ڕووداو و پەرلەمان، ئاگاتان لە دەمتان بێت

0
مەریوان هەڵەبجەیی
لەم ڕۆژانەدا تۆڕی مێدیایی ڕووداو هەواڵی کۆمەڵێک ئەندام پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردوەتەوە، کورتەکەی بەم شێوەیە بوو:
76 پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان پێشنیازە بڕیارێک لەبارەی قەدەخەکردنی بانگەشەکردن بۆ “هاوڕەگەزخوازی” ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
ئەڵبەتە (ڕووداو) زۆرتریان نوسیوەو من تەنها ئەم پەرەگرافەیم بە نموونە هێناوەتەوە. گەر سەرنج بدەن لە دەقەکەدا، پشبەستن بە نوسین و واژووەکانی ئەندام پەرلەمانەکان، ڕووداو سێ وشەی (قەدەغەکردن، بانگەشە، هاوڕەگەزخوازی)ی بەکار هێناوەو لە هەواڵەکەیدا چەندینجار دوبارەی کردوەتەوە. بە پێویستم زانی سەرنجێکی گرنگ ئاراستەی هەردوولایان بکەم.
زاراوەی هاوڕەگەزخوازی لەگەڵ (نێربازی یان هاوڕەگەز/بازی) جیاوازی هەیە، هاوڕەگەزخوازان ڕەگەزی سێهەمن، واتە لە ئەنجامی پەروەردەوە دروست نابن و مێژووکرد نین، بەڵکو دیاردەیەکی سروشتین، پێکهاتەی بایۆلۆجییان لە هەردوو ڕەگەزەکەی تر (نێرو مێ) جیاوازترە، نە ئەوەتا نێر بن و نە ئەوەتا مێ بن، بەڵکو ڕەگەزێکی تایبەت بە خۆیانن. وەک چۆن پێکهاتەی بایۆلۆژی نێرو مێ لەیەکتر جیاوازن، هەروا ئەمانیش لەوان جیاوازن.
جاران وا دەزانرا لە مرۆڤدا تەنها نێرو مێ هەیەو ئەوانە نەخۆشن یان نەفرەتلێکراون، ئێستا وەک بابەتێکی سروشتی و جیاوازی بایۆلۆژی تەماشا دەکرێن، زانست سەماندویەتی کە: بەهەمان شێوەی نێرو مێ، ڕەگەزی سێهەمیش هەیەو یەکێکی دیکەیە لە دیاردە سرووشتیەکانی ئەم گەردوونە.
لەکاتی سێکسدا تۆوی پیاوەکە لە منداڵدانی خانمەکە دادەنرێت، تۆوەکە دوو جۆرە، کرۆمۆسۆماتی مێ هێماکەی بریتیە لە (XX)، هێمای کرۆمۆسۆماتی نێریش بریتیە لە (XY). پیاوان هەڵگری هەردوو جۆرەکەن (XY) و (XX)، خانمانیش هەڵگری کرۆمۆسۆماتی تەنها (XX)ن. لەکاتی سێکسکردندا تەنها تۆوی پیاوەکە دەور لەدیارکردنی مڕەگەزی منداڵەکە دەبینێت، چونکە خانمەکە بەشێوەیەکی سروشتی هەر (XX)ی هەیە، ئەو کاتانەی کە نێر تۆوی خۆی لە منداڵدانی مێدا دادەنێت، توانای هەیە بە هەردوو هێماکە (XY) و (XX) کرۆمۆسۆمات دابنێت.
جا ئەگەر هاتوو پیاوەکە کرۆمۆسۆماتی (XY)ی لە منداڵدانی خانمەکە دانا، منداڵەکە دەبێتە نێر (کوڕ)، ئەگەر کرۆمۆسۆماتی (XX)ی دانا، منداڵەکە دەبێتە مێ (کچ) بۆ ئەم مەبەستەو زانیاری گرنگتر، بڕوانە ئەو سەرچاوەیەی کە لە خوارەوە دامناوە.
کەواتە لە لەشی هەموو کەسێکدا هەم کرۆمۆسۆماتی نێرینەیی هەیەو هەمیش کرۆمۆسۆماتی مێینەیی هەیە، واتە هیچ پیاوێک بەتەواوی پیاو نیە و بەشێکی کەم مێینەتی تێدایە، هیچ مێیەکیش بەتەواوی مێ نیەو بەشێکی کەم نێرایەتی تێدایە.
پیاوێک نییە بە مانای وشەکە پیاو (نێر) بێت، بۆ ژنیش بە هەمان شێوەیەو هیچ خانمێک نیە بە مانای وشەکە ژن (مێ) نیە. واتە ڕێژەی نێرایەتی و مێیایەتی لای هیچیان لە100% نییەو هەریەکەیان بەشێک لەم و بەشێک لەوی تریان تێدایە. بوونی ئەندامی سێکسی نێرینە (چووک) لە پیاوێکدا مەرجی پیاوەتی تەواو و کامڵیی نێرینەیی ئەو پیاوە ناگەیەنێت. هەروەه ابۆ خانمانیش هەروایە.
