تاوان
عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
دوای راپه‌رین ، بێ ده‌ستووریی و بێ یاسا یی و بێ سیسته‌میی و بێ سه‌رو به‌ره‌یی ، بە جۆرێک کایەکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی داگیر کرد ، دیارده‌ی چه‌کداری به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو سه‌راپا سه‌رشه‌قام و کۆڵان و گه‌ڕه ک و بازاڕی شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کانی ته‌نی ، کڕین و فرۆشتنی چه‌کی سوک و قورس بوو به دیارده‌یه‌کی ئاسایی.
له کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان ، سه‌رکرده‌ی حیزبه سیاسیییه‌کانی کورد ، ده‌مانچه‌ی گران به‌ها و چه‌کی جۆراو جۆریان ده‌کرد به دیاری ده‌ستیان بۆ کڕینی ئیراده‌و ویژدانی ده‌نگی خه‌ڵك ،
کورسییه‌کانی په‌رله‌مان و حکومه‌تیان له‌سه‌ر ئیسک و پروسکی شه‌هیدانی نیشتمان وئه‌نفال و ژه‌هربارانی هه‌ڵه‌بجه‌و نیشتمان و گۆڕه‌به کۆمه‌ڵه ونه‌کان پێک هێنا .
په‌رله‌مان و حکومه تی هه‌رێم ، هیچ سنوور‌و یاسایه‌کیان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک دیاری نه‌کرد .
سه‌دام و به‌عس له‌ئه‌نفالی 1988 دا ، هێزی کاری گه‌نجانی ئه م نیشتمانه‌یان ته‌فرو تواناکرد .
گەنجانی کورد ، خەونی ئەوەیان هەبوو ، لە سایەی حکومڕانی کوردا
، رۆڵی خۆیان ، به پێی توانا جیا جیاکانیان له کاری بنیات نانه‌وه‌ی نیشتمان دا ببینن .
سه‌رکرده سیاسییه‌کانی کورد ده‌یان وسه‌دان و هه‌زاره‌ها له‌و گه‌نجانه‌یان کرد به چه‌کدار و پاسه‌وانی خۆیان و ماڵ و باره‌گای حیزبه‌کانیان .
چه‌ک ئه‌وه‌نده زۆر بوو ،رۆژانه له‌م لاو وئه‌ولا ، له سه‌ر کێشه‌کی بچوک ،له ناو شار‌و قه‌زاو ناحیه‌و ئۆردوگاو گونده‌کان ، ده‌یان تاوانی گه‌وره و کاره‌ساتی جه‌رگ بڕ ی ئاڵۆز ی کوشتن روو ده‌دات .
بێ ده‌نگی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم له به‌رده‌م ئه‌م هه‌موو دیارده سلبی وزنجیره کارەسات و تاوانانه ، چی ده‌گه‌یه‌نێت؟
گه‌ر سنوورێک بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک و دیارده‌ی چه‌کداری وتوندوتیژی و تاوانی تاوانباران دیاری نه‌کرێ، ئه‌وا دیارده‌ی چه‌کداری و تاوان ده‌بێت به کلتور.
له دوای راپه‌ڕینه‌وه سه‌رکرده‌کانی کورد به دوای که‌سانی ئینتیهازیدا ده‌گه‌ڕان ، هه‌مووئۆرگانه‌کانی حیزب و کایه‌کانی حکومه‌تیان پێ پڕکردنه‌وه ، ئه‌و که‌سه خۆبه‌ره‌پێشه‌وه‌و مه‌قاش وماستاوچێ و نه‌فس نزمانه ،بە نمایش و فیشاڵ ومه‌دحی درۆ ، یاریان به عه‌قڵی حه‌کیمانه‌ی سەرکردەکان ده‌کرد .
به درۆی ره‌نگاو ره‌نگی لەب لەبانانەیان ، سه‌رکرده‌کانیان له سه‌نگی خۆیان گه‌وره‌ترده‌که‌ن ، به نمایشی جیا جیا ده‌یان کردن بە دۆنکیشوت ، سه‌رکرده‌کان به جۆرێک له خۆیان رازی ده‌بن ، خۆیان لە سەرووی دەستوورو یاسا‌و دادگا و هاوڵاتیانەوە ده‌بینن .
سه‌رکرده‌ی سیاسیی حیزبه‌کان، مل ملا نێی لاوه‌کی خۆیان به جۆرێک گه‌وره ده‌که‌ن ، به رق و زه‌برو زه‌نگ و تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌و توندوتیژی وهێز و چه‌ک ، هه‌ره‌شه له یه‌کتریی ده‌که‌ن .
په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم، نه‌یان توانی سوود له توانای له بن نه‌هاتووی ،ئه‌و هه‌موو دکتۆرو پسپۆڕوراوێژکارییه یاسایی وده‌روونی و ئه‌و هه‌موو دادوه‌ره به ئه‌زموون و به‌هه‌ڵوێستانه‌ی نیشتمان وه‌ربگرن .
بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی دیارده‌ی رق و توندوتیژی وکلتوری تۆڵه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌وزه‌برو زه‌نگ ، قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌ک وچه‌کداری و که‌م کردنه‌وه‌ی تاوان .
