کۆمۆنیستەکان لەسلێمانی بۆچی گوللەبارانکران، دادگاکان خزمەتکاری کێن؟
حمەڕەش کوردستانی تایبەت /
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ لەسەردەمی دوو ئیدارەیی سەرانی دەسەڵاتی کوردی لە کوردستانی عیراق ،کە ئەوکات تامەزرۆی جاشەتی بوون هەردەسەڵاتێک ملی وڵاتێکی زل هێز یان دەوڵەتێکی دکتاتۆرو فاشلی ڕادەکێشا بۆ ناو عیراق بۆ ئافەرین و دەست لەملدانێک ، دوو دەیە زیاتر لەمەو پێش کە ئەوکاتە مۆدێلی کۆیلایەتی هەر تازەبوو ،یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ڕابەرایەتی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ دارودەستەکانی خوار خۆی بە هاندان و دەست لە پشتدانی دەوڵەتی ئیسلامی ئێرانی هار ،لەناوجەرگەی شاری سلێمانی پێنج کادیری حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراقی گوللەباران کردن و تەرمەکانی لەڕێگای شارەوانیەوە بەخاک سپاردن، ئەو ڕووداوە بۆ کۆمۆنیستەکان و حزبی کۆمۆنیست و ئازادی خوازان کۆن نەبووەو هەر نوێیە، لەسەر ئەم ڕووداوە ناخهەژێنە ، چەند ڕابەرێکی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بۆ ئەڵتەرناتیڤی شورایی هۆکارو چۆنیەتی ڕوداوەکەو بە ئەنجام نەگەیشتنی بەسزانەگەیاندنی تاوانباران بەو شێوەیە دەیگێڕنەوە:
شاباز محمود ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان دەڵێت، ٢٣ساڵ بەر لە ئێستا،دوای ئەوەی کە بەرەی فراوانی ناڕازی ئازادی خوازان‌و پێشکەوتنخوازی دەرەوەو ناوەوەی کوردستان ڕێگای دادگایان بۆ قەدەغەکردنی هەڵسوڕانی ئاشکرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق لەبەردەم یەکێتی نیشتیمانیدا داخست،سەرکردایەتی ئەو حزبە بە ڕابەری(نەوشیروان مستەفا) ڕێگای ناڕەوای گێچەڵی سەربازیان هەڵبژارد.
دوای گەمارۆدانی سەربازی بارەگاکانی حزب‌و بەبارمتەگرتن ودەستگیرکرنی دەیان کەس لە هەڵسوڕاوان‌و دۆستانی حزب‌و بڕینی ئاووکارەباو تەلەفۆنی بارەگاکان و ماڵەکانی دراوسێی، بارەگاکانی حیزب، رێك لەوکاتەدا کە وەفدی ڕابەری حزب لە گفتوگۆدا بوون لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیدا، هێزەکانی یەکێتی لە بۆسەیەکی لە پێشدا ئامادەکراودا لەگەڕەکی عەقاری، دەستڕێژی گوللەیان لە سەیارەیەکی حزب کرد‌و هاوکاتیش هێرشیان بۆ سەر بارەگای کۆمیتەی ڕابەری ڕێکخراوی کوردستانی حزب دەستپێکرد. بەم شێوەیە پەڵەیەکی ڕەشی تریان خستە سەر مێژووی لێوان لێو لە تاوانیان و بەڕۆژی ڕووناک و بە بەرچاوی خەڵکەوە پێنچ هاوڕێی ئێمەیان تیرۆرکردن. بەڵام تاوانەکەیان هەر لێرەدا کۆتایی نەهات.
سەرکردایەتی یەکێتی بە ڕابەری (نەوشیروان مستەفا)و دارودەستەکەی دوور لە کەمترین پرەنسیپی ئینسانی و لەترسی نارەزایەتی جەماوەر، هەر ئەو شەوە لاشەی بێ‌گیانی هاوڕێیانمان دەکەن بەژێر گڵەوەو ئێمەو کاسوکاری هاوڕێیانمان لە دوا نیگا‌و ماڵئاوایی هاوڕێکانمان و جگەرگۆشەکانیان بێبەش دەکەن!
((کـــــــۆمـــــــۆنیستــەکــان ،داوای ئـــازادی و یـــەکـــسانیـــان دەکـــرد))
لەسەرهۆکارو ئامانجی ئەم تاوانەی یەکێتی بۆ سەر کۆمۆنیستەشۆڕشگێڕەکان ، شاباز دەڵێت ، ئامانجی یەکێتی لەم کردەوە ڕەزیلانەیە بەسادەیی لە شکاتنامەکەی لیوا(نەزەر عەلی ئەکبەر) لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لە دادگای سلێمانی ئاشکراکراوە.
لەو شکاتنامەیەدا ئەوە هاتوە کە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری داوای سەربەخۆیی کوردستان‌و یەکسانیی ژن‌و پیاوو گۆڕینی یاسای باری کەسێتی عێراقی دەکات ، بۆیە دەبێت هەڵسوڕانی ئەو حزبە قەدەغە بکرێت!