ئەی هاوڕەگەزخوازان چۆنە؟
لە زمانی زانستدا بە هاوڕەگەزخوازان دەڵێن ڕەگەزی سێهەم، ڕەنگە ئەم ناوە (هاوڕەگەزخوازان) جێی سەرنج بێت و ڕەخنەی لەسەر بێت، بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئێستا ئەم ناوێکی زانستی لە زمانی کوردیدا بۆ دیاری نەکراوە، ئەوەش کاری من نیەو هیوادارم زمانزانانی کورد، بەهاوکاری زانستخوازە پیشەییەکان، بتوانن ناوێکی شیاوی بۆ داهێنن.
هەندێک جاریش کاریگەری لەسەر بایۆلۆژی دانانێت بەڵکو لەسەر دەروونی کەسەکانی دادەنێت.
واتە پێکهاتەی بایۆلۆژی هاوڕەگەزخوازان بۆماوەییە (ویراسیە) باوان هەڵگری ئەو جۆرە کرۆمۆسۆماتەن و بە ویراسی نەوە دوای نەوە تا ئێستا ماوەتەوە. بە مانا زانستیەکە هاوڕەگەزخوازان وەک نێرو مێ ڕەگەزی سێهەمن و خۆیان بەرپرس نین لە پێکهاتەی لەشیان، بەڵکو بەرپرسی سەرەکی باوانیانە.
ئەوە کلتوری کۆمەڵایەتی و دابونەرێتی کۆن بوو کە هاوڕەگەزخوازان بە نەخۆش و نەفرەتلێکراوو بێزراوو شەیتان و بەدڕەوشت ناسێنراون و مایەی سوکایەتی و قورباندان بوون.
ئەم زانیاریە زانستیە لە زانکۆکانی کوردستانیشدا دەخوێندرێت، پزیشکێک لە هەرێمی کوردستاندا نیە ئاگاداری ئەم زانستە نەبێت، مەگەر پیاوانی ئایینی، کە بەهۆی دینەکەیانەوە قبوڵکردنی بابەتەکەیان لا سەختە، چونکە لە ئیسلامدا دەقێکی شەرعی نیە بەرگریان لێ بکات، بەپێچەوانەوە کۆمەڵێک دەقی تەمومژاوی هەن کە بەهۆی ژینگەو تێگەیشتنی کۆنی سەردەمی خۆی بە(نێرباز)ی زانیون.
ئەگەر ئایندارەکان بۆچوونێکی جیاوازو سەردەمیانەیان هەبێت و بەرگری لە هاوڕەگەزخوازان بکەن، یاخود بە دیاردەیەکی ئاسایی بزانن، ئەوە پەیوەندی بە ویژدانی خۆیانەوە هەیە نەک هەبوونی دەقێک.
گەر ئەم بابەتە لە پرۆگرامەکانی خوێندن و پرۆسەی پەروەردەکردنی قۆناغەکانی خوارەوەی قوتابخانەکاندا بخوێندرایە، ئێستا تێڕوانینی کۆمەڵگاکەمان و ئەو حەفتاو شەش ئەندام پەرلەمانە بە شێوەیەکی ئیجابی دەگۆڕا.
هەڵەی گەورەو بەدبەختی هاوڕەگەزخوازان لەوەدایە دیاردەی (نێربازی یاخود هاوڕەگەز/بازی)یان بەوانەوە لکاندووە، کۆمەڵگا وا تێگەیەندراوە کە هاوڕەگەزخوازن نێربازن.
چەند پزیشکێک نەبێت، کە بە پەنجەکانی یەک دەست دەژمێردرێن، ئیتر چ پزیشکەکان و چ زانکۆو ڕێکخراوە زانستیەکانیش دەوری ئیجابیان بۆ ڕاستکردنەوەی ئەم هەڵەیە نەبووە. ئەمە لە کاتێکدا لە تەواوی کۆمەڵگا پێشکەوتوو زانستی و دیموکراتیەکاندا، یەک کۆمەڵگا نادۆزینەوە کە یاسایەکیان هەبێت دژ بە هاوڕەگەزخوازی بێت، هەموویان ڕێز لە هاوڕەگەزخوازان دەگرن و لە زۆربەی هەرە زۆریشیاندا یاسایان بۆ ڕێکخستوون، چونکە هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی هاوڕەگەزخوازان، وەک نێرو مێ، ڕەگەزی سێهەمن و هەموو مافی تەواویان هەیە.