حیزبه‌کان ، مه‌کته‌بی کۆمه‌ڵایه‌تیان له ده‌ره‌وه‌ی دادگا ، پێک هێناوه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵاییه‌تیه‌کان ، ئه‌م چاره‌سه‌ره کۆمه‌ڵاییه‌تیانه ،بره‌و زیاتر به دڕێژه‌دان به تاوان ده‌دات .
گه‌ر تاوانبار رووبه‌رووی دادگا‌و یاسا نه‌کرێته‌وه ، کادره‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی تاوانبار و تاوانه‌که‌ی به دانیشتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، به رێکه‌وتنێکی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر بکه‌ن ، تاوانبار ده‌بێ به که‌سێکی ئاسایی و تاوانیش ده‌بێت به کارێکی سروشتی .
سەرکردەکان به‌هۆی ململانێ ی ناڕه‌وای حیزبایه‌تییه‌وه ، رێزی به‌های ده‌ستوورو یاسا و شکۆی دادگا ناگرن ، خۆیان بوار ده‌ده ن به‌و تاوانبار‌و چه‌کدارانه ، له‌م لاو له‌ولا تاوان بکه‌ن و داڵده‌یان ده‌ده‌ن، هێزی بۆ دروست ده‌که‌ن و به‌رگری و پشتوانیان لێ ده‌که‌ن .
سه‌رکرده‌کانی کورد ، وه‌ک سه‌دام ، گرنگی ده‌ده‌ن به‌و پیاو کوژو ئه‌و تاوانبارانه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه له پلان وبه‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی دیاری کراودا بخزێننه زنجیره زه‌لکاوی تاوانی گه‌وره‌تر ، دواتر ئه‌و تاوانبارانه وه‌ک ئامێرێک له سیناریۆێ ی ململانییه ناڕه‌واکانیان دا بۆ تاوانی گه‌وره‌تر به‌کار بهێنن.
سه‌رکرده‌کان وه ک سەدام ، رۆڵ دەبەخشن بەپیاو کوژ و تاوانبارەکان ،فه‌وجی تایبه‌تی بۆ خۆیان وخانه‌واده و که‌س وکارو عه‌شره‌ته‌کانیان ده‌که‌نه‌وه ، هه‌موویان ده‌که‌ن به ئامێری مەرامی تایبه‌تی حیزب .
رۆژانه له ناوشاری (سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک و شار‌و شارۆچکه کانی هه‌رێم هه‌ڵسوڕاوانی سیاسیی و تێکۆشه‌ران و که‌سانی خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسیی رۆژهه‌ڵات و باکوور‌و رۆژئاوای کوردستان له سیناریۆیی جیا جیادا له ناو شه‌قام و گه‌ره‌ک و کۆڵان و ماڵه‌کان دا به به‌رچاوی هاوڵاتیانه‌وه تیرۆر ده‌کرێن ، وه‌ک :
1-شوکریه سه‌رحه‌د ، له 17 / 9 / 2021 له گه‌ڕه‌کی چوارچرای سلێمانی تیرۆر کرا .
2-زه‌کی چه‌له‌بی ،له 17 / 5 / 2022 له گه‌ڕه‌کی به‌ختیاری تیرۆر کرا .
3-بیرڤان زه‌لان . له 28 / 7 / 2022 له که‌مپێکی نزیک سلێمانی تیرۆر کرا.
4-سوهیل خورشید .له 28 /8 / 2022له قه‌زای کفری تیرۆر کرا .
5-ناگه‌هان ئاکارسه‌ل ، له 4/ 10 /2022 له گه‌ڕه‌کی به‌ختیار تیرۆر کرا .
ئه‌م کاره تیرۆریستیانه ده‌یان پرسیاری بێ وه‌ڵام ، له لای هاوڵاتیان و دنیای ده‌رەوه دروست ده‌کات؟
ئایا له‌م وڵاته‌دا هیچ ده‌ستوورو یاسا‌و رێسیایه‌ک نییه ،سنوورێک بۆ ئه‌و تیرۆریستانه دابنێ؟
رۆژانه فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا‌و ئێران ده‌یان ژن و مندال و په‌نابه‌رله که‌مپی مه‌خمورو کۆیه‌و زرگویزه‌ڵه‌و شارباژێرو شوێنه جیا جیاکان کۆمه‌ڵ کوژ ده‌که‌ن .
ئایا رۆڵی دام و ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش به‌رامبه‌ر به‌و تاوانه نامرۆڤایه‌تیانه چی یه ، ئایا ده‌توانن به‌داداچونی بۆ بکه‌ن و تاوانباران ده‌سگیر بکه‌ن و بدرێن به دادگا ؟
ئایا ئه‌م زنجیره کاره تیرۆریستیه پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌ی ئێران و تورکیایه ، له به‌ر ئه‌وه‌ی حیزبه‌کان و حکومه‌تی هه‌رێم لاوازن ، سێبه‌ری ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ن ؟
سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد له دوای راپه‌ڕینه‌وه به‌های یاسا و رێساوو شکۆی دادگایان به جۆرێک کاڵ کرده‌وه ته‌وه ، تاوانباریان کرد به که‌سێکی ئاسایی و تاوانیان کرد به دیارده‌یه‌کی سروشتی ، به‌ها ی شکۆی نه‌رێتی کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و کەسێتی مرۆڤی کوردیان ورد‌و خاش کرد .
