بۆکانی : بروای من هیچ یاسایک بونی نێە لەو وەلاتە مادم یاساش بونی نێە دادوەر وەک پوشی سوتاو وایە نادادپەروەری تنها بو روژنامەنوسانێە بو هەموو تاکیکی ئازادی خوازە لە کوردستان دەزی گەورە دەزی بچوک ئەگری بەکوژ داوای ماف ئەکات من وەک خوم هیچ یاسایک نابێنم ئەگەر یاسا هەبا ئەوە جوابی کوژرانی سەردەشت و گەرمیانی هەزاران مروڤی ئازادی خوای تر ئەدرایەوە هەر وەها جوابی باوکیک و هەزاران باوکی تر ئەدرایەوە کە دەستدریژی کرایە سەرجەگەر گوشەکەی جا بویە یاسا بونی نیە مادم یاسا نێە دادوەرەکان پوشیکی سوتاون ببورە ڵیم..
چرۆ عمر :بێگومان ئازادی ڕادەربڕین هێندە بەرتەسکە لەهەرێمی کوردستان بەڕادەیەک گەیاندوویانەتە ناو کومێنت و مەسج و لایکێکی ناو سۆشیال میدیاش ، مرۆڤ هەست بەخنکان دەکات لەو هەرێمەو وا بڕوات هەناسەیەک نامێنێتەوە بۆ ژیان ، هیچ دامەزراوەیەک نیە لەهەرێمی کوردستان ناوی دادگابێت تا مافی خاوەن ماف بگێڕێتەوە و تاوانبار سزابدات ، بەڵکو ئەوەی هەیە بەناوی دادگا دامەزراوەیەکی تاوانبارەو پێویسته سزابدرێت ، زۆرسوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی سەرنجی منتان وەرگرت لەو بارەیەوە .
شاخەوان علی : لە فەزای چینایەتیدا، فەزایەک کە کەمینەیەک دەسەڵاتدارن، هەڵسوڕێنەری چەرخی بەرژەوەندیەکانیانن، فەرماندەی سوپا و پۆلیس و هێزە چەکدارەکانن، خاوەنی یاسا و دادگا و دامودەزگانی دەوڵەتن، ئازادی نەک مایەی بەهرەمەندبوون لێی و شکۆداری نیە، بەڵکو دێوجامەی ڕاوکردنی ئازادیخوازانە. لە وەها فەزایەکدا، ئازادیبەخشین، بۆ ئەوەیە تا بە هۆیەوە ڕادەی ئازادیخوازی مرۆڤەکان هەڵبسەنگێندرێت، تا پەردە لابدەن لەسەر ئەو ڕوخسارانەی کە مەیلی ئازادی دەکەن، وە دواجار ڕاپێچی زیندانیان بکەن و بەڵکو بە سیناریۆی جۆراوجۆر مەحفیشیان بکەنەوە. هەر لەبەر ئەوەی، دەسەڵاتداری لە کوردستاندا، دەسەڵاتی سەرو خەڵکیە، ئازادی و شکۆ و ژیانیش لە سەرو خەڵکیە، مرۆڤ تەنها لە دۆخێک‌دا ئازادە کە بەقازانجی دەسەڵات بشکێتەوە، لە بنەڕەتدا یاسا و ڕێساکان بە جۆرێکن کە دەسەڵات دەپارێزن لەبەرامبەر خەڵکیدا. کپکردنەوەی دەنگە ئازادەکانی بادینان، بانگەشەی ساختەی ئازادی، ئەو ئامێری فریو و تەڵەکەبازیەیە کە بە هۆیەوە سەدان ئازادیخوازی پێئاشکرا کرا و پێ سزا درا. لەم ڕوەوە ئازادیە ساختەی کوردستان زۆر ترسناکترە لە ستەمکاری ئاشکرا. ئاخر لە فەزایەکدا کە بە ئاشکرا بانگەشەی ستەمکاری دەکرێت، مرۆڤی خەباتکار و ئازادیخواز، بیر لە ڕێگایەکی سەلامەتتر دەکاتەوە بۆ بەرخودان و کەمتر دەکەوێتە تەڵەی بەناو ئازادیەوە.
