ئێمە بۆچی (مارکسیست)ین؟

0
کامەران احمد 
سەرمایەداری لە قووڵترین قەیرانەکانی مێژووی خۆیدایە. قەیرانێکی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یە، کەهەر ئێستا خۆی لە پشێوی سیاسی و چوونەسەری خەباتی چینایەتی لەسەرتاسەری جیهاندا نیشان ئەدات.لە کاتێکدا چینی دەسەڵاتدار هەوڵی ناشتنی مارکسیزم ئەدات، لە ڕاستیدا هیچ کات ئەوەندە لە چاو ئەمڕۆدا پرسەکە پەیوەنددار نەبووە. لە بابەتەی نوێ‌کراوەی ئالان ودز گرنگی و ڕۆڵی مارکسیزم لەمڕۆدا ڕاڤە ئەکات.
…………………………………….
لە ساڵی ١٩٩٢دا فرانسیس فوکویاما پەرتووکێکی لەژێر ناوی “کۆتایی مێژوو و دواین پیاو”، کە بووە باشترین فرۆشیی پەرتووک لەو کاتانەدا بڵاوکردەوە. بەدەنگی بەرز کۆتایی‌ هاتنی سۆسیالیزم، کۆمۆنیزم و ماکسیزم و سەرکەوتنی کۆتایی ئابوری بازاڕ و دیموکراسیەتی بۆرژوازی بانگەشە کرد. داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت بە مانای ئەوە بوو چیتر لێرە بەدوا تەنها یەک سیستم ئیمکانی هەیە: ئابوری بازاڕی سەرمایەداری، بەو مانایەی، مێژوو کۆتایی هات.
ئەم هزرە پێئەچێت لە ڕێگای ئەو سەرکەوتنە بەرچاوەی ئابوری بازاڕ دڵنیایی پێدرابێت، بە چەند ساڵێکی سەرکەتووانەی دوای یەک لە هەڵکشانی قازانج و گەشەی بەرچاوی ئابوری دانەپچڕاو دیاری کرابێت. سیاسی‌یەکان، پارێزەرانی بانکەکان، بەڕێوەبەرانی ۆڵ ستریت قانع بوون بەوەی سروشی دەورەیی پەرەسەندنی سەرمایەداری‌یان دەستەمۆ کردووە. هەموو شتێک لە پێناوی باشترین لە باشترینی جیهانی سەرمایەداریدا بووە.
بەڵام هەروا بە سانایی لە مێژوو خۆدەرباز ناکرێت. لەو کاتەوەی ڕەوڕەوەی مێژوو بە ١٨٠ پلە وەرچەرخاوە. تەنها دوای ١٦ساڵ لە پەرتووکەکەی فوکویاما قەیرانی ٢٠٠٨ تەواوی باڵەخانەی سەرمایەداری جیهانیی ڕووەو خاڵی هەرەس هێناوە، جیهانی نوقمی قووڵترین قەیران لە ساڵانی ١٩٣٠ەوە کردووە. هەرئێستا لە تەقەلای ڕزگارکردنی خۆیدایە لە ڕۆخی هەرەسهێنان.
هەر یەکێک لە پێشبینی‌یە باوەڕپێکراوەکانی فوکویاما بە ڕووداوەکانەوە ساختەکرابوون. پێش داڕمانی ٢٠٠٨، ئابووریناسە بۆرژوازیی‌یەکان شانازییان ئەکرد چیتر هەڵکشان و داکشان ڕووناداتەوە و ئەو دەورەیە کۆتایی پێهات. و گەیشتنە تیۆرییەکی نوێ‌ی سەرنجڕاکێش بە ناوی”ئەگەریی توانای بازاڕ”، کە بە پێ‌ی ئەو تیۆرییە، ئەگەر بازاڕ بۆ خۆی بەجێبهێڵرێت ئەوا هەموو شتێک چارەسەر ئەکات.
لە ڕاستیدا هیچ شتێکی تازە لەم جۆرە ئایدیایەدا نییە. تەنها دووبارەکردنەوەی ئەو ئایدیا کۆنانەیە کە یاسای سای (ژان باپتیست سای،١٧٦٢-١٨٣٢)لەخۆی گرتبوون، کە لە ئابوری بازاڕدا خستنەڕوو و داواکردن یەکتر هاوتا ئەکەنەوە، بەوپێیەش دروستبوونی قەیرانی زیاد بەرهەمهێنان ئەستەم بێت. مارکس پێش سەدەیەک لەمەوبەر ئەم ناماقوڵییەی تێکشکاندووە. لەسەر ئەو پێداگرییەی کە “درەنگ یان زوو” هێزەکانی بازاڕ هەموو شتێک ڕێک ئەکاتەوە، جۆن مەینارد کینیز ڕایگەیاند” لە درێژ ماوەدا هەموومان مردووین”.
ئەمڕۆ چیتر ئەم وەهمە کۆنە هیچ بەردێکی بەسەر یەکەوە نەماوە. بۆرژوازییەکان و ستراتیژناسەکانیان لە قووڵترین داڕمانی ئابووری خۆیاندان. لە ساڵانی ١٩٣٠دا، ترۆتسکی وتی بۆرژوازی “بە چاوداخراوی‌یەوە ڕووەو کارەسات ڕۆئەچوو”، ئەم وشانە بە تەواوی بۆ بارودۆخی ئێستا گونجاون. ئەتوانرا لە دوێنێدا بنووسرێن.