سەرەڕای ئەوەی کە تەنیا چەند خولەکێک پێش کردنەوەی ئاگری چەکەکانیان،(نەوشیروان مستەفا) بە زمانی خۆی بە وەفدی حزبی وتبوو: (ئێمە فشاری حکومەتی بەعس و جمهوری ئیسلامی ئێرانمان لەسەرە کە نابێت ئێوە هەبن، ئێمەش شەڕی ئەو دوانەمان پێناکرێت).
دوای تەنها دوو ڕۆژ لە هێرشەکە، جمهوری ئیسلامی سوپاسی تاڵەبانی کرد. ئەمڕۆ٢٣ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا تێدەپەڕێت و زیاتر لە دەساڵە ساڵیش بەسەر تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی ئێمەدا لە دادگای سلێمانی بۆ بە دادگایی کێشانی خوڵقێنەرانی تاوانی ١٤/٧/٢٠٠٠دا گوزەر دەکات و تا ئێستا بەرەوپێشەوەچوونێکی ئەوتۆ لەم دۆسیەدا بەدەر ناکەوێت.
ماوەیەکی دوور‌و درێژ دادگا بێدەنگەی لە سکاڵاکەی ئێمە کرد بەبەهانەی ئەوەی بەڵگەی پێویست لە بەر دەستدا نیە. پاشان بۆمان ئاشکرابوو، کە نەوشیروان مستەفاو هاوەڵەکانی لە سەرکردایەتی ئەوکاتی یەکێتی، هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە کوژرانی ئەو هاورێ‌یانە بسەلمێنێت فەوتاندوەو تەنانەت لە فەرمانگەی(دادوەری پزیشکی)ش تۆمارنەکراون.
لەبەرچی دۆسیەکە بەکراوەیی ماوەتەوە لەدادگا، ئەو ئەندامی کۆمیتەناوەندیەی حزبی ناوبراو دەڵێت، هەموو ئەوهەوڵانەی داومانە بۆماندەرکەوت کەدادگا لەژێر هەژموونی حزبی دەسەڵات دایە، نانتوانێ بڕیاری پێویست بدات ،تاوانباران ڕاکێشێتە بەردەم دادگاکان بۆیە ئەم کەیسە بەکراوەیی دەمێنێتەوە ،هەرکاتێ لەهەرشوێنک دەرفەت ببێت بۆ بەدادگاو بەسزا گەیاندنی تاوانباران درێخی ناکەین ڕووداوەکە هەموو ساڵێک لە هەر کاتێکدا بۆ ئێمە نوێیەو کۆن نابێت.
ئه‌ڵته‌رناتیڤی شورایی دەپرسێت، هۆكاری تیرۆركردنی پێنج هه‌ڵسوڕاوی كۆمۆنیستی كرێكاریی چی بوو؟
جه‌مال موحسین ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی کۆمۆنیستی کارگەری دەڵێت، ئه‌م بابەتە ڕه‌هه‌ندێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی هه‌یه. ململانێی نێوان بۆرژوازی كورد له‌گه‌ڵ كرێكار و كۆمۆنیزم مێژووی هه‌یه و له كاتی شوراكانه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
چونكه كرێكار و كۆمۆنیزم له كوردستان هاته گۆڕه‌پانی سیاسیه‌وه، ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ری و حیزبی خۆی پێكهێنا، ئه‌م ململانێیه‌ش شێوازی فراوانتری به‌خۆیه‌وه گرت.
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی وه‌كو حیزبێكی ده‌خاڵه‌تگه‌ر له خه‌باتی كرێكاراندا ڕۆڵی به‌رچاوی گێڕا. له هه‌وڵی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بۆ باشبونی ژیان، بێكاران بۆ كاری گونجاو و بیمه‌ی بێكاری مه‌یداندار و له ڕیزی پێشه‌وه بوو.
خه‌باتی ژنان و پیاوانی بۆ یه‌كسانی هه‌مه‌لایه‌نه بره‌وپێدا. تا ڕاده‌یه‌ك پاشه‌كشه‌ی به ئیسلامیه‌كان كرد و داكۆكی له مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه كرد. لاوانی بۆ خه‌بات بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له ڕێكخراودا ڕێكخست. بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆ به‌ساڵاچووان و مناڵان كاری كرد و ڕێكخراوی پێكهێنا.
