نەوت تەواو بوو ئێستا نۆرەی غازە!، سەبارەت بە گرێبەستی غاز؟
ريبوار ياسين فتاح
لە (٢٠)ی ئایاری (٢٠٢٥)، حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرەک وەزیران (مەسرور بارزانی)، دوو گرێبەستی گرنگی نەوت و گازی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکی (HKN Energy) و (WesternZagros Reso
کێڵگەی (تۆپخانە) و (کوردەمیر)، لە بنەڕەتدا یەک کێڵگەیە، لە سنوری (سەنگاو)ەوە دەست پێدەکات تا شاخەکانی (داری خلە)، بەڵام بەهۆی گەندەڵی پێشتر، کێڵگەکان بە کێڵگەی بچووک بچووک دابەش کران تا بدرێن بە بەڵێندەر و کۆمپانیای زیاتر. کێڵگەی (میران)یش لە (بازیان)ەوە دەست پێدەکات تا شاخی (پیرە مەگرون). پرسیارەکە ئەوەیە: ئەم دوو کێڵگەیە بە بەهای (١١٠) ملیار وزەیان تێدایە؟
ئەوەی حکومەتی هەرێم لە ئێستادا دەیکات، تەنها بۆ ڕیکلام و شۆی ئیعلامییە. ئەگەر (١١٠) ملیار بەو مانایە بێت، ئەوا ئەم دوو کۆمپانیایە لە ئێستاوە تا (٣) ساڵی داهاتوو ئیش دەکەن، هەموو ئەو بڕەی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێم دەستیان دەکەوێت ــ لە کرێکار و وەستا تا شۆفێر و ڕاوێژکار و مەسئول و حیزب چی، هەمووی بەو بڕە دەخەمڵێندرێت لە کاتێکدا ڕەنگە دوو سبەی نرخی وزە بگۆڕێت. واتە ئەمە جۆرێکە لە خەیاڵ خۆشی و پێوانەیەکی هەڵەیە.
ئەوەش ڕوونە: لە ڕابردودا، بەهۆی نەوتەوە، خەڵک قەرزار کرا. تەنانەت زستانان، زۆرینەی خێزانەکان بەهۆی گرانی سوتەمەنیـیەوە ناتوانن دوو ژوور گەرم بکەن.کەواتە، ڕای گشتی مافی خۆیەتی بزانێت:
ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە چییە و چۆنە؟ پشک و بەشداریـیەکان چۆنن؟ حەقیقەتی کۆمپانیاکان چیـیە؟ سودە دارایـیەکانی ئەم گرێبەستە بۆ خەڵک چیـیە؟ ئایا لە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەدا هاتووە کە پێش هەموو شتێک گاز بە بۆری و بە نرخێکی هەرزان بگاتە خەڵک؟ یان چی؟!!
پێویستە ئەوەش بڵێین کە سەرۆکی (یەکێتی) پاڤڵ تاڵەبانی، لە لێدوانێکیدا وتی:”مەگەر بەسەر لاشەی مندا پڕۆژەی غاز و بۆڕی غاز لێبدرێ”. کەواتە وا دیارە: ئێوە ئۆکەیتان کردووە، بۆیە (مەسرور بارزانی) گرێبەستی کردووە؟!
لە ڕابردودا، عیماد ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی و هتد. دەیانوت: “ئێمە ئاگامان لە وردەکاری پڕۆسەی نەوتە”. خوای لێخۆشبێ، مام جەلال لەگەڵ بەرزانی سوکانی نەوتەکەیان بادا، کەچی لەم دوایەدا، ئێوە ویستان خۆتان لە بەرپرسیارێتی بدزنەوە.
ئێوە وەک (یەکێتی) و (سەرۆکی یەکێتی) دەخەینە بەردەم بەرپرسیارێتی بە ئەندازەی (پارتی). فەرموون، ڕای ڕوون و ڕاشکاوی خۆتان لەسەر ئەو گرێبەستانە بۆ خەڵک بخەنە ڕوو.
هەروەها، پێویستە هەر لە ئێستاوە، هێزە موعارەزەکانیش هەڵوێستی خۆیان هەبێت. خەڵکیش مافی خۆیەتی بڵێت: “چەندمان لە نەوتەکەی نێچیرڤان بارزانی هەڵکڕاند، هەر هێندەش لە غازەکەی (مەسرور) هەڵدەکڕێنین”.
بێ دەنگی پەرلەمان و ناشەفافیەت (Transparency)؟
یەکێک لە ناتەواوترین بابەتەکان لەسەر ئەم گرێبەستە، نەبوونی دەنگ و ڕۆڵی پەرلەمان و ڕەخنەی گشتییە. بە پێی بنەماکانی حکمرانییەکی دیموکراتی، گرێبەستێکی ئەم قەبارەیە دەبێت لە ڕێگەی یاسا و بڕیاری پەرلەمان و ڕووناکییەکی گشتی بڕیار بکرێت.