زۆر بەربڵاوانە ڕوون بووەتەوە کە سەرمایەداری ماتە وزەی(پۆتێنسییەڵ) پێشکەوتووخوازانەی خۆی شەکەت‌و ماندوو بووە. لە جیاتی پەرەسەندنی پیشەسازی، زانست، و تەکنەلۆژیا بە بەردەوامی بنکۆڵیان ئەکات. چیتر کەس باوەڕی بەوە نەماوە ئێمە لە ڕۆخی بووژاندنەوەی ئابووریداین. هێزەکانی بەرهەمهێن قەتیس ماون یان دائەڕمێن، کارگەکان وەک قاوغەشقارتە دائەخرێن و ملیۆنەهاش لەسەر کار دەرئەکرێن.
هەموو ئەمانە نیشانی ئەدەن کە هێزەکانی بەرهەمهێن لە سەر ئاستی جیهان واوەتر لە سنوورە بەرتەسکەکانی خاوەندارێتی تایبەتی و دەوڵەتی نەتەوەوە ڕۆیشتووە. ئەمە بنچینەیی‌ترین هۆکارە لە قەیرانی ئێستا، کە مایەپووچی سەرمایەداری پیت بە پیتی وشەکە ئەخەنە ڕوو.
لەهەموو جێگایەک نیشانەکانی قەیران لە باری ئاباوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی‌یەوە خۆیان نمایش ئەکەن. ئابووری مەزنی وڵاتی چین، کە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بەهێزکردنی گەشەی ئابوری و بازرگانی جیهانیدا هێواشی‌یەکی گەورە بەخۆوە ئەبینێت. لەکاتێکدا یابان دووچاری قەتیسبوون وداڕمانە. ئەوانەی پێیان ئەوترێت وڵاتانی ئابووری تازەپێگەیشتوو هەر هەموویان بەم پلە یان ئەو پلە لە قەیراندان، ئەمریکا بە قەیرانێکی کۆمەڵایەتی و سیاسیدا کە لە مێژووی هاوچەرخدا بێوێنەیە تێئەپەڕێت.
لە لاکەی تری ئەوروپای ئەتلانتیک سەرمایەداری لە بارودۆخێکی پەرێشاندایە. دۆخی یۆنان دڵنیایی‌یەکی گرافیکی بارودۆخی ناساغی سەرمایەداری ئەوروپی ئەخاتە ڕوو، بەڵام پورتوگال و ئیسپانیاش لەو باشتر نین. فەرەنسا و ئیتالیاش زۆر لەدوایانەوە دوور نین. بەریتانیاش، بە دوای بڕیاری کشانەوەی لە یەکێتی ئەوروپا ، کە وەک یەکێک لە جێگیرترین ولاتانی ئەوروپا چاوی لێئەکرا، پێ‌ی ناوەتە لێژبوونەویەکی سپیراڵ(ئیسپرینگ‌ئاسا)ی قەیرانی ئابوری، دابەزینی بەهای پاوەند و ناجێگیری سیاسی نەبڕاوەوە.
سیاسەتمدار و ئابووریناسە بۆرژوازییەکان، لە سەروو هەمووشیانەوە ڕیفۆرمیستەکان ئومێدلێبڕاوانە بە دوای نیشانەکانی دەربازبوون لەم قەیرانەدا ئەگەڕێن. وەک ڕزگارکردنێک ئەڕواننە بووژاندنەوەی سووڕی کار. ڕابەرانی چینی کرێکار، ڕابەرانی یەکێتی‌یە کرێکارییەکان و ڕابەرانی سۆشیال دیموکراتەکان پێیان وایە ئەم قەیرانە شتێکی کاتی‌یە. پێیان وایە بەچەند چاکسازیکردنێکی سیستمی ئێستا ئەتوانن چارەسەری بکەن، ئەوەی کە تەنها داواکراوە بریتی‌یە لە کۆنترۆڵ و ڕێکخستنی زیاتر، و ئەتوانین بگەڕێینەوە هەمان بارودۆخی پێشتر.
بەڵام ئەم قەیرانە هەروا سادە و کاتیی نی‌یە. خاڵێکی وەرچەرخانی بنەڕەتی‌یە لە پرۆسەکەدا، ئەو خاڵەی کە سەرمایەداری تیایدا بە کۆتامردنی مێژووی خۆی گەیشتووە. باشترینی ئەوەی چاوەڕوانی لێئەکرێت بریتی‌یە لە چاکسازییەکی لاواز، هاودەم لەگەڵ، بێکاری بەلێشاو، ماوەیەکی درێژی سکهەڵگوشین، بڕین و دابەزاندنەکانی ئاستی ژیان.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە و چەند بەشێکی تر لە خۆ ئەگرێت:
– قەیرانی ئایدیۆلۆژی بۆرژوازیی
– ماتریالیزمی مێژوویی
– مانیفێستی کۆمۆنیست
– جیهانگیریی
– لەپێناو پلانێکی ئەقڵانی بەرهەمهێناندا
– خەباتی چینایەتی
Leave A Reply

Your email address will not be published.