کەژاڵ عبدالقادر : مرۆڤ بەئازادی لەدایک ئەبێت بەلام بەئازادی ناژی ھەر لەگەل ھاتنە دنیاوە دەبیت بەکۆیلەی دەوروپشت وپەروەردەی نادروست ولەگەل چویتە قوتابخانە کۆمەلێ شتت بەسەردا ئەسەپێنن تۆ حەزی پێ ناکەیت بەلام ئەبێ پیادەی کەیت بۆنمونە ئاین تۆ ھێشتا فێری ئەلف وبێ نەبویت سورەتی قورئانت پێ لەبەر ئەکەن دواتر کەگەورە بویت لەسەرەتایی ترین ماف بێ بەشت ئەکەن کەپۆشینی جل وبەرگە خۆشەویستی ژیانت ھەموی بەند کراوە لەم کۆمەلگە دواکەوتووەدا ئازادی رەھات نیە جابێتە سەر ئازادی رادەربەین کەمافی خۆیەتی بەئازادی بیروباوەری خۆی دەربەێت بنوسێت رەخنە بگرێت کەمووری دەسەلات کەحیزبەکانن بخاتە روو بۆباشتر کردنی ژیان ئەمە کارەساتترین بابەتە رۆژنامەنوسی ئازاد کەمن کەبتوانن بەئازادی بنوسن یان بدوێن چونکە وەلام دانەوەیان زیندانە، ئەشکەنجەیە، ئەتک کردنە،بوختانە یاخود ھەرەشەیان بەخێزانی لێ ئەکەن ئەگەر چۆکت دانەیا وبوێر بویت کوشتن ئاسان ترین رێگایە بۆیان لەم ھەرێمەدا ئازادی خنکێنراوە ئەتک کراوە بینیمان چەندەھا رۆژنامەنوسی ئازا‌و بوێری وەکو سەردەشت عوسمان ، کاوە گەرمیانی ویداد لەدھۆک کاوە گەرمیانی لەباوەشی دایکیا شەھید کرا وگیانیان لێ سەندەوە سەردەشت لەکاتی چونی بۆزانکۆ رفێنراو دواتر شەھید کرا ویداد بەئەشکەنجەیەکی زۆرەوە کوژر ا ئەمە ئازادی رۆژنامەنوسانە لەم ھەرێمە بەلام ئەگەر حیزبت لەپشت بوو بەشان وبالی ئەوانا ھەلت دا خۆت گێل کرد لە راستییەکان تۆ رۆژنامەنوسێکی باشیت لەنەزەر ئەواندا کۆمەلێک رۆژنامەنوس وئازدی خوازانی بادینان ویستیان گۆمی بێدەنگی وکپی ونادادی بشلەقێنن بەلام گۆمەکە خەریکە ئەیان خنکێنی چونک لەزۆنی زەرد یان ئەبێت کۆیلە بیت یان زیندان وکوشتنە کەبەناو دادگا کەخۆی دادگای حیزبە دادوەر زۆر بەناداد پەروەرانە حوکمی٦ سال زیندانی بەسەر شیروان شیروانی و ھاورێکانیدا سەپاند کەگوێت لەووتەی منال وخێزانەکانیان ئەبێت ئیتر قێزت لە وجۆرە مرۆڤ و دادوەرانە دێتەوە کەبەناوی دادپەروەرییەوە نادادی پیادەئەکەن لەناو ھۆلی دادگادا حوکمی نایەکسانی قێزەوەن ئەدرێت بەچ یاسایەک زیندانی ئەکرێن وەبەچ یاسایەک حوکم ئەدرێن ھیچ بەلگەو بریارێک نییە تەنھا بریاروخواستی حیزب ئەخوات کەنابێت دەنگی ئازاد ھەبێت لەبەرامبەرئەو ھەمووخراپەو ناداد پەروەرییەدا.