ئایا ئەمە دەبێت دەستپێکی نوێی قەرز و کێشەی مووچە بێ؟
لە هەرێم، قەرزە گشتییەکان و نەبوونی مووچە لە کاتی خۆیدا گرنگترین کێشەی ژیانی خەڵکن، بەڵام بە واژۆکردنی گرێبەستێکی بێ ڕەخنە، بێ سەروەری پەرلەمان، و بێ تێبینی لە ماف و یاسا، خەڵک هەست دەکەن کە: ئایا ئەمە تەنها قەبارەیەکی نوێـیە بۆ کۆنکردنەوەی گەندەڵییەکی کۆن؟
پەیوەندیدان بە حکومەتی عێراق:
حکومەتی عێراق ڕوون دەکاتەوە کە: (مەسرور بارزانی)، لە بەرژەوەندی عێراق و گەلی کوردستان مامەڵە ناکات؛ بەڵکو لە بەرژەوەندی بنەماڵە، حیزب و هاوپەیمانە بیانییەکان مامەڵە دەکات. هەر ڕێککەوتنێک بەبێ لێپرسینەوە:
• قەیرانی ئابووری قووڵتر دەکاتەوە.
• بۆشایی لەگەڵ بەغدا زیاد دەکات.
• مەترسی ململانێی مەدەنی و گۆشەگیری نێودەوڵەتی زیاد دەکات.
پرسیارە سەرەکییەکان
١. لە چوارچێوەی چ شەرع و دەستوورێک ئەم گرێبەستە ڕوویداوە؟
لە غیابی پەرلەمان و دامەزراندنی نەوەیەکی دیموکراتی، هیچ دەسەڵاتێکی حکومەت ناتوانێ گرێبەستی بەو قەبارەیەی دارایی و وزەیی بکات.
٢. ناوەڕۆکی گرێبەستەکە چیه؟
• بەشداری و پشکی حکومەتی هەرێم چییە؟
• سودە داراییەکان بۆ کییە؟
• کێ بەفەرمی سەرپەرشتی ئەم گرێبەستە دەکات؟
• داهاتەکە بۆ خەزێنەی گشتی دەچێت یان بۆ ئەنجامی سیاسەتی تایبەتی؟
٣. ئایا لە ناو گرێبەستەکەدا بڵاوکراوەتەوە، کە پێش هەموو شتێک گاز بە نرخێکی کەم بەرەو خێزانەکان بگات؟
بەپێی ئەو بەها و قەبارەی گرێبەستە، پێویستە پێشبینی بەرزترین سود بۆ هاوڵاتییانی هەرێم بکرێت، نە تەنها بۆ فەرمی نوێنەرانی دەسەڵات.
هۆشیاری و داواکاری
• گرێبەستی بێ ڕووناکی، بێ دەنگی پەرلەمان، و بێ ڕەخنەی گشتی، دەتوانێت سەرەتا بێت بۆ قەرزهێنانی نوێی هەرێم و گەورەکردنی کێشەی سوتەمەنی و نائەرکەی مووچە.
• نوێنەرایەتی ئەمریکا و حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەرپرسیارەتی بزانن لە پشتگیری یاساسازی و بنەماکانی دیموکراسی.
• ئەم گرێبەستە، ئەگەر بە شێوەیەکی نادیار و نادروست پێشکەش کراو بێت، بە تەواوی دژە بە مافەکانی خەڵکی هەرێمە.
نەبونی بەرپرسانی ئەمریکی لەمەراسیمی واژۆکردن:
گرێبەستەکان لە ژووری بازرگانی ئەمریکا واژۆکران، بەڵام هیچ بەرپرسێکی حکومەتی ئەمریکی ئامادەنەبوو. تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئەمریکی لەسەر ئەم گرێبەستانە قسەی نەکردووە. ئەمەش سەرنجی ڕۆژنامەنوسان و چاودێرانی کوردستان ڕاکێشاوە، چونکە گرێبەستەکانی بەو قەبارەی گەورەن (١١٠ ملیار دۆلار بە گوێرەی بەیاننامەی حکومەتی هەرێم)، چاوەڕواندەکرا بەرپرسانی ئەمریکی تێیدا بەشداربن، بەتایبەتی کە قەبارەکە سێ هێندەی بازرگانی ساڵانەی نێوان ئەمریکا و تورکیایە.
کۆتایی: کێشەی مووچە، نەوت، ناسەقامگیرییەکانی بەغدا، گرێبەستی گاز… هەموویان دەستپێکێکی نوێن بۆ داخستنی بابەتێکی گەورەن لە مەیدانی ڕاگەیاندن و ڕەخنەی گشتی.
بەپێی بنەماکانی دیموکراسی، داواکاری گشتییە:
• ڕووناکی (شەفافیەت- Transpare
• بەرپرسیارێتی
• گەڕاندنەوەی دەسەڵات بۆ نێوان خەڵک و پەرلەمان.