به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و ئارامی و ئاسایشی بۆ كۆمه‌ڵگه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی كاره‌كانیدا دانا‌و بۆی تێكۆشا… هتد. ئه‌م حیزبه هه‌ر زوو په‌رده‌ی له‌سه‌ر سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵماڵی و به دوژمنی چینایه‌تی كرێكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ناساند. ئیتر ئه‌م حیزبه له‌لایه‌كه‌وه سه‌نگه‌رێكی قایمی به‌رگری و هێرشی چینایه‌تی بوو بۆ كرێكاران و جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه بووبووه ڕێگر له‌به‌رده‌م بۆرژوازی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا كه ئه‌یویست ڕێگه‌كه‌ی بۆ سه‌ركوت و بێمافی زیاتر ته‌ختتر بێ. بۆیه بۆرژوازی كورد (به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی) پلانی جۆراوجۆریشیان له دژی كرێكار و كۆمۆنیزم و حیزب و ڕێكخراوه‌كانی گرته به‌ر. هه‌ر له داخستنی شوراكانه‌وه‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادی له ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كان و زیندانی كردنی هه‌ڵسوڕاوو ڕابه‌رانیان، هه‌تا تیرۆركردنی ڕابه‌رانی كۆمۆنیست له‌و كارادانه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی كورد بوو له دژی ئێمه.
بۆیه كێشمه‌كێشی نێوان ده‌سه‌ڵات و كۆمۆنیزم له‌و ئاسته‌دا بوو كه ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌رفه‌تێكی ئه‌گه‌ڕا گورزی لێبوه‌شێنێ.
خودی ڕوداوی ١٤\٧\٢٠٠٠ كه تیایدا پێنج هاوڕێ و كادری حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه و له جه‌رگه‌ی شاری سلێمانیدا كوژران، به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له و هه‌وڵ و پیلانگێڕیانه‌ی بۆرژوازی كورد و به تایبه‌تیش یه‌كێتی نیشتمانی له دژی كۆمۆنیزم.
یه‌كێتی سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا له‌ڕێگه‌ی یاساییه‌وه پێش به هه‌ڵسوڕان و چالاكیمان بگرێت. ئه‌وه بوو ٣ كادری حیزبیان ده‌ستگیر كرد و ده‌عوانامه‌یه‌كی ڕسوای له دژی حیزبی ئێمه به‌رزكرده‌وه له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌دا كه ئه‌م حیزبه خواستی یه‌كسانی ژن و پیاوی به‌رزكردۆته‌وه و به‌رپاكردنی ڕیفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان به ده‌سته‌وه گرتووه و داكۆكی له ئاواره عه‌ره‌ب زمانه‌كان ئه‌كات و داكۆكی له ئازادی و مافه فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌كانی جه‌ماوه‌ر ئه‌كات. تا به‌مجۆره و به یاسای كۆنه‌په‌رستانه و به‌عسی، حیزبی ئێمه بدات به دادگا.
به‌ڵام دوای ڕسوابوونی ده‌عوانامه‌كه‌یان له‌ڕوانگه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستانه‌وه‌و پاشه‌كشه‌پێكردنیان، كه‌وتنه گێچه‌ڵ كردنی سه‌ربازی له دژی حیزب.
ئه‌وه بوو له‌ژێر بیانوی نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری له شاره‌كاندا، كه‌وتنه دروستكردنی گرژی زیاتر. گه‌مارۆی ڕادیۆی حیزب و باره‌گاكانی كۆمیته‌ی ڕابه‌ریی ڕێكخراوی كوردستان و مه‌كته‌بی سیاسی‌یان دا.
به قه‌ناس هاوڕێیه‌كیان له سه‌ربانی باره‌گای كۆمیته ڕابه‌ری كوشت ، ئه‌و هاوڕێیانه‌ی به سه‌یاره‌كه‌ی حیزب چووبوون ئازوقه و پێداویستی بكڕن، كه‌وتنه كه‌مینی هێزێكی بێشوماری ئاسایشی سه‌ر به یه‌كێتیه‌وه‌و چوارکەس له هاوڕێكانمانیان كوشت.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی دیسان دەپرسێت ، ئایا هەنگاوی نوێ چییە کە لە ڕابردوو کاری لەسەر نەکراوە، بەڵام لەداهاتوو کە ئێوە کاری لەسەر دەکەن بۆئەوەی ئەم دۆسیە بەقازانجی خانەوادەی گیانبەختکردوانی تاانلێکراوەکان هەرچی زووترە یەکلاببێتەوەو بکوژانیان بەسزایی خۆیان بگەن وسزا بدرێن لەدادگا؟
جه‌مال موحسین دەڵێت ، تیرۆركردنی ئه‌م هاوڕێیانه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیه، نه‌ك قه‌زائی و یاسایی. ببینن چ ڕوداوێكی كوشتن كه سیاسی بێ، گه‌یشتووه به ئه‌نجامی خۆی و بكوژ یان بكوژان ده‌ستگیر كرابن؟
دادگاكان و دادگای باڵا له كوردستان سه‌ر به ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارن و بێلایه‌ن نین. كوردستان به جۆرێك نییه كه به داخه‌وه هه‌یئه‌ی مونسیفینی بێلایه‌ن بێ و ماف بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیه‌كان بسه‌نێته‌وه.
سزای تاوانباران بدات. له‌وه‌ش واوه‌تر، تاوانباران نه‌ك هه‌ر سزا نه‌دراون، بگره خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدان، كورسیه هه‌ستیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆتەدەست..