بیست و هه‌شتی گه‌لاوێژ، رۆژی به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی كوردستانه
عبدالله مهتدی
فارسی | کوردی
(ئەو دەقە ٦ ساڵ پێش نووسیومە و ئیستا هەر وەک خۆی بڵاوی دەکەمەوە)
سی و هشت ساڵ له‌وه پێش له وه‌ها رۆژێكدا ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، به‌بێ پرس كردن به سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و كات و شورای ئینقیلابه‌كه‌ی خۆیان و فه‌رمانده نیزامییه‌كانی ئێران، فه‌رمانی هێرشی بۆ سه‌ر كوردستان ده‌ركرد. فه‌رمانی هێرشه‌كه‌ی خومه‌ینی تاوانكارانه و بیانووه‌كه‌شی ساخته و پڕوپووچ بوو.
به‌قسه‌ی ئه‌و ژنانی موسوڵمان له‌لایه‌ن كورده كۆمۆنیسته‌كانه‌وه له مزگه‌وتی جامیعه‌ی سنه به بارمته گیرابوون و ده‌بوو هه‌موو هێزی نیزامی و هه‌موو موسوڵمانێكی راسته‌قینه له هه‌موو ئێرانه‌وه هێرش به‌رێته كوردستان و بچێته هانای ئه‌و بارمتانه‌وه و رزگاریان بكا.
ئه‌م درۆ شاخداره، كه دواتر خودی بازرگان له كتێبی (انقلاب ایران در دو حركت)دا به‌ئاشكرا ده‌ڵێ ناڕاست بوو، هه‌رگیز له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه په‌یگیری نه‌كرا: كه‌س نه‌یزانی داخۆ ئه‌و خانمه به‌بارمته گیراوانه رزگار كران و ئه‌گه‌ر رزگاریان بوو، ئه‌ی بۆ سی و هه‌شت ساڵ دوای ئه‌وه‌یش داگیركاری كوردستان هه‌ر كۆتایی پێنه‌هاتووه؟ له‌ڕاستیدا، مه‌به‌ست هه‌ڵخڕاندنی هه‌ستی ئایینی كۆمه‌ڵانی بێ ئاگای خه‌ڵكی ئێران و سازدانی مه‌كینه‌یه‌كی داپڵۆسێنه‌ری پێكهاتوو له هێزی چه‌كداری كلاسیكی ته‌یار به تۆپ و تانك و ته‌یاره وێڕای له‌شكرێكی هه‌ڵخڕاوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوی وه‌حشی و نه‌فام بوو كه له هیچ جینایه‌ت و تاوانێك سڵ نه‌كا، خوێنی كورد به حه‌ڵاڵ بزانێ و له چه‌شنی پێشینیانه سه‌فه‌وییه دڕنده‌كانیان كوردستانی ئازاد و ئازادیخواز داگیر و كاول و خاپوور كا.
به‌ڵام كورد نه‌فه‌وتا و ئه‌وان شكان. سێ مانگی پێنه‌چوو كه فه‌رمانی هێرش بوو به په‌یامی ئاشتی و (هیات حسن نیت) ره‌وانه‌ی كوردستان كرا كه بۆخۆی باسێكی جیاوازه و لێره‌دا له‌سه‌ری ناڕۆم. ده‌مه‌وێ بڵێم كورد به به‌ره‌نگاری خۆی له فه‌وتان رزگار كرد، نه‌سلی شۆڕشگێڕانی ئه‌و سه‌رده‌مه به رێكخستنی خۆبه‌خشانه‌ی ئه‌و به‌ره‌نگارییه نه‌ته‌وه‌ییه، به رێكخستنی خه‌باتی مه‌ده‌نی و به‌رخۆدانی جه‌ماوه‌ری، به رێكخستنی هێزی پێشمه‌رگه و به‌خشینی خوێن، سه‌رورییه‌كی گه‌وره‌یان بۆخۆیان و بۆ هه‌موو گه‌لی كورد تومار كرد. خوێن رژا، رۆڵه كوژا، ئه‌مما ده‌رسێكی گه‌وره‌ش به داگیركه‌ران درا و ناو و ناوبانگ و رووسوورییه‌كی گه‌وره‌ش بۆ هه‌میشه له مێژووی كورد تومار كرا.
ئه‌گه‌ر نه‌سلی نوێی كوردی رۆژهه‌ڵات ئه‌مڕۆ سه‌ری به‌رزه و به‌شانازییه‌وه چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته شان، ئه‌گه‌ر لاوانی كوردستان هه‌ستی غورور و بڕوا به‌خۆبوونیان به‌رده‌وام له هه‌ڵكشان دایه، ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان نافه‌وتێ و به‌هیچ زه‌بر و زه‌نگێك دانامركێ، هه‌مووی به‌رهه‌می بڕیاری مێژووسازی ئه‌و به‌ره‌نگارییه نه‌ته‌وییه‌یه كه سی و هه‌شت ساڵ پێش ئه‌مڕۆ و رێك به‌دوای فه‌رمانی هێرشی كۆماری ئیسلامی‌دا درا.
ئه‌و وه‌ختیش و ئێستاش هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به ژماره، به چه‌ك و چۆڵ، به راهێنان و هه‌ر وه‌ها به‌سه‌رچاوه‌ی دارایی سه‌دان قات له هێزی پێشمه‌رگه ته‌یارترن. ئه‌و كات و ئێستاش وه‌كوو تێرۆریستی ترسنۆك ده‌ستیان وه‌شاندوه و قورباییان لێ گرتووین. به‌ڵام له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆییه‌وه، ئێمه ئه‌وانمان گه‌مارۆ داوه. كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی وه‌كوو ژماره‌یه‌ك دوڕگه‌ی بچووكی ناو ئوقیانووسێكی ده میلیۆنی كورد له ئێران وان، مه‌ددێكی ئه‌و ئوقیانووسانه ده‌توانێ هه‌موو ئه‌و جزیرانه بۆ هه‌میشه نوقمی بن گۆم بكا. هه‌موو هه‌وڵێك، هه‌موو ماندوو بوونێك، هه‌موو خه‌باتێك له‌وانه خه‌بات و چالاكیی پێشمه‌رگانه‌ش، ده‌بێ بۆ هه‌ستانی ئه‌و ئوقیانووسه گه‌وره‌یه ته‌رخان بكرێت.
له‌سه‌ر دایك و باوكان و گه‌وره‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیشه كه رۆژی ٢٨ی گه‌لاوێژ وه‌كوو رۆژی به‌ره‌نگاری نه‌ته‌وه‌یی به منداڵه‌كانیان بناسێنن و رێزگرتن له‌و به‌ره‌نگارییه بكه‌ن به نه‌ریتی گه‌وره و بچووكی هه‌موو بنه‌ماڵه‌كان.
بیست و هشتم مرداد، روزمقاومت ملی کردستان است
من نە از کودتای بیست و هشتم مرداد سال ۱۳۳۲ کە منجر بە سقوط دولت دکتر مصدق شد، بلکە از بیست و هشت مرداد سال ۱۳٥۸، از سالگرد فرمان هجوم خمینی بە کردستان صحبت می‌کنم. من این‌جا از روزی یاد می‌کنم کە چهل و چهار سال پیش بەفرمان مستقیم “بنیان‌گذار جمهوری اسلامی” نیروهای مسلح، با تجهیزات کامل برای یک جنگ تمام عیار اما بدون داشتن هیچ توجیە منطقی، بی مهابا از زمین و هوا بە شهرها و روستاهای کردستان تاختند و جنگی را آغاز کردند کە آثار و پیامدهای آن تا همین امروز تداوم دارد.
در کنار نیروهای منظم با توپ وتانک و هواپیماهایش کە این سرزمین را از زمین و هوا شخم می‌زدند، خیل عظیمی از افراد فریب خوردە، شیفتە و نادان با امید بهشت و بەمنظور “پاکسازی کردستان از عوامل امپریالیسم و صهونیسم” نیز بەکردستان گسیل شدند. بەدنبال این خیل اشغالگر هم مشتی آخوند وحشی و جاهل و حریص از قبیل خلخالی، حکم اعدامهای خودسرانە صحرائی در دست و فرمان ریختن خون مباح کرد درکف، روان شدند و فجایعی آفریدند کە هرگز از خاطرە تاریخ محو نخواهد شد.
کردها اما هرگز سر تسلیم فرو نیاوردند و باکمترین امکانات جنبش مقاومتی را سازمان دادند کە تاکنون نیز در ابعاد سیاسی، فرهنگی و مدنی ادامە دارد. گڤتنی است کە حزب کومەلە کردستان ایران در رأس این مقاومت قرار داشت و اولین اطلاعیە فراخوان و تصمیم بە ایستادگی را. در غروب همان روز بیست و هشتم مرداد صادر کرد.
غرض شرح آن رویدادها نیست کە این تاریخنگاری مشروح و منصفانە و مستند می‌طلبد، هدف یادآوری بخصوص برای هم میهنان غیرکرد است کە بدانند بر کردها چە رفتە است.
آنچە در زیر می آید متنی است کە شش سال قبل بە همین مناست بە زبان کردی نوشتە بودم و اکنون بدون هیچ دستکاری بازنشرش می‌کنم.
یاد و نام همە آن جان‌باختگان گرامی باد.
…….…………………………………………..