عبداللە سلێمان مەشخەڵ : لە کوردستان شتێک نییە بەناوی ئازادییەوە . ئەوەی هەیە تەبلیغاتی دژە ئازادی دەسەڵاتی کوردایەتییە کە ئازادی تەنها بۆ خۆیان دەوێت و خەڵک و ژیانی خەڵکییان لا گرنگ نییە. ئەم توێژەی بۆرژوازی کورد کە تا سەر ئێسک کۆنەپەرستە ، جەوهەری سیاسەتی ناکۆکە بە ئازادی. ئەم توێژە ئیتر لەمێژە لەوە بووەتەوە بەدرۆش ئازادی بۆ مەسەلە بێت. خەڵکی کوردستان لە سی ساڵی رابردوودا ئەو راستییەیان بۆ دەرکەوتووە بەڵام بە زەبری ئاسن و چەک تۆقێنراون و سەرکووت کراون. باشترین نموونەی سەرکووتیان، دادگایی کردنی ئەو پێنج ڕۆژنامەنووسەی بادینانە کە هەر یەک بە شەش ساڵ حوکمدران ، بە تۆمەتی بێ‌مانا. ئەم دەسەڵاتە ڕەشە دادگا و راگەیاندن و تەواوی جومگەکانی تری ئەم کۆمەڵگەیە ( کە رەنگە ناوبردنی بە کۆمەڵگە ورد و دروست نەبێت) ی بەحیزبی کردووە و توێژێکی کۆنەخواز بە کۆمەکی سوپایەک لە کۆیلە و نووسەری دەربار و ئەدیبی وشەفرۆش ئاسمانی ژیانی ئەم خەڵکەیان تاریک کردووە. ئەم نەریتەی ئەم دەسەڵاتە ڕەشە پەیڕەوی لێ دەکات ، نەریتی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانە و ئاو لە کلتووری دژە ئینسانی دەخواتەوە. دوا قسەم ئەوەیە دەسەڵاتی رەشی کوردایەتی لە هەرێمی کوردستان پێشەنگە لە چەسپاندنی کلتووری دژە ئینسانی بەعس لە کوردستان.
تارا احمد : کوردستان وەک هەر شوێنکی تری ئەم جیهانە یاسای نوسراوی هەیە ، ئەگەر جێبەجێ بکرێت ، سەرباری ئەوەی من لەگەڵ بەشێکی تەواوی یاساکاندا نیم ، بۆ نمونە ئەو یاسایانەی سەبارەت بە ژنان و یاسای لەسێداردانی خەڵکە ، بەڵام کێشەکە لەوە گەورەتریشە ، کە ئەمڕۆ دەسەڵاتداران بە پێی یاساکان ناڕۆن بە ڕێگەوە ، بۆ نمونە ئەم چالاکوانانە چ بەڵگەیەک هەیە ، کە خەڵکی کوردستان باوەڕێی پێ‌بێنن کە ئەمانە تاوانبارن ، زۆر بە ئاسانی بە بەرچاوی خەڵکە و بەبێ بەڵگە سزا دەدرێن ، ئەمەش مانای نەبوونی ئازادی سیاسی و دادگایەکی سەربەخۆیە لە کوردستاندا.ئەمەش دەستکەوتی سی ساڵەی بزوتنەوەی کوردایەتیە.
ئاسۆشابان : ئازادی ڕاده‌ربڕین یه‌کێکه له سه‌ره‌تایی ترین مافه دیموکراتیه‌کانی خه‌ڵک، که بێ هیچ سنور به‌ندیه‌ک ده‌بێت هه‌موو که‌س
وه‌ک یه‌ک لێی به‌هره‌مه‌ند بێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو ئه‌وا له ساڵه‌کانی ١٧٦٠ به‌دواوه ئازادی ڕاده‌ربڕین بۆته میتۆدێکی کارکردن له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، دواتریش له لایه‌ن لیبڕاڵ و سۆسیال دیموکراته‌کانه‌وه وه‌ک یاسا له ماده‌ی ٩ ی جاڕی گه‌ردوونی مافه‌کانی مرۆڤ و ماده‌ی ١٠ ی په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپی له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ هاتووه. هه‌ڵبه‌ت ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌چێته خانه‌ی دیموکراسی سیاسیه‌وه، به‌ڵام کام دیموکراسی و له کام سستمی سیاسی‌دا، ئه‌مه کرۆکی باسه‌که‌مان دیاری ده‌کات. هه‌ڵبه‌ت ڕۆشنه که له سستمی سه‌رمایه‌داریدا، ئازادی ڕاده‌ربڕین تا ئه‌و شوێنه ئازادانه بڕ ده‌کات که قازانج و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌وان نه‌خاته مه‌ترسیه‌وه، واته هێنده ئازادیت تا ئه‌و ده‌خوازێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا زۆر سانا له‌ژێر ناوی چه‌ند تۆمه‌تێکدا ئه‌و ئازادیه سنوردار‌و بگره تاوانباریش ده‌کات و سزای یاسایی بۆ فه‌راهه‌مده‌کات، هه‌روه‌ک چۆن ئێستا له کوردستان ده‌گوزه‌رێت.
ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی به‌رده‌وامی مرۆڤایه‌تیه له پێناو ده‌ستگرتن به مافه دیموکراتیه‌کانی خۆیانه‌وه ، له پێناو ڕێنه‌دان به هه‌ر چه‌وسانه‌وه‌و ملهوڕیه‌ک که ده‌سه‌ڵات و سستم و کلتووری باو مرۆڤایه‌تی سنوردار‌و ده‌ست و پێوه‌ند ده‌کات به ئامانجه ڕه‌هاکانی خۆیه‌وه. ئازادی ڕاده‌ربڕین گرنگیه‌کی مێژوویی خۆی هه‌یه که ده‌بێت هه‌میشه پشتیوانی به‌رده‌وامی ده‌سته‌جه‌می لێبکرێت له پێناو پێشێل نه‌کردنیدا، چونکه تۆ لێره‌وه ده‌توانیت ڕێگر بیت له هه‌موو ئه‌و پێشێلکاریانه‌ی که ده‌کرێت، ده‌نگێکی هه‌میشه زیندوو بیت به‌رامبه‌ر ملهوڕیه‌کانی ده‌سه‌ڵات، ده‌نگێکی هه‌میشه زاڵ بیت دژ به سه‌پاندنی کلتوری باو، هێزێک بیت که هه‌میشه چاونه‌ترسانه سستم و ده‌سه‌ڵات بخه‌یته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام بێگومان له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات ئه‌مه‌ی پێ خۆش نابێت و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازادیه‌ی تۆدا خۆی ئاماده کردوه تا سنوربه‌ندی نه‌که‌یت، لێره‌وه سه‌ره‌تای پێشێلکردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌ست پێده‌کات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئازادیه واته ئازادی ڕاده‌ربڕین، خۆپیشاندان، چالاکیه مرۆییه‌کان سنوردار‌و تۆمه‌تباربکرێت ئه‌وا له به‌رامبه‌ریدا سه‌رکوتکردن و ملهوڕی ده‌سه‌ڵات ڕۆشن جێگیر ده‌بێت. گه‌رچی بۆ ئێمه‌یه ئه‌م جۆره له دیموکراتی بۆرژوازی ته‌واو ڕۆشنه چۆن کارده‌کات و چ ئامانج و ئاینده‌یه‌کی هه‌یه، بۆیه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره له دیموکراسی باودا هه‌مان هه‌ڵوێستی لینینمان هه‌یه که ده‌ڵێت دیموکراسی بۆرژوازی، وێرای ئه‌وه‌ی به‌راورد به بیروباوه‌ڕی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست به پێشکه‌وتنێکی مه‌زنی مێژوویی داده‌نرێت، که‌چی هه‌میشه وه‌ک دیموکراسییه‌کی به‌رته‌سک، کلک و گوێکراو، درۆزنانه و ڕیاکارانه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش له‌ژێر سایه‌ی سه‌رمایه‌دارییدا، که بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان وه‌ک به‌هه‌شتی به‌رین وایه‌و بۆ چه‌وساوه‌و هه‌ژارانیش ته‌نها داوو ته‌ڵه‌که‌یه.
دادگایی کردنی ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکوانان له کوردساتن ؟
هه‌روه‌ک ڕۆشن له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ، ئه‌وه‌ی باسم لێکرد ڕێک ئه‌وه‌یه که ئێستا له کوردستان ده‌گوزه‌رێت، ئازادی تا ئه‌و شوێنه لای ده‌سه‌ڵاتی سه‌رانی باشور جێی ڕه‌زامه‌ندیه که شکۆی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، که‌ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های سیاسی و ئابوری ئه‌و به‌ره‌و مه‌ترسی نه‌بات، کاتێک که میلیشیاکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ست به‌م مه‌ترسیه ده‌که‌ن هاوته‌باو هاوده‌نگی یه‌ک ئازادیه سیاسیه‌کانی خه‌ڵک پێشێل ده‌که‌ن و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ک که چه‌نده بێ شه‌رمانه‌ش بێت ده‌یگرنه‌به‌ر له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا، ئه‌وان ته‌نانه‌ت ئاماده‌شن سه‌ر بۆ نه‌یاره‌کانیشیان شۆڕکه‌ن له پیناوی مانه‌وه‌دا.
کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان، وونکردنی چالاکه‌وانان، ڕاونان و تۆقاندنی نه‌یارانی سیاسی خۆیان، تێک‌شکاندن و شه‌ڕی ده‌رونی ئه‌وانه‌ی که ملناده‌ن پێیان، ته‌نانه‌ت له نێو بردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ش که له‌ڕیزیه‌کانی خۆیاندان و وه‌ک پێویست گوێ ڕایه‌ڵ نین. ده‌سه‌ڵاتی باشوور نموونه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی تری خۆرهه‌ڵات و ئه‌فریکاو ئاسیا‌و…هتد. هه‌مان پڕۆسه‌ی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی تۆقاندن و سه‌رکوتکردنه‌وه ده‌به‌نه پێشه‌وه، ئه‌وان خۆیان کۆنترۆڵی هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و ئاسایشی ووڵاتیان کردوه، چۆنیشیان بوێت گه‌مه به‌و سستم و یاسا‌و ڕێسایانه ده‌که‌ن که هه‌یه. ئه‌وان نه‌ک پێویستیان به گوێ بادانی حاکمێک نیه له بڕیارداندا، به‌ڵکو چۆنیشیان بوێت یاساکان هه‌ژمارده‌که‌نه‌وه.
به‌ڵام بۆ ئێمه پرسه‌که ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێت چی بکه‌ین؟
به‌دڵنییاوه ئێمه لێره‌دا وه‌ک هێزێک ده‌بێت خۆمان کۆکه‌ینه‌وه، وه‌ک هێزێکی جه‌ماوه‌ری، ڕێکخراوه‌یی، چالاکه‌وانان، خه‌ڵکانی ئازادیخواز لایه‌نه جه‌پ و سۆسیالیسته‌کان، له به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوودا دژ به‌م پێشێلکاری و قاتوو قڕیه‌ی که هه‌یه بوه‌ستینه‌وه، ده‌بێت جۆرێک له ڕێکخستنی شورایی یان کۆمیته‌یی دروستبکرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێکه‌وه هه‌میشه ئاماده بێینه مه‌یدان و ڕێگه به‌م هه‌موو کاره‌سات و ملهوڕییه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرین که هه‌یه، ده‌بێت ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا هێزێکی به‌رچاوی دیاربین که چیتر ئه‌و نه‌توانێت وا ملهوڕانه ئازادیه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئێمه قۆرخ بکات و چۆنیش بیه‌وێت گه‌مه به یاسا‌و مافه مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵک بکات. دروستکردنی که‌مپینێکی هه‌میشه‌یی له هه‌موو ئه‌و ده‌سته‌و ڕێکخراوو چالاکه‌وانانه‌ی که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ده‌بێت پرسی هه‌نوکه‌یی و ده‌ستبه‌جێی ئێستام بێت بێ گوێدانه جیاوازی بیروڕای ئایدیۆلۆژی و تێڕوانینمان له‌سه‌ر هه‌ندێ پرس که ده‌کرێت دواتر له‌ڕێگه‌ی خه‌باتی سیاسی به‌رده‌وامه‌وه پێگه‌یه‌کی تر‌و جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی ڕۆشنترو جیگیر تر به خۆی بدات.
هیوادارم ڕۆژێک زووتر بیر له دروستکردن و ڕێکخستنی ئه‌م هێزه په‌رش و بڵاوه‌مان بکرێته‌وه، به دڵنییایه‌وه هێز له یه‌کبونماندایه، ده‌نا ملهوڕانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری له ئێستادا، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، هاوپشت و هاوده‌نگی یه‌ک له پێناو قۆڕخکردنی زیاتری ئازادیه‌کانی ئێمه‌دا هاوده‌نگ و کۆکن.