بەکارهێنانی زاراوەی هاوڕەگەزخوازی بەرامبەر بە (نێربازی یاخود هاوڕەگەز/بازی) ‌لەو پێشنیازە بڕیارەی ئەندام پەرلەمانەکاندا هەڵەیە، چ لە ڕووی زانستیەوەو چ لە ڕووی یاساییەوە.! بەم شێوەیەی ئێستا سوکایەتیە بە هاوڕەگەزخوازان و بەکەم تەماشاکردن و بێباکی و خەمساردیانە بەم مرۆڤانە.
هەڵەیەکی زانستی و یاسایی گەورەیە کە لە پەرلەماندا ئەم زاراوەیە بۆ ئەو مەبەستە بەکار بهێنرێت، تەنانەت دەتوانم بڵێم دەبێتە هەڵەیەکی ئابڕوبەرانەی قۆناغێکی مێژوویی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان کە هەرگیز ناتوانن خۆیانی لێ پاک بکەنەوە. دەبێت نەهێڵن ئەم هەڵەیە بەسەریاندا تێپەڕ ببێت.
کەواتە: وەک لە پێشنیازە بڕیارەکەدا هاتووە، دوو داواکەیان (قەدەغە بکرێت یان بانگەشەی بۆ نەکرێت) ئەمیش هەڵەیەو دوورە لە مەبەست و دەربڕینی زانستی و یاساییەوە، نە دەتوانرێت قەدەغە بکرێت، نە دەتوانرێت بانگەشەی بۆ بکرێت، چونکە ویراسیەو پەیوەندی بە پێکهاتەی بایۆلۆژیانەوە هەیە.!
شتێک نیە لە دنیادا بتوانێت ئەمە قەدەغە بکات و ڕێگری لەم دیاردە سروشتیە بکات، وەک ئەوە وایە داوابکرێت هیچ پیاوێک لەگەڵ هاوسەرەکەیدا سێکس نەکات نەوەک هاوڕەگەزخوازێکی ببێت!
یاخود شتێک نیە پێی بگوترێت بانگەشەکردن بۆی، چونکە لۆژیکی نیە کەسێک کە پێکهاتەی بایۆلۆژی خۆی نێر یان مێی تەواو بێت و هیچ هەستێکی بۆ ڕەگەزی سێهەم نەبێت کەچی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت و بانگەشەی بۆ بکات!
ئەمە ڕێکخراوێکی سیاسی نیە ئەندامانی خۆیانی پێ زیاتر بکەن. ئەمە لە کاتێکدا لەم کۆمەڵگا دواکەوتوەکانی وەک ئەوەی باشووری کوردستان کەس ئیرەیی بە ژیان و چارەنوسی هاوڕەگەزخوازان نابات، تەنانەت خودی هاوڕەگەزخوازان گرفتەکانیان هێندە زۆرە ئاواتەخوازن ئاوارەی ناخۆشترین و سەخترین و دوورترین وڵات ببنەوە، بەڵام لە کۆمەڵگایەکدا نەژین کە ڕۆژانە کەرامەتیان دەشکێندرێت.
دەبوو پێشنیازە بڕیارێکیان بۆ پاراستن و ڕێزگرتنیان ئامادە بکردایە، کە بۆی هەیە لەناو خێزانەکانی خۆیاندا هاوڕەگەزخوازیان تێدا بێت بەڵام جورئەتیان نەکردووە خۆیان ئاشکرا بکەن.
باشتروایە ئەندامانی پەرلەمان و ڕاگەیاندنی تۆڕی مێدیایی ڕووداو ئاگاداری خۆیان بن و زاراوەکان لە شوێنی خۆیاندا بەکار بهێنن، بە شێوەیەکی زانستی و یاسایی مامەڵە لەگەڵ پرۆژەکانی پەرلەماندا بکەن. دەبێت ڕووداو زیاتر ئاگای لە خۆی بێت چونکە تۆڕێکی بەربڵاوەو ئەوەی دەینوسێت و بڵاوی دەکاتەوە دەچێتە زهنی بینەرو بیسەریانەوە.
سەرچاوەکە:
(1) Stephanie A. Sanders, Ph.D. Senior scientist, Provost Professor of Gender Studies. Dr. Stephanie Sanders’ research, conducted in the United States and Scandinavia, addresses: sexual behavior; sexuality, sexual identity, and gender relations; sex differentiation; gender difference in psychological and physical development; effects of prenatal hormones and drugs on human development; women’s health and well-being, menstruation, menopause, and the life cycle; and biopsychological perspectives on debates in feminist theory. Sanders was twice appointed interim director of the Kinsey Institute-first from 1993–95 and again in 2014—and also held the position of associate director. Recently, Sanders recently served as President of the Society for the Scientific Study of Sexuality, and has been a co-principal investigator on research grants from such agencies as the National Institute on Drug Abuse, and the National Institute of Child Health and Human Development.
Leave A Reply

Your email address will